پەیامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان_کومیتەی نۆڕوێژ بۆ کۆنگری یاری کورد

0
252

بەشدارانی بەرێز! ئەندامانی بەڕێزی کۆنگرەی دووهەمی یاری کورد لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستان-کۆمیتەی نۆڕوێژەوە پیرۆزبایی گرتنی کۆنگرەکەتان پێدەڵێین وهیوای سەرکەوتنتان لەتێکۆشان وخەباتدا بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی نەتەوەکەمان بۆ بەئاوات دەخوازێ، بەرێزان هەوڵدان بۆدابین کردنی ئازادی ودێموکڕاسی ومافی رەوای ئینسانی ئەرکێکی پیرۆزە، ئێوەش بەرێزان چالاکی وهەوڵدانتان بۆوەدەست هێنان وبەفەرمی ناساندنی مافی نەتەوەکەمان رێگای هەڵسووڕان وتێکۆشانی یاریەکان لەهەمووبەشەکانی کوردستان وبەتایبەتی لەرۆژهەڵاتی کوردستان بوەوحیزبی ئێمە حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەچاوی رێزەوە دەڕوانێتە ئەو تێکۆشانەو چالاکی وفیداکاری وقوربانی دانانەتان،

لەماوەی نزیک بەچل ساڵدا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی زۆرسیستماتیک بەدەیان پیلان وکردەوەی دژەمرۆڤانە ودرووستکردنی ناکۆکی لەنێوان گەلانی ئێرانداو پێشێلکردنی سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ لەئێران و بەتایبەتی لەکوردستان،هەوڵی داوە یارسانیەکانی کوردستان بتوێنێتەوە بەڵام ئەوسیاسەت وکردەوانە لەگەڵ خٶراگری قارەمانانەی یارسانەکانی کوردستان رووبەرووبۆتەوە. ئەو سیاسەتە چەپەڵ ە دژی هەڵیانەی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی خەبات وتێکۆشانی چەند رەهەندی وبەرگری وبەرهەڵەستبوونەوەیان لێکەوتۆتەوە، نەتەوەی کورد بەگشتی ویارسانیەکان بەتایبەتی بەشێوەی جۆراوجۆربەگژ ئەو سیاسەت وپیلانەقێزەونانەداچوونەتەوە،

هیوادارین کۆنگرەکەتان گوڕو تینێکی زیاترببەخشێ بەخەباتی هەمەلایەنەی گەلی کوردوپەرەپێدانی فەرهەنگی یاری وهاوکاری هەوموویارسانیەکان ولەلایەکی ترەوە ببێتە هاندەرێک بۆسازدانی هاوپێوەندییەکی نەتەوەیی لە نێوان گشت حیزب ورێکخراوەوکەسایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان،

سەرکەوێ خەباتی فرەرەهەندی نەتەوەکەمان بەهاوکاری گشت دڵسۆران ونیشتمان پەروەرانی کورد، حیزبی دێموکڕاتی کوردستان_کومیتەی نۆڕوێژ

١٠ی گەلاوێژی ٢٧١٦ی کوردی بەرابەر بە ٣١ی جولای ٢٠١٦میلادی