پەیامی پیروزبایی رێکخراو یاریکورد بە بۆنەی جێژنی خاونکاری پیروزەوە

0
395

بە بۆنەی جێژنی پیروزی خاوەنکارەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان و رێکخراوی یاریکوردتان پێشکەش دەکەین، ئاواتمان ئەوەیە رێوڕەسمە پیرۆزەکەی ئەمساڵ پڕ لە خۆشی و شادی و دوور لە زوڵم و زۆرداری رێژیمی دژی ئازادی کوماری ئیسلامی ئێران بێت..

هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایی رێوڕەسمی پیروزی سێ روژەی خاونکار ناکرێ ئەوەمان لە بیر بچێت کە پەیرەوانی ئاینی یاری لە بەر زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی سەرەرەوی کوماری ئیسلامی وەک سەرتای هەشتاکان جارێکیتر بە کۆمەڵ زێدی خویان بە جێ دێڵن و رو لە ئاسوێکی نادیار دەکەن و پێویستیان بە یارمەتی مروڤ دوستانەێە داوا دەکەین لە یارسانیانی هەندەران و دەزگا پێوەندیدارەکانی نێودەوڵەتی بە هانایانەوە بچن.
بەرخۆدان و فیداکاریی پەیرەوانی ئاینی یاری لە بەرانبەر دەوڵەتانی داگیرکەر و فەرهەنگی بێگانەی دوژمن بە کورد شانازیکی گەورەێە بۆ کوردانی یارسان و روژێک دادێت کە مێژوو شانازی پێوە بکات.
لە خاونکاری ئەم ساڵمان نابێ یادی گیانبەختکردوانی رێگای پیروزی یاری و سەنبولی بەرخوەدان لە بەرانبەر کوماری ئیسلامی حەسەن رەزەوی، نیکمەرد تاهیری کەیۆمەرس تەمەناک و حکمت سەفەریمان لە بیر بچێ کە بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەو هەموو ئیهانە و زەختەی کە دەرهەق بە پەیڕەوانی ئایینی یاری رەوا دەبینرێ ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و بوونە مێژوێک بۆ کوردانی یارسان لە هەموو جیهان.

توندوتێژی و سەرکوتی کوماری ئیسلامی ئێران دژ بە تێکۆشەرانی یاری هەروا بەردەوامە. هەر ئێستا ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی یارسان لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دان. بە پێی زانیارییەکانی کە بە دەستی ئێمە گەیشتووە لە ناوچەکانی بیلەواری کرماشان، سەرپێڵی زەهاو لە دەوروبەری میاندواو ‌و باقی شوێنەکان، بنەماڵەکانی یارسانی لە ژێر هەڕەشەی جیددی دان بۆ ئەوەی دەست لە بیر‌ و باوەڕی خۆیان هەڵگرن. هەموو ئەو ستەم و سەرکوت کردنانەی پەیڕەوانی ئایینی یارسان تەنیا لە بەر ئەوەیە، لە بەرانبەر هەڕەشە و زەخت و زۆری کۆماری ئیسلامیدا سەردانانەوێنن و لەسەر داواکانیان کە بە رەسمی ناسینی ئایینەکەمان و لابردنی جیاوازییەکان لەسەریان بۆ ئەوەی چی دیکە بە تاوانی پێداگری لەسەر باوەڕمەندی بە ئایینەکەیان سەرکوت نەکرێن سوورن، بەڵام بەداخەوە رێژیمی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەزیەت و ئازاری یارسانییەکان هەروا بەردەوامە .
خوشک و برایانی بەرێز و یارسانیانی خوشەویست
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی خاوەنکارەوە جارێکی دیکە رێکخراوی یاریکورد وەک هەمیشە پشتیوانی لە داخوازە رەوا ‌و دێموکراتیکەکانی کومەڵگای یارسان رادەگەیەنێ و لە خەم و ئازارەکانتاندا خۆی بە بەشدار دەزانێ و یادی قوربانییەکانی یارسانی بەتایبەت ئەو یارسانانەی کە لە بەرخوەدان و دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە زوڵم و زۆری رێژیم ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و کۆتایی‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا بەرز دەنرخێنین.
هەروەها رێز‌و قەدردانی خۆمان پێشکەش بە هەموو ئەو تێکۆشەر و ئازادیخۆازانەی یاری دەکەین کە لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لەژێر ئەشکەنجە و ئیهانەتەکانی بەکرێگیراوانی رێژیم سەر دانانەوێنن و سوورن لەسەر بیر‌وباوەڕی پیروزی یاری و یارسان.
هەر لە ئەم بۆنەێەدا بە پێویستی دەزانین جارێکی دیکە ئەو راستییە وەبیر یارسانەکان و خەڵکی کوردستان بێنینەوە کە بە پێچەوانەی وەعدە و قەوڵ و قەرارەکان کە رووحانی لە سەردەمی تەبلیغاتی هەڵبژاردندا بە گەلانی ئێرانی دەدا و ژمارەیەک لە خەڵکیش زۆر ساویلکانە دڵیان بەو قەول و قەرارانە خۆش کرد بوو، تەنانەت هەتا ئیستاش بە مەبەستی بە لاڕێدابردنی بۆچوونی خەڵک بە تایبەت کوردەکان، تەبلیغاتی بۆ دەکەن. هەروەک رێکخراوی یاریکورد زۆر جار رایگەیاندووە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ریفۆرم هەڵگر نییە و ماهیەتەکەی هەر ئەوەیە کە ئێستا لەبەر چاومانە و نموونەیەکە لە شێوەی رەفتاری لەگەڵ ئێمە یارسانەکان..
جارێکیتر جێژنی پیروزی خاونکار لە خومان و ئێوە و کومەڵگای کوردی یارسان و کوردستانی گەورە پیروز بێت.
رێکخراو یاریکورد ٢٤.١٠.٢٠١٥
Dar Henar