هۆزى هەمەوەند لە دوایى شکاندنى بەریتانیا لەساڵى ١٩٢٠ لە خانەقین دەورى باڵا بینى .

0
332

ئا: سەرپەرشتیارى گروپى کلتورى هەمەوەند
شارى خانەقین یەکێکە لەشارە کۆن و گرنگەکانى باشورى کوردستان و لەوێستگە مێژووییەکاندا رۆڵى بەرچاوى هەبووە ، هۆزى هەمەوەند لەگەڵ هۆزە کوردییەکانى ناوچەکە هەمیشە بەربەرەکانى داگیرکەرانیان کردووە ، لە هاوتێکۆشانیدا بۆ رزگار بوون لە ژێردەستەى هاوشان و هاوکارى شارەکانى دیکەى کوردستان بووە ، دواى لەبەریەک هەڵوەشانەوەى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى و داگیرکارى بریتانیا بۆ ناوچەکە و لەشۆڕش و سەرهەڵدانى ساڵى 1920 شارەکانى خانەقین و کفرى و دوزخورماتو لە خەباتى سیاسى و چەکدارى و بوارە جیاوازەکانى دیکەى تێکۆشاندا هاوسەنگەر و هاوکارى یەکتر بوون و بەهاوبەشى جموجۆڵى چەکدارییان نواند ،
شۆڕشگێڕەکان دواى ئازادکردنى شارى خانەقین ئاڵاى داگیرکەریان هێنایە خوارەوە دڕاندیان و لەجێگاى ئەو ئاڵاى عوسمانییان هەڵکرد (لەشارەکانى کفرى دوز خورماتوو ئاڵاى عوسمانى هەڵنەکرا)، پاشان بۆ ڕێکخستنى کاروبارى ناوخۆى شار و دابینکردنى ئاسایش و ئارامى ئەنجوومەنێکیان بە سەرۆکایەتى خورشید بەگ و ئەندامێتى مەحموود بەگ و کەریم ساڵح و محەمەد ئیسماعیل و چەند کەسێکى تر دامەزراند و بەندکراوەکانیان ئازاد کرد و هەرچییەک لەناو کۆگا حکومییەکاندا هەبوو بەسەر دانیشتوانى شارى خانەقیندا دابەشکرا(6)
قــوبــاد کە پیاوێک بوو لەهۆزى هەمەوەند لەو چەند رۆژەى ئازادى شارى خانەقیندا لەلایەن شۆڕشگێڕەکانەوە بۆ بارودۆخى ئاسایش و دادوەرى لە خانەقین دەستنیشان کرا ، تا ساڵانى دوایش ئەگەر بارودۆخ ئارام بوایە خەڵکى دەیان ووت ئەڵێى سەردەمى (قواى)یە واتە سەردەمى (قوباد)ە هەر بۆیە ئەو ناویشان لێناوە کە لە ماوەى دەستەلاتی دا توانیوێتى خزمەتێکى باشى ناو جەکە بکات بریارەکانى بەشێوە باش جێ بەجێ بکات (8).
زۆربەى هۆزەکان کەوتنە یارمەتیدانى شۆڕشگێڕان ، ئینگلیزەکان هێزەکانیان کۆکردەوە ناچار بوون هەڵبێن ، توانیان دەست بەسەر هێڵى شەمەندەفەرى نێوان جەلەولا و قورەتوو دابگرن، وێستگەى شەمەندەفەرەکەیان سوتاند و ڕێگایان بڕى و پردە تەختەکەیان سوتاند ، تێکۆشەران(فەتحوڵڵا بەگ و حەسەن عەبدولڕەحمان و سلێمان گەرگەرى و ئیبراهیم مەحموود)چەند کەسێکى دیکەى لەوچالاکییانە بەشدار بوون(9)، جگە لەوانە موسا وەسمان باجەڵان و رۆستەم یادگار(1895 – 1930) (10) کاکەیى رۆڵى بەرچاویان هەبوو لە بڕینى هێڵى شەمەندەفەرکە لە (باوەپڵاوى)یەوە بۆ قورەتوو لەوێوە بۆ ئێران دەچوو(11) .
(8) چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم محەمەد کەریم ، لە رۆژى 2/12/ 2008 .
(9) فاچل کریم ، خانقین خلال ربع قرن (1900-1925) ، التڕخی (جریدە) ، ع(1358) ، حلقە(5)، 14-6-1973 ، ێ2 .
hamavand