پرسەنامەی رێکخراو یاری کورد بۆ حزبی دێمکراتی کوردستان

0
315
بە پێ هەواڵی گەیشتوو و راگەێندراوی حزبی دێمکراتی کوردستان ئێوارەی روژی سێشەمە رێکەوتی ٦.٩.٢٠١٦ گروپێک لە پێشمەرگەکانی حزبی دێمکراتی کوردستان کە لە ناوچەی سەردەشتی روژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی ئەرکی حیزبی دا بوون لە گەڵ کەمین و تەڵەی ئنفجاری هێزە داگیرکەرەکانی کوماری ئیسلامی ئێران روبەرو بوون کە بە داخەوە دو پێشمەرگەی کورد لە رێزی حزبی دێمکراتی کوردستان بە ناوەکانی ئازاد ئاڵی و ئەمیر قادریان گیانیان بەخت کرد و چونە رێزی نەمرانی کورد و کوردستانەوە.
لە ئەو پێوەندیەدا رێکخراوی یاری کورد هاودەردی خوی لە گەڵ حزبی دێمکراتی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی ئەو گیانبەختکردوانە دەردەبرێ و پشتیوانی خوی رادەگەێنی لە خەباتی رەوای گەلەکەمان دژی داگیرکەران و دوژمنانی نەتەوەکەمان لە ئەو بەشەی وڵات.
مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی دوژمن بە کوردی کوماری ئیسلامی ئێران سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەربەستی .
رێکخراوی یاری کورد رێکەوتی ٨.٩.٢٠١٦