پیامی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بە بۆنەی ٧٤ مین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان

0
398
بە بۆنەی ٧٤ مین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی دێمکراتی کوردستان لە لاێەن رێبەری یەکێتی شۆرشگیرانی کوردستان پڕ بە دڵ پیروزبایی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامانی حزبی دێمکرات دەکەین.
حزبی دێمکراتی کوردستان لە ٧٤ ساڵی رابردوو بۆ پیش خستن و دەست خستنی مافە رەواکانی گەل و نیشتمانەکەمان بێ وچان خەباتی کردوە و کۆڵی نەداوە ، خەباتی گەلی کورد لە روژهەڵاتی کوردستان بە رێبەری حزبی دێمکراتی کوردستان  لە ماوەی ٧٤ ساڵی رابردوو زۆر قوربانی بە نرخ و گەورەی لە پێناو ئازادی و دادپەروەری پێشکەش بە بارەگای نیشتمان کردوە
یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان سەرەڕای بەرز نرخاندنی مێژوو و خەباتی حزبی دێمکراتی کوردستان، سڵاو و رێز ئاراستەی هەموو ئەو مروڤە دڵسوزانە دەکات کە لە ماوەی ٧٤ ساڵی رابردوو لە رێزەکانی حزبی دێمکرات لە پێناو ئازادی و رزگاری گیانیان بەخشی و چونە رێزی نەمرانی کورد و کوردستانەوە.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان مێژووی ٢٥ گەلاوێژ  نابەستێ تەنیا بە رۆژی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکراتەوە بەلکوو بە رۆژێکی نوێ دەزانێ لە خەبات بۆ گۆرانکاری و شێوەی خەبات لە شێخایەتی وعەشیرەیەوە بۆ شێوەی خەباتی مۆدێرن و بە بەرنامە،  کە لە سەراتای دەسپێکی   دامەزراننی کۆماری کوردستان نیشانیاندا کە خەباتیان بۆ هەموو  گەلە  بێ جیاوازی رەگز.
یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان هیوا خوازە کە ٧٤ مین ساڵیادی حزبی دێمکرات ببێتە هەوێنێ یەکیەتی و تەبایی رێزەکانی گەلی کوردستان بە گشتی و یەک گرتنەوەی حزبی دێمکرات بە تایبەتی.
سڵاو لە سەرجەم رێبواران  و گیانبەختکردوانی رێ ئازادی کورد و کوردستان بە تایبەتی پێشەوا قازی محەمەد سەروک کۆماری کوردستان  

یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان ١٦.٨.٢٠١٩