نامەێکی کراوە بۆ هێز و لاێەنە سیاسیەکانی خوەرهەڵاتی کوردستان

0
301
ئەگەر چاوێک بە مێژوی چەند دەیەی رابردوی کورد لە روژهەڵات و بگرە گشت کوردستاندا بخشێنین بۆمان دەر دەکەوێت کە دوبەرکی و ناتەبایی هێزە کوردیەکان چوکی بە خەباتی رەوای گەلی کورد دژی داگیرکەران و نەیاراندا داوە و نەیهشتوە وەک پێویست بە ئامانجەکانمان کە رزگاری و دەست خستنی مافی گەلەکەمانە بگەین.
ئەورۆ بە خۆشیەوە یەکیک لە درندەترین دوژمنانی خاک و نیشتمانەکەمان کە کۆماری ئیسلامی ئێرانە بە هۆی سیاسەتە چەپەڵەکانی و دەست وەردانی لە وڵاتانی ناوچەکە و دزین و  بە تاڵان بردنی ژێر خانی وڵات و سەرکوت کردنی دەنگی رەوای گەلانی ئێران و پێشل کردنی مافە سیاسی و کۆمڵایەتیەکانی خەڵکی ئێران، لە  تەوای جیهان و نێوخۆی ئێراندا توشی دەیان و سەدان قەیرانی تاقت پرۆکێن بۆتەوە و توانای مودیریەت و بەرێوە بردنی وڵاتی لە دەست داوە و لە لێرەواری مەرگ داێە و کۆڵەکەی دەسڵاتە دڕندە و رزیوەکەیان لە رۆخان نزیک بۆتەوە.
ئێمە و گەلی کوردستان شاهدی ئەوەین کە هێز و لاێنە سیاسیەکانی کوردستان بە گشتی و گەلی کوردممان بە تایبەتی هەتاکوو ئەورۆ هیچ قازانج و دەسکەوتێکیان لە دوبەرەکی و پەرتەوازەی ناو ماڵی کورد نەبوە و نابێت ،  ئەو سیاسەتە تاقەت پروکێن و خۆ خۆریەی سیاسەتوانانی کورد، دەستی دوژمنانی لە کوردستان ئاوەڵا کردوە بە ئیرادەی خۆیان ئیرادەی گەلی ئێمە بکوژن و دەستی پیسیان بخەنە نێو رێزەکانی ئێمە و شەری ماڵ وێرانکەری براکوژی بە سەرماندا بسەپێنن و بە دەێان و سەدان کەس لە رۆڵە قارەمان و  جەسورەکانی نیشتمانەکەمان بکەنە قوربانی شەری برا کوژی و خۆکوژی هەتاکوو  بتوانن ئەسپی خۆیان بە ئاسانی لە سەر خاک و نیشتمانی ئێمە تاو بدەن.
ئەورۆ رۆژی ئەوەێە کە بێین بۆ تەنیا جاریکیش بووە هێز و ئیرادەی خۆمان لە یەک بوون و یەکیەتی دا تاقی بکەینەوە و دەستی برایەتی ، هاوخەباتی و هاوچارەنووسی بۆ یەکتر راکیشین و وەک یارانی سان سەحاک بۆ پیروزیەکانمان کە خاکی کوردستانە و زمانی شیرینی کوردی بجەنگین و ئیرادەی هێز و قورسایی یەک بوونمان تاقی بکەینەوە بە دڵنیایوە سەر دەکەوین و ئازادی و رزگاریشمان هەر لە یەکیەتیمان دا بە دی دێت.
ئەگەر بێت و ئەو هەلانە نەقۆزینەوە و لە پێناو پیرۆزی وڵات دەست لە کورسی و حزب  حزبێنە هەڵ نەگرین بە دڵنیایوە مێژوو رەحم بە هیچ کەس ناکات و نامانبەخشێت ، دوژمنیش وەک هەمیشە بە سەر ئیرادەمانەوە سوار دەبێت و گەلی کورد و خاکی کوردستانیش بە کۆیلەتی و داگیرکراوی دەمینێتەوە

بۆ پێشەوە بەرو یەکیەتی و یەک دەنگی

سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان بۆ رزگاری و سەربەخۆیی

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان ،رێکخراو یاری کورد

٨.٥.٢٠١٩