رێگای خەبات و تێکوشان یان دزە کردنی بەرنامە و پلانی داگیرکەران بۆ نێو هێزە کوردیەکان؟

0
260

کوردستان وڵاتیکی داگیرکراوە  و تەنیا ڕێگەی رزگاری و سەربەخۆی، خەبات و تێکۆشانە  لە پێناو ڕا ماڵی داگیرکەران و رزگار کردنی نیشتمان ،  ئەمڕؤکە  و  ٣٠ ساڵ لەوەپێش لە گەڵ  تەمەنی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان کە خۆم تیدا ئەندامم ٢٨ ساڵی تێپەڕاندوە لە سەر نەبوونی بەرنامە و  ئامانجی دیاری کراو   یا  سیستمی پەروەردە ئێمە وەک کورد نە تەنیا  هیچ  دەسکەوتمان لەم ٣٠ ساڵەدا  نەبوە بەڵكوو پاشە کشەیشمان لە رێبازی شۆڕشگێران و شەهیدانی کوردستان کردوە.

 ئەوەی کە پێوویستە ئێمە لە سەر هەر کردەوە و بووچونێکمان  تەکبیر و راپرسی بکەین کە  ئایا ئامانجەکانمان لە بەرژەوەندی گەلەکەمانە یا نە، بەڵام بێ ئەوەی خۆمان ئاگامان لە کار و کردەوەکانی خۆمان بێت دور کەوتیونەتەوە لە رێبازی شۆڕشگێری و نەمانتوانیوە ئامانجەکانمان بپێکین..

   شۆڕشگێر کێیە ، چ کەسانێک کۆی شۆڕش دروست دەکەن؟   کەسانێک بە بەردەوامی کاتی خۆیان دابین کردووە بۆ رێبازەکیان، کە داوای  گۆڕان کاری لە ھەموو بواڕەکان دەکەن.  سیاسی ، پێشەسازی ، تیکنۆلوژیا و پەروەردە و یا گۆڕانکاری لە خەریتە و دامەزراندنی دەوڵەت و هەلتەکاندنی ئەو سنوورە دەسکردانەیە کە بە سەرماندا سەپاوە.

   ئەرکی شۆڕشگێڕ چیە، شۆڕشگێڕ لە  هەر شوێن و جێگاێک بێت   هەمیشە و هەر دەم خۆ بە  بەرپڕس بزانێ لەو ئامانجانە و خۆی بە گرێ دراوی  شۆڕش ببینی   و کات و ژیانی تەرخانی ڕێبازەکەی بکات ، نەک ئەوەێکە خۆی لە شکستەکان بدێزێتەوە و هیچ بەرپرسیاریەتێک لە ئەستۆ نەگرێت وەک ئەوەی ئەورۆ لە نێو ئەحزابی کوردستانی باوە و هیچ شکستێک بە ئەستۆ ناگرن و هەمیشە خۆایان بە سەرسواری مەیدانی کوردایەتی پێناسە دەکەن بێ ئەوی توانیبیتیان لە بوارێک بپەڕنەوە.   

مروڤی شۆڕشگێر لە هەر شوێن و جێگاێک بێت خۆی بە خزمەتکاری گەل و نیشتمانی خۆی دەزانێت خۆی لە ئاست روداوە نەخوازراوەکان نادزێتەوە و رێز لە ڕا و بۆچوونی جیاوز دەگرێت و پشتیوانی لێ دەکات بەڵام لای شۆڕشگێرانی ئەورۆکەی ئێمە بە پێچەوانەێە..

  شۆرشگیر خۆی لە قسەی زبر و ناحەز و دەس خستنە ناو  ژیانی تاکە کەسی  و  جنێو  لە بەرانبەر سیاسەتەکانی ناو خۆ و دەرەکی دەپارێزیت و بە واتەی تەواو بە وڵامێکی  سیاسی و  بە پرەنسیپیکی سیاسیانە  وڵام دەداتەوە یا بەر پەرچی بریارەکان دەداتەوە بەڵام ئەدەبیاتی ئەورۆکەی برێک لە بە ناو رێبەرەکانی ئێمە پێجەوانەکەی ئەوانە بۆ ئێمە دەسەلمێنن.
رێبەری شۆرشگێر و دڵسۆز ئەو رێبەرەێە کە بوار بە ئەندامان و تاکی کومەڵگا بدات کە رخنە و گلەیی گازاندەی خۆیان بەرانبەری دەر ببڕن ئەگەر پێچەوانەکەی جێبەجێ بکات و خۆی لە گەل و کومەڵگە باڵادەستر بزانێ ئەوە بە واتای ئەوە دێت لە ئامانجی شورشگێری و گەل دۆستی لای داوە و هیچ پێوەندی نەماوە بە گەل و شۆرشەوە و چۆتە خزمەتی داگیرکەرانەوە.
حزب و رێکخراوە جیاوەزەکانی کوردستان بۆ خزمەتی خەڵک و کۆ کردنەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی نیشتمان لە دەوری یەک دورست بوون نەک بۆ برایار دان و فەرمانڕەوایی کردن و خۆ سەپاندن بە سەر کومەڵگادا
   کوردستان بە  فرە ئایینی و جیاوازیەکانیەوە جوانە و  دەتوانین  بڵێین ئایین بۆ تاک و شۆڕش بۆ نەتەوە، هیچ شۆڕشگێریک نابی ئەخلاقی شۆڕشگێرانەی بخاتە ژیر پرسیار بە  هێرش کردنە سەر هەر ئایین و کلتورێک،  مروڤ دەتوانێ شارەزای لە سەر ئایینەکان هەبێت و رەخنە و بیر و بۆچوونی خۆی بخاتە رو لە پێوەندی بە هەر روداوێک  ،هێرش کردنە سەر هەر  ئایین و ئیدولوژیەک   زەربەی گەورە لە رێبازی  شۆڕشگێری دەدات بێ  ئەوەی هەستی پێ بکرێ کە دوا ڕۆژ دووبەرەکی دەخاتە ناو ماڵی کورد و شۆڕشگێرانی گەلی کوردستان.
شۆرش و شۆڕشگێری تەنیا چەک لە شان کردن نەبوە و نیە مروڤی شۆڕشگێر ئەتوانێ لە هەر شوێن و مەکانێک ئەرکی شۆڕشگێرانەی خۆی جێبەجێ بکات.
هیوادارین کە ئەو کەلتورەی لە داگیرکەران و ناحەزانی کوردەوە دزەی کردوەتە ناو ماڵی کورد و باڵی بە سەر عەقڵی سیاسیەکانی ئەورۆی کوردا کێشاوە کوتایی پێ بێنین و هەوڵ بدەین هەموو تواناکان لە پێناو یەک خستنی ناو ماڵی کورد بخەینە گڕ و ئجازە نەدەین داگیرکەران و دوژمنان بە راحەتی ئامانجەکانی خۆیان لە کوردستان بپێکن ئەویش دوبەرکی خستە ناو رێزەکانی گەلی ئێمە.

مەنسور تەها ئەندامی رێبەری یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان