کوا وژدانی جیهانی لە بەرانبەر تەجاوزگەری ئەردوخان و دەوڵەتی فاشیستی تورک؟

0
228
دەوڵەتی دوژمن بە کوردی تورکیە بە رێبەری ئەردوخانی فاشیست ماوەێکی زۆرە بە ئاشکەرا و بە پێش چاوی هەموو جیهانەوە هەرەشەی کوشتن و خاپور کردنی خاک و ماڵی کوردان دەکات بێ ئەوەی گوی بۆ هیچ راسا و رێساێکی نێودەوڵەتی و مروڤایەتی شل بکات.
سەر ئەنجام لە ماوەی دو روژی رابردو هەرەشەکانی خستە بواری پەراکتیکەوە و هێزە سەرکوت گەر و فاشیستەکانی تورک بە فەرمانی سەروک کومارە قورئان بە دەستەکەیان هێرشیان کردە سەر شاری رەنگینی کوردان واتە ئەفرین و ئاگر و ئاسنیان بە سەر ئەو شارە کوردیەدا باراند و ژمارەێکی زۆر خەڵکی بێ چەک و مەدەنیان لە ئەو شارە کوشت کە لە سەر زێدی سەدان ساڵەی باب و باپیرانیان بە ئارامی ژیانی روژانەیان تێپەر دەکرد بێ ئەوەی هەرەشەێک بن بۆ سەر هیچ گەل و وڵاتێک .
ئەرتەشی تورک رایگەیاندوە بە ئاگاداری کومەڵگای نێو دەوڵەتی دەستی داوەتە ئەو هێرشە  و لە هاڵی ئێستادا چۆونەتە نێو شاری ئەفرین و بە نیازن کوردەکان لە ئەو شارە واتە لە ماڵ و مڵکی خویان دربەدەر بکەن و هێزە تیروریستەکانی سوریە کە هاوپەیمانی ئەردوخان و دەوڵەتی تورکن لە ئەو شارە و لە زێدی کوردان جێگیر بکەن گواێە بە ئەو شێوە ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا دەپاریزرێت.
.
ئەم هێرشەی تورکیا کە لە رێگای زەوی و ئاسمانەوە بە هێزێکی یاکجار زۆرەوە و بە مودریرنترین کەرەستەی سەربازیەوە کە لە لاێەن وڵاتانی بە ناو دێمکرات و ماف خوازەوە پێیان دراوە بۆ سەر ملەتێکی بێ ماف و خاک داگیر کراوی وەک کورد بە پاکسازی نژادی و نەسڵ کوژی گەلی کورد و تەجاوزی ئاشکار دێتە ئەژماردن و دژبەرە لە گەڵ هەموو بەندەکانی نەتەوە یەک گرتوەکان و بێ دەنگی دەوڵەتانی دێموکراسی خواز و جار کێشانی مافی مروڤ لە ئاست تەجاوزگەری دەوڵەتی تورک و رەجب تەیب ئەردوخان سولتانی حاکمی سەردەمی وڵاتی تورکیا زۆر جێگای شەرم و شەرمەزاریە بۆ بازرگانان و سەوداگەرانی نێودەوڵەتی بە ناو مروڤ دۆست و لاێەنگری ئاشتی و پێەکەوە ژیانی گەلان.
ئەورۆ دەبێ هەموو خەڵکانی بە وژدان و خاون هەڵوێست لە سەر تا سەری دنیا دژی رەفتاری حاکمانی وڵاتەکانیان لە ئاست ئەو بێدەنگیە و گوی کپ کردن و چاو بەستنەیان بەرانبەر دەوڵەتی تورک بوستنەوە و پێش لە کومەڵکوژی کوردان لە شاری ئەفرین بە دەست ئەردوخان و تیروریستە هاودەستەکانی بگرن .
خەڵکی ئەفرینیش وەک هەموو کوردانی روژهەڵاتی ناوەراست بندەست و ماف خوراو،تەنیا و بێ پشتیوان بێ یار و یاوەرن لە جیهانی نامەردی ئەورۆدا،بۆێە جیهانی مروڤایەتی ویژدانی جیهانی نابێ رێگا بدات خەڵکیکی ئازادی خواز و بێ پەنا وەک خەڵکی ئەفرین لە بەرانبەر دەوڵەتی تورک و ئەردوخانی فاشیست بە تەنیا بمینەوە.
جیهانی بیداری ئەورۆ دەبێ بە مەبەستی پێشگرتن لە دوبارە بوونەوەی قەتڵ ئامی شاری هەڵەبجە و کوبانێ بە دەست پیاوانی عەرەب و نەوەکانی ئیسلامی عەرەبی و نەسڵ کوژی  ئەرمەنیەکان بە دەست تورکە عوسمانیەکان بە زوترین کات سنورێک بۆ ئەو تەجاوزگەری و کوشت و کوشتارەی دەوڵەتی نوێ عوسمانی بە رێبەری ئەردوخانی فاشیست دا بنین و کوردان لە سەدەی ٢١ بە تەنیا نەهێڵنەوە و لە قڕ کردن بیانپارێزن.

عەلی فەزڵی کەواڵی

٢٢.١.٢٠١٨