قوێخا روستەم بازگر سیماێ ناسراو یارسان و ناوچەی گۆران کوچی دوایی کرد

0
400

 

ئەورۆ سێشەمە ٢٠.٢.٢٠١٨ ئاگادار کراین کە بەرێز روستەم خوسرەوی ناسراو بە قوێخا روستەم بازگر یەکیک لە کەسایەتیە دیار و دڵسوزەکانی ناوچەی گۆران و گەورە پیاوێک لە کومەڵگای کوردی یارسان بە هوی نەخوشی لە یەکیک لە نەخوشخانەکانی وڵاتی دانمارک بۆ هەتا هەتاێە چاوەکانی لە سەر یەک دانا و ماڵ ئاوایی لێ کردین .

روستەم بازگر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری دەوڵەتی دوژمن بە کوردی کوماری ئیسلامی ئێرانەوە یەک لە ئەو گەورە پیاوانە بوو کە ملی بۆ ئەو رێژیمە زۆردارە نەوی نەکرد و دژی ئەو رێژیمە هەڵویستی گرت و بۆ ماوەی نزیک بە چل ساڵە لە هەندەران و دور لە زێدی خوی ژیان تێپەر دەکات و بە هیوا و ئنتزاری شاد بوونەوەی بە دیاری بازگر .گۆران و چیای هەمیشە سەربەرزی داڵاهۆ  ژیانی روژانەی تێپەر کرد،بەڵام  مەخابن مەرگ مەودای نەدا زیاتر بژی و بە دیاری بازگر و یارانی شاد بێتەوە و سەرئەنجام ئەورۆ چاوە پڕ لە هیواکانی لە سەر یەک دانا  بۆ هەتا هەتاێە ماڵ ئاوایی لێ کردین و بە جێ هێشتین.

کوچی یەکجاری روستەم بازگر و کەسانی هاوشێوەی ئەو  خەسارەتێکی زۆر گەورەێە بۆ نەتەوەی بندەستی کورد بە گشتی و کوردانی کرماشان بە تایبەتی و سەفەری یاکجاریان ئەبێتە کەلێنێکی گەورە   لە نێو کوردانی یارسان و شوێن گرتنەوەیان زۆر کارێکی ئاستەمە و بە سەفەری یەکجاری ئەوان دنیاێک داستان و خاترەێ باب و باپیرانمان بە خاک ئەسپێردرێن.

جێ وە بیر هێنانەوەێە کە بنەماڵەی روستەم بازگر و ئەشرەتی بازگر چەندین روڵەی گەورە و بە نرخیان پێشکەش بە ئازادی و شورشی کورد کردوە و ئیستاش خەڵکی بازگر بە تێکرا  پێشەنگی رێ خەبات و کوردایەتین و ئەوان نەک  جێ شانازی و سەربەرزین بۆ قوێخا روستەم بازگر بەڵکو نەتەوەی کورد بە گشتی و کوردی روژهەڵات بە تایبەتی شانازی بە ناو و نازناوی بازگرەکانەوە دەکەن   

ئێمە لە رێگای ئەم کورتە نووسراوەوە بە بۆنەی کوچی ناوەختی گەورە پیاوی کومەڵگای کوردی یارسان و ناوچەی گۆران روستەم خوسرەوی(قویخا روستەم بازگر) سەرخوشی دەکەین لە  بنەماڵەی بەرێز و سەربەرزی قویخا روستەم بازگر و گشت کومەڵگەی کوردی یارسان و ناوچەی گۆران.

هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاکی روستەم بازگر و یاد و یادوارەی بۆ هەتا هەتاێە لە دڵی کرماشان و کوردە یارسانەکان بە زیندوی دەمینێتەوە.

رێکخراو یاری کورد(یارسان)

رێکەوتی ٢٠.٢.٢٠١8

gol persa