عەلی قەنبەری کەسایەتیکی نیشتمانپەروەر و دڵسوزی ناوچەی کرماشان

0
228

ماوەی نزیک بە سی ساڵە لە دور و نزیکەوە ئاگاداری کار و خەباتی بەرێزێکم کە ماندو نەناسانە خزمەت بە کورد و کوردستان ناوچەی کرماشان و مروڤایەتی دەکات.

یەکم جار بەرێز کاک عەلی قەنبەریم بینی وەک کەسێک چاوم لێ دەکرد کە سەر بە کومەڵە یان هەڵگری ئەو باوەرە بێت ،بەڵام هەڵسوکەوتی کاک عەلی و شێوەی خزمەت کردنەکەی موڵکی هیچ تەشکیلاتێک یان ناوچەێک و ئەشرەتێک نەبوە.

عەلی قەنبەری وەک تێکوشەرێکی سیاسی و کومەڵایەتی لە ئوردگای زورەملی رومادی برێک هەڵسوکەوتی کردوە کە جێ شانازیە بۆ ئەشرەتەکەی ، ناوچەکەی ، نیشتمانەکەی و هەموو هاورێ و دوستەکانی شانازی پێوە دەکەن.

لە کاتی شەری ئێران و ئێراق خەڵکانێک هەبوون لە نەتەوەکانیتری ئێرانی ئاوارەی ئێراق دەبون هیچ پشت و پەناێکیان نەبوو زۆر پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانی بوو لە ئەو کاتە سەختانە بەرێز کاک عەلی قەنبەری نەک بۆ خوی لە هیچ خزمەتێک دەر حەق بە ئەو پەنابەرانە دریغی نەکرد بەڵکو بە خڕ کردنەوەی یارمەتی لە هاورێانی زۆر کەسی لە کارەسات نجات دا.

2 ali

ئەو کەسانەی لە نزیکەوە بەرێز کاک عەلی قەنبەری دەناسن و لە گەڵ فەرهەنگی دواکەوتوی ئەو ناوچە شارەزان کە ئێمە لێ ژیاوین بۆیان دەر دەکەوێت کە کاک عەلی یەکم کەسە بوێرانە دژی هەموو کونەپەرستیک وستاێەوە و بە هەزاران تومەتی نارەواش خراێە پاڵی بەڵام کوڵی نەدا و تێدا سەرکەوتوو بوو.

لە ئەم چەند ساڵانەش لە دەرەوەی وڵات ئەو بەرێزە لە جاران باشتر و دڵسوزانەتر ماندوو نەناسانە هەموو ژیانی خوی خستوەتە بواری خزمەت کردن بە نیشتمانەکەی و ناوچەی کرماشان بە تایبەتی .

من وەک کوردێکی ناوچەی کرماشان هەمیشە شانازیم بە کاک عەلی قەنبەری کردوە و شانازی پێوە دەکەم و لە ئاست خزمەتگوزاریەکانی سەری رێز و خوشەویستی دادەنەوێنم.

لە ئەم رێگاێەشەوە داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە هاورێ کاک عەلی قەنبەرین یان رێز بۆ ئەو هەموو زەحمەتەی کاک عەلی دادەنین بێن بە هاوکاری و هاوفکری یەکتر مراسمێکی رێزلێنان بۆ ئەو بەرێزە رێک بخەین من ئەتوانم بەشی زۆری مەراسمەکە لە ئەستۆ بگرم.

عەلی فەزلی ١٤.١٢.٢٠١٣

3 ali4 al5 ali6 al