یاداشتێك دەربارەی پرسی چەسپاندنی مافی فەرامۆش کراوی کاکەیی لە ڕەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستان

0
651

/ جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێزدار مەسعود بارزانی

جەنابی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەرێز ئەرسەلان بایز

هێژایان ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندارەکان بە ڕەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستان

بەڕێزان بەرپرسانی ڕێکخراوە سیاسی و ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانی هەرێمی کوردسان

بەڕێزان لە تێکڕای دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە هەرێم و دەرەوەی کوردستان

 

بە یار و یاوەری مەولا

 

وەك ڕوون و ئاشکرایە بۆ هەموو لایەك، دەستور ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتیەیە کە ماف و ئەرکی هاوڵاتیانی قەوارەیەکی سیاسی و جوگرافی دیاریکراوی دانپێنراو دەستنیشان دەکات. بەڵام لە هەندێ حالەتی جیاواز و بە تایبەت لە کۆمەڵگا فرە نەتەوە و فرە ئاینییانەدا، دەکرێ دەستەیەکی سیاسی وەیاخود ئایینی بچوك دژی بەرژەوەندیە ستراتیژیەکانی تیرە و تایفەکەی خۆی بوەستێتەوە چ بە بیانووی بەجێ و چیش بە بیانووی نابەجێ و واهییەوە. ئا لەم حاڵەتە تایبەتیانەدا، شارەزایانی یاسایی و سیاسی پەنا دەبەنە بەر زانایان و ڕۆشنبیران و هۆشمەندانی ئەو تیرە و تایفەیە بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی زامنکردنی ماف و ئەرکی ئەندامانی ئەو تایفە و تیرە پەرتەوازە بووە بەمەبەستی گەیشتن بە گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی گشتگەر لەلایەك، و لەلاکەی ترەوە، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلەبەر و کەلێنە دەستوریانەی کە ئەگەری تەشەنەبوونیان نەك تەنها زیان بە نەوەکانی داهاتوو دەگەیەنێت، بەڵکو بەرژەوەندیە گشتیەکانی گەل و نیشتیمانیش دەخەنە مەترسییەوە.

بۆیە، ئێمەی دەستەیەك لە یاساناس و ئەکادیمی و نووسەران و ڕۆشنبیران و چالاکوانانی تایفەی کاکەیی و پەیڕەوانی ئایینی یارسانی ڕەسەنی کوردی داوا لە جەنابتان دەکەین ئاوڕێکی دڵسۆزانە لەم پرسگرێکەی ئێمە بدەنەوە و وەك هاوتایەکی کەمینە ئایینی و تایفەکانی تری کوردستان ئاماژەی پێویست بە مافەکانمان بکەن و ناومان بهێنن بەتایبەت لە دووتۆی ماددەکانی شەش (٦) و نۆزدە (١٩) و سی (٣٠)ی نێو ڕەشنووسی دەستوری هەرێمی کوردستاندا.

ئەڵبەتە ئەم یاداشتەمان بەشێکی بەردەوامی یاداشتەکانی تری پەێرەوان و خەمخۆرانی ئایینی یارسانە کە لە بەرواری ١٦/٧/٢٠١٠ و ٢٢/١٠/٢٠١٠دا و لەلایەن پتر لە شەش سەد  (٦٠٠) کەسایەتیەوە بۆ ڕای گشتی و پەرلەمانی کوردستان بەرز کراونەتەوە، بەڵام مەخابن بە بیانووی ناتەبایی کاکەییەکانەوە هەتا ئەم سات و وەختە پشتگوێ خراون.

بەڕێزینە، مێژوو بێ ڕەحمە و هەرگیز بەزەیی بەو کەس ولایەنانە نایەتەوە کە بەهۆی هەڵوێستەی تایبەتەوە مافی دەستووری ئێمە و نەوەکانی داهاتوومان پێشێل دەکەن. هەر بۆیە، بۆ ئەوەی نەبنە جێگەی لۆمە و تانەی گەنجان و نەوەکانی کوردستان، تکا لە بەڕیزتان دەکەین بە یەك دەنگ و یەك هەناسە بڕیاری چەسپاندنی مافە دەستوریەکانمان بدەن لە دووتۆی ڕەشنووسی دەستوری هەرێم.

پێزانین و هاوکاریتان بۆ زامنکردنی ئەم مافانەمان ئەرکێکی پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتیمانپەروەریە. هەروەها ووڵامێکی کاریگەر و بەهێزە بۆ ڕێگری لەو تاقم و دەستانەی کە دەیانەوێت بە بیانووی ناڕەوای ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە پەیڕەوانی یارسان و تایفەی کاکەیی لە ڕەچەڵەکی ڕەسەنی کوردایەتی خۆیان دوور دەخەنەوە. لە کۆتاییدا، ئێمەی واژۆکارانی ئەم یاداشتە نامانەوێت وەك هەندێك لە پەیڕەوانی ئایینی پیرۆزی ئێزدی و شەبەك گومان و دڵەڕاوکێ لەسەر ڕەسەنایەتی کورد بوون و سەربەخۆ بوونی ئایینەکەمان بۆ بخوڵقێندرێت، ئەڵبەتە بە مەبەستی پەرتەوازەکردنی ڕۆڵەکانی گەل و نیشتیمانە پیرۆزەکەمان.  ئیتر بۆ پێشەوە و سەرکەوتوو بن.

 

بە واژۆی هەر یەك لە هاوڵاتیان:

١. سەعید کاکەیی، دکتۆری کاندید و مامۆستا لە زانکۆی نۆڤا – فلۆریدا، ئەمریکا

٢. دکتۆرە فاتن کاکەیی، مامۆستای زانکۆ – خانەقین، کوردستان

٣. گۆران ئەدهەم، قایمەقامی هەڵەبجەی شەهید – کوردستان

٤. باخەوان تۆفیق، پارێزەر و ڕاوێژکاری یاسایی – کوردستان

٥. چرۆ ئیسماعیل کاکەیی، پێشمەرگەی دێرین و بێژەری ئێزگە – کەنەدا

٦. بادینان سەعید کاکەیی، ئەندازیاری تۆرباینی فڕۆکە – کەنەدا

٧ . سەی هاوار کاکەیی، نووسەر – کالیفۆرنیا، ئەمریکا

٨. ئیبراهیم ساڵح هاواری، دادوەر – کوردستان

٩. حەسەن پیروەلی کاکەیی، پارێزەر – خانەقین، کوردستان

١٠. هاشم کاکەیی، نووسەر – کەرکوك، کوردستان

١١. بورزو ئەحمەدی، کارمەندی سایتی یارسان – سوید

١٢. سەید حشمەت شاه ئیبرایمی، سەرۆکی فیدراسیۆنی یارسان لە دەرەوەی وڵات – سوید

١٣. حسین حەمید کاکەیی، کارمەندی سەربەخۆ – هیلسنکی، فینلەند

١٤. چۆپی ئەکبەر کەریم، دەرچووی زانکۆ – کوردستان

١٥. باخەوان حەمەسەعید مەحەمەد، قوتابی ماجستێر لە زانکۆی نۆتینگهام – بریتانیا

١٦. دیار فاتیح سەعید، تەلارساز – کوردستان

١٧. خەندە سەباح هاواری، چالاکوان – کوردستان

١٨. توانا نەجەف مەحمود خان، خوێندکاری ماجستێر لە دارایی – مالیزیا

١٩. ڕابەر رەفیق تۆفیق، دەرچووی کۆلێژی پەروەردە، کوردستان

٢٠. لانە ئەکبەر کەریم، دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی، کوردستان

٢١. سەربەست کەریم موراد، خوێندکاری ماجستێر لە دیپلۆماسیەت و پەیوەندی نێودەولەتیدا – بریتانیا

٢٢. بەختیار فاتیح سەعید، خوێندکاری زانکۆ – کوردستان

٢٣. ڕۆزە موحسین فەتحی، ئەندازیار – کوردستان

٢٤. کانیاو ڕەفعەت غەفار، هەڵگری ماجستێری زانیاری و مامۆستا – کوردستان

٢٥. زۆزك ڕەفعەت غەفار، خوێندکاری زانکۆ – کوردستان

٢٦. لەیلا تاهیر شەریف، مامۆستا – کوردستان

٢٧. هاوبیر ئەکبەر کەریم، خوێندکار – کوردستان

٢٨. مژدە سەباح سەعید، چالاکوان – کوردستان

٢٩. سەنگەر کەریم موراد، ئەندازیاری کارەبا – کوردستان

٣٠. سەنگەر حەمید کاکەیی، ئەندازیار – کوردستان

٣١. سەلاحەدین تاهیر شەریف، ئەندازیاری شارستانی – کوردستان

٣٢. ئاورینگ دڵشاد عەلی ڕەزا، لێکۆڵێرەوی دادی – کوردستان

٣٣. ئاکۆ هێمن، خوێندکاری زانکۆ – بریتانیا

٣٤. عەبدولا کاکە، شانۆکار و دەرهێنەر – کوردستان

٣٥.  موحسین فەتحی شاواس، فەرمانبەر – کوردستان

٣٦. عەدنان ئەنوەر حوسێن، چالاکوان – کوردستان

٣٧.  أسماعیل مراد حبیب، ڕۆژنامەنووس – سوید

٣٨. ژیکاڵ سەعید کاکەیی، خوێندکاری ئامادەیی – کەنەدا

٣٩. حەکیم کاکەیی، ئەفسەر – خانەقین، کوردستان

٤٠. هەندرێن ڕەفعەت غەفار، مامۆستا – کوردستان

٤١. عیماد کاکەیی، چالاکوان – سوید

٤٢. فێنك ڕەفعەت غەفار، مامۆستا – کوردستان

٤٣. لاوان سەعید کاکەیی، خوێندکاری زانکۆ – کەنەدا

٤٤. شاخەوان خوادا کاکەیی، وەرگێڕ – ئەڵمانیا

٤٥. ئاکام نعمان هەڵەبجەیی، خوێندکاری یاسا و ڕۆژنامەنووس، هەڵەبجە – کوردستان

٤٦. هەرزاڵ سەعید کاکەیی، دەرچووی  پەیمانگای کارگێڕی – کەنەدا

٤٧. هاوبیر ئەکبەر کەریم، دەرچووی زانکۆ – کوردستان

٤٨. کەژاڵ حەمە نازم، نووسەر – کوردستان

٤٩. سەفین ڕەفعەت غەفار، ژمیریار – کوردستان

٥٠. ئەڤین هاوار کاکەیی، چالاکوان – ئەمریکا

٥١. سەیوان عەلیڕەزا فەرەج، مامۆستای زانکۆ – کوردستان

٥٢. دیار تالیب حسین، کارمەند، هەولێر – کوردستان

٥٣. جەمیلە تاهیر شەریف، ئەندازیاری گەیاندن – کوردستان

٥٤. صالح محمود رمضان، ئەندازیاری میکانیک و بەڕیوەبەری ئامادەیی پێشەیی داقووق – کوردستان

٥٥. جوان تاهیر شەریف، مەتیۆرۆلجست، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی – کوردستان

٥٦. میهرەبان سەلام مەحمود، ڕۆژنامەنووس – کوردستان

٥٧. ڕێبین یارئەحمەد، ڕۆژنامەوان و مامۆستا – کوردستان

٥٨. ڕەنگین سەلام، ڕۆژنامەوان و مامۆستا – کوردستان

٥٩. بەڕێز میروەیس هەڵەبجەیی، مامۆستا لە زانکۆی لوند – سوید

٦٠. ماریا دڵشاد عەلی ڕەزا، یاساناس لە زانکۆی کۆیە – کوردستان

٦١. ئەحلام تاهیر شەریف، دانساز – کوردستان

٦٢. سالار مەجید تۆفیق، ڕاوێژکاری هونەری لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ – کوردستان

٦٣. شوان کاکەیی، مامۆستای زانکۆ – کوردستان

٦٤. جاسم حەمەخان شاکەرەم، فەرمانبەر لە بەڕیوەبەرایەتی کارەبای سڵێمانی – کوردستان

٦٥. هاوار مەجید تۆفیق، دکتۆر و کۆمپۆزەی مۆسیقا – هۆڵەندا

٦٦.  پەیمان مەجید تۆفیق، مامۆستا – ستۆکهۆڵم، سوید

٦٧. بڕیار حەمەنازم، مامۆستا – کوردستان

٦٨. هاوار حەمەنازم، مامۆستا – کوردستان

٦٩. شۆخان حەمەنازم، خوێندکار – کوردستان

٧٠. ڕۆژ هەڵۆ نادر، خوێندکار – کوردستان

٧١. ڕێبوار فٶاد کاکەیی، خوێندكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین – کوردستان

٧٢. ئازەر حەسەن سڵیمان، پشکێنەری ئیداری – هەولێر، کوردستان