پەیامی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە بۆنەی جێژنی نەورۆز و سالی تازە

0
752

خەڵكی ئازادیخوازی كوردستان
هاونیشتمانە خۆشەویستەکان،
جەژنی نەورۆز بە واتای نەمانی زستانی سارد و تاقەت پرووکێن , هاتنی وەرزی بەهار و ژیانەوەی سروشت و دەست لە مل کردنی دار ،گوڵ و گێا و رازانەوەی دوبارەی دیمەنی وەڵات و دەسپێکی ساڵی نۆێ کوردی ، وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی گەڵەکەمان دێتە ئەژماردن.
نەورۆز هێمایی سەرکەوتن و ژیانەوە، بە مانایی رۆژێکی نوێ لە وەرزێکی نوێ بۆ ژیانێکی نوێیە، هیوادارین سالێ نوێ و ژیانەوەی سروشت ببێتە هەوێنی یەک دەنگی و یەکرێزی لەپێناو گەیشتن بەئامانجەنە نەتەوەییەکانی گەلەکەمان،
هاونیشتمانیانی خوشەویست وەک هەموو لاێەک ئاگادارن نیشتمانی ئێمە بە قوناخێکی هەستیاردا تێدەپەرێت و داگیرکەرانی خاک و نیشتمانی ئێمە توشی دەیان قەیرانی تاقەت پرووکێن بوون و کۆشکەکانیان لە هاڵی رۆخان داێە،بۆێە ئەرکە لە سەر شانی نەتەوەی کورد و هەموو هێزە نیشتمانی و شورشگیرەکانی مەیدانی خەباتی کوردایەتی نەوروز بکەنە هەوێنی ئاشتی و یەکیەتی و ئاگری نەورۆز لە سەر پشتی داگیرکەران و دوژمنانی کورد بکەنەوە
هاو وڵاتیانی خۆشەویست، نیشتمانپەروەرانی دڵسۆز، هەتاکو وەرزی زستان تێ نەپەڕێنین، بەهار و وەرزی جوانی و ڕازاوەیی سرووشت ڕوومەتی گوڵان ناپشکووێت و دارستان چرۆناکات، بەهەمان شێوە تاکو قۆناغە دژوارەکان و دۆخی ئاڵۆز و مەترسیدار تێپەڕنەبێت ڕزگاری یەکجارەکی و سەربەستیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدەست نایەت. با هەموومان جێژنی نەوروز بەکینە هەوێنی ئاشتی و ئاشت بونەوە وەک سروشتە جوان و رەنگینەکەی وەڵات دەست لە نێو دەست بە پشت بەستن بە یەک و لە پێناو ئامانجی پیروز یەک دەنگ و یەکگرتوو لەگەل نوێبوونەوەی سروشت بە تین و گڕێکی نوێ وەک ئاگری نەورۆز دڵی داگیرکەران وەلەرزە بێنین و خەبات و تێکۆشانمان لە هەموو بوارەکاندا یەک بخەین و بەرەو پێش ببەین بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوایەتیەکانمان لە پێناو ژیانێکی نوێ و ئازادی و سەربەستی بۆگەلەکەمان.
بە ئەو هیوایەی دەسپێکی ساڵی نوێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ گەلی بندەستی کورد لە هەر چوار بەشی وڵات بە گشتی و رۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی و شۆرشی ژینا بتوانێ بە سەر زوحاکی سەردەم واتە رێژیمی کۆنە پەرەست و دوژمن بە کوردی کۆماری ئیسلامی کە نزیکەی نیو سەدەیە باڵی رەشی کێشاوە بە سەر نیشتمان و وڵاتی ئێمەدا بە خەبات و شۆرشی بێ وچانی گەلانی بندەستی ئێران بە دروشمی دوژمن بەزێنی ژن ژیان ئازادی بەرەو رۆخان ببات و گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە دەست  دەسڵاتی رەشی مەلاکان و کۆماری ئیسلامی رزگاری بێت .

بە ناوی  رێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شورشگێرانی کوردستان ،گەرمترین وگەشترین پیرۆزبایی خۆمان دەکەینە چەپکەیەک گوڵی بەهاری وپێشکەش بەهەموو گەلی کوردی تێکوشەر دەکەین و هیوادارین ساڵی نوێ سالی گەیشتن بە بەهاری ئازادی وگەیشتن بەمافە نەتەوەیەکانمان بێت
.
جارێکیتر نەوروزتان پیروز و هەموو روژێکتان نەوروز بێت
 یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و سازمانی یاری کورد

16.3.2023