پەیامی یاری کورد و یەکیەتی شورشگیرانی کوردستان بە بۆنەی هەشتمین ساڵیادی لە سێدارە دانی فەرزاد کەمانگەر و هاورێەکانی

0
303
هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە ٩ی گوڵان ساڵی ٢٠١٠ کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران پێنج تێکۆ شەری سیاسی و مەدەنی کوردستان پێنج ئەستێرەی پرشنگداری ئاسمانی کوردەواری پێنج شورە سواری هەڵکەوتووی نیشتمان، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی. شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدرەیان و مهدی “ئیسلامیان”ی بەتاوانی کورد بوون   لە سێدارە دا و، دایکان و خوشکان و ئاسمانی  کوردەواریان رەشپۆش کرد  و دڵی گەلی کوردستانیان زامار کرد. ئازاری برینی مەرگی ئەو پێنچ تێکۆشەرە ئەگەرچی بۆ بنەماڵەکانیان و گەلی کوردیش زۆر قووڵ و بە سۆ بوو، بەڵام شەپۆلێک ناڕەزایەتی ناوخۆیی و نێونەتەوەیی دژی رێژیمی مروڤ کوژ و سەرەرۆی ئیسلامی ئێرانی بەڕێ خست. ئەگەرچی ئەم ناڕەزایەتییانە نەیتوانی پێش بە شەپۆلی ئێعدامەکان جنایەتە یەک لە دوای یەکەکانی مەلاکانی ئێرانی بگرێ و بە دەیان و سەدان تێکۆشەری کورد و نەتەوەکانی دیکەش بە دوای ئەواندا بوونە قوربانی سیاسەتە دژە مرۆڤایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڵام توانی روخساری راستەقینەی کۆماری ئیسلامی و مەلای شیعەی ئێرانێ بۆ ئەوانەی هێشتا باوەڕیان بە چاکسازی ئەو رێژیمە هەبووە هەێە دەر بخات.

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی نە یەکەمین و نە دوایین گیانبەختکردوانی کوردستانن و رێژیمی کۆماری ئیسلامی دەیەوێ بە گرتن و راونان و ترساندن و تۆقاندن دەنگی مافخوازانەی کورد و گەلانی دیکەی ئێران کپ بکاتەوە. ئێمە لامان وایە، کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی کوردستان و  کۆمەڵگای ئێران بە بوختان هەڵبەستن و، راونان و گرتن و بەندکردن و لە سێدارە دانی تێکۆشەرانی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ئێران چارەسەر نابێ و، کۆماری ئیسلامی و رێژیمی مەلا سەرەرۆوەکانی جەماران هەرچی زیاتر لەم ئامرازانە بۆ سەرکوت و بێدەنگ کردنی داخوازە رەواکانی گەلان کەڵک وەربگرێ، هەر بەو ئەندازەیەش رق و تووڕەیی کۆمەڵانی خەڵک دژی خۆی هان دەدا و، دوژمنایەتی نێوان خۆی و گەلان قووڵتر و پێکەوە ژیان دژوارتر دەکات. تەنیا چارەسەری کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان بە دان پێدانان و دابین کردنی مافەکانی گەلان و تاکی کۆمەڵگا چارەسەر دەکرێ و کۆتاییان پێ دێ.

خەڵکی بە شەرەف و خۆراگری کوردستان کومەڵانی مروڤ دۆست ، لە هەشتمین ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی ، مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و مهدی ئیسلامیان، سەرەڕای هاودەدری لەگەڵ بنەماڵەکانیان و خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان لە ساڵروژی یادکردنەوەی ئەو رۆڵە دلێرانەی نیشتمانەکەمان، پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا دوا هەناسە رێبواری رێگای ئەوان بین ئەویش بەرگریە لە ئازادی و دادپەروەری و رزگاری خاک و وڵات لە ژێر چەکمەی داگیرکەران..

بروخێ رێژیمی کۆماری سێدارەی ئێرانی و مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان

سڵاو لە گیانی پاکی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلەم هولی، عەلی حەیدەریان و مهدی ئیسلامیان و هەموو رێبوارانی رێگای ئازادی کورد و کوردستان ،

یەکیتی شورشگیرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد (یارسان)
٩.٥.٢٠١٨

Hemn Seyedi sitt bilde.