کورتەێک لە ژیانی شاە تەیمور بانیارانی

0
262
شاە تەیمور بانیارانی کوری رەزا بانیارانی لە پەیرەوانی ئاینی یارسان،بە پێ پێش نووسی دیوانەکەی شاە تەیمور کە لە کوتایەکانی قەرنی سێزدەی هجری نوسراوە،شاە تەیمور لە ساڵی ١٢٤٦ هجری لە گوندی(ئابادی)بانیاران سەر بە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و خوی گوتویەتی کە>زادگای من بانیارانە و ناو نیشانم توی شامیە (توت شامی).
شاە تەیمور لە خانەقا و بانیاران فێری کەلامەکانی سەرئەنجام و ئەشعارەکانی یارسان و فێری زمان و علمی باتنی بووە .
دواتر سەفەری کردوە بۆ شاری کرندی غەرب و کرماشان زورێک لە زانایانی ئەو سەردەم پێشوازیان لێ کردوە و مێوانداریەتیان لە شاە تەیمور کردوە ،پاشان تەیمور گەراوەتەوە بۆ گوندی تویشامی گوران و بە خزمەتی ئاسەید براکە گەیشتوە و گوی گری رێنوێنیەکانی ئاسەیدبراکە بووە و لە سەر باوەر و بیری یارسان کاری کردوە.
شاە تەیمور دوای ماوەێک سەفەری کردوە بۆ شاری تارانی پێتەختی ئێران ،لە بەر ئەوەی باوەردارانی یارسان و خەڵکانیتر لە دەوری ئەو کۆ بوونەتەوە و گویگری رێنوینیەکانی شاە تەیمور بوون، فەرمانرەواکانی ئەو سەردەم بە سەروکایەتی ناسرەلدین شاە (١٢٦٤-١٣١٣)هجری ئەویان تومەتبار کرد بە شورش دژی دەسڵاتی ناسرەلدین شاە و سەرئەنجام شاە تەیموریان دەست بەسەر کرد و دوای شەش مانگ بەند کردن لە شاری تاران ئەویان رەوانەی شاری کرماشان کرد و لە شاری کرماسانیش لە مەیدانی سەوزە فروشان شاە تەیموری گەورەیان لە سێدارە دا.
دوا کەوتوانی تەیمور جەسەدی(جنازەی) تەیموریان لە گورستانی کرماشان لە هوجرەی موزەفەر عەلیشای کرمانی بە خاک سپارد.
شاە تەیمور دوای خوی کومەڵێک سرودی ئرفانی(کەڵام) جێ هێشتوە کە بە دەفتەری تەیمور ناوبانگە .

سەرەنجتان بۆ یەکیک لە کەلامەکانی شاە تەیمور بانیارانی را دەکیشم.

وی زمانه وه، وی زمانه وه… تیمور سرمستن وی زمانه وه

تعلیقة غیبی نه کارخانه وه… سرمور دادن پیم وی نشانه وه

لعل شناسنان نه خزانه وه… دانه ناس و لای صاحب دانه وه

بش باطنیم نه خزانه وه …سرمستیم نه جم شای چلانه وه

ذرة نه کوثر و فنجانه وه… نوش کردیم و دس ساقیانه وه

بوی عطر ساقی دانه دماخم… وش خوان بین مرغ دلة دساخم

دانة صاحب شوق ها نه اجاخم… بلبل باطن نیشتن نه باخم

ظهور کردن زین دیدة چراغم …چون تیغ جوهر نو چلان زاخم

(تیمور) نه صحبت یاری گستاخم… پی روژ باقی کیلن دماخم

عەلی فەزڵی کەواڵی

margad taymor