ڕاگەێندراوی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد سەبارەت به ئەگەری هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خۆرئاوای کوردستان

0
550

هەموو دەنگ و باسەکان باس لە ئەوە دەکەن کە ئەو هەرەشانەی دەوڵەتی تورک و بەرێوەبەرانی ئاکەپە ماوەی چەند ساڵێکە دژی روژئاوا کردویانە و دەیکەن خەریکە ئەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەرێوەبەران و فەرمانرەوایانی تورک ئەیانەوێت ئەو قەیران و گرفتە سیاسی و ئابوریەی توشی تورکیە و حزبی دەسڵاتدار ئاکەپە بووە بە هەلگیرساندنی شەڕ و لەشکر کیشی بۆ سەر خوەرئاوای کوردستان داپوشن و رای گشتی تورکیە بە لارێدا بەرن و بە رواڵەت خۆیان بە سەرکەوتوو پیشان بدن و بە ئەو شێوە خۆیان لە شکستەکان بدزنەوە.

دوینێ ،ئەورۆ و سبهەینێ خوەرئاوا و گەلی کورد لە ژێر هەرەشەی دەوڵەتی تورک و ئەردوخانی دوژمن بە کوردا بووە و ئەو هەرەشانەش بەردوامن و گەلی کوردیش لە ئەو بەشەی وڵات  هیچ رێگا چارەیکی نیە جگە لە بەرخوەدان و بەرگری لە ئەو دەسکەوتانەی بە خوێنی کوڕ و کچانی دلێری کورد بە دەست هاتوون.

لە ئەگەری رودانی شەڕ و روبەروبونەوە لە گەڵ دەوڵەتی تورک بە ئەو کەرستە سەربازیە پێشکەوتوانەوە کە ئەورۆکە لە بەر دەستی هێزەکانی تورک داێە رەنگە شکستی سەربازی بە سەر گەل و شەڕوانانی کورد لە خۆرئاوای کوردستاندا بسەپێنێ بەڵام بە دڵنیایەوە ناتوانن ئیرادەی شەروانان و گەلی کورد تێک بشکێنن و رۆژێک لە رۆژان ئیرادەی گەلی کورد بە سەر دوژمناندا سەر دەکەوێت و شەرمەزاری بۆ دەوڵەتی تورک و بازرگانانی سیاسەت وەک وڵاتە یەکگردوەکانی ئمریکا و هەموو ئەوانەی دەمینێتەوە کە تماشاچی دوڵەتی دڕندەی تورک بوون کە گەلێكی بێ وڵات و بێ پشتیوان لە پێش چاویانەوە قڕ بکات.

ئەورۆ رۆژی یەک بوون و یەک هەڵویستیە و گەلی کورد لە هەر چوار گۆشەی وڵات ئەبێ بە ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆی هەستێ و لە بەرانبەر داگیرکاری و دوژمنکاری دەوڵەتی تورک بوستێ و بە هەموو جیهان بسەلمێنێ کە گەلی کورد لە بەرانبەر زوڵم و زۆرداری قەت چۆکی نەداوە و سەر بۆ ئەردوخانی فاشیست و دوژمن بە کورد شۆر ناکا سەرکەوتنیش هەر بۆ گەلی ئازادی خوازی کوردە و رورەشی و شکستیش بۆ دوژمنان و داگیرکەرانە.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد ئەو رەفتار و هەڵویستەی ئمریکا بە توندی مەحکوم دەکەن و هەرەشەکانی ئەردوخان بۆ هێرش کردنە سەر خوەرئاوای کوردستان و داگیر کردنی بە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیکان دەزانن و خوازیارین لە هەموو وڵاتانی جیهان سنورێک بۆ دەوڵەتی تورک و هەرەشەکانی ئەردوخان دابنیەن و گەلی کورد لە قڕ کردن بە دەستی دەوڵەتی تورک بپارێزن.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یارسانی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان یاری کورد

٧.١٠.٢٠١٩