دو مروڤی بە ئایین و نەتەوە کورد لە لاێەن دوژمنان و مروڤ کوژانەوە رفێندران و گولە باران کران

0
631

 دوینە یەکشەم رێکەوتی ١٠.٥.٢٠٢٠  دو یاری کوردی یارسانی (کاکەیی) بە ناوەکانی نەبەز ناسر و هاتەم مەحمود  لە هاڵێکدا خەریکی کۆ کردنەوەی بەر و بوومی جوتیاری بوون لە لاێەن دوژمنان و دڵرەقانی بیابانەکانی سەحرا و نوێنەرە خۆفروشەکانیان لە سەر خاکی کوردستان رفێندران و پاشان گولە باران کران.

رفاندن و گولە باران کردنی کاکە نەبەز و کاکە هاتەم  نە کاری دوینەێە و نە کاری ئەورۆی دوژمنانی دەرەکی و نێوخۆی یارانی سان سەحاکە لە کوردستان وەک تاقە باوەرێکی ئاینی و نەتەوەیی کورد.

  ئەگەر چاوێک بە مێژووی پڕ لە هەوراز و نشیوی کومەڵگەی کوردی یارسان لە سەر خاکی کوردستاندا بخشێنین بۆمان دەر دەکەوێت کە نوێنەرانی بیابانەکانی سەحرا لە کوردستان هەر لە موسڵ بگرە تا کرماشان و دینەوەر بە تەقاندنەوەی مەزارگە پیرۆزەکانی یارسان و تێکدانی قەبری مردوەکان ، لە سێدارەدانی ناودارانی یارسان یان رفاندن و گولە باران کردنی یاران، رق و قینی خۆیان بە خۆراگری و سەر شۆڕ نەکردنی ئێمە لە بەرانبەر ئاینی مروڤ کوژاندا رشتوە و دەرێژن.

دوژمنان و داگیرکەران دڵنیا بن لە ئەوەی کە ئێمە ڕا هاتووین بە شۆڕش و بەرخوەدان و چۆن تا ئێستا ملمان بۆ داخوازیە نارەواکانیان کە بریتینە لە مروڤ کوشتن و سوجدە بردن بۆ بیابانەکانی سەحرا شل نەکردوە و لە ئەمە و دواش بە خوڵقاندنی جنایەتێکی لە ئەو شێوە ئەویش کوشتنی یارانمان لە مەزارگە و کێڵگەکان کە بۆ پەیدا کردنی پاروە نانێکی هەڵاڵ رویان لە جوتیاری کردوە هاتاکوو رسقێک بۆ خا و خێزانیان پەیدا بکەن ناتوانن بمانترسێنن و ئەرۆ نە سبەی سواری هوشترەکانتان دەکەین و بۆ هەتا هەتاێە خۆتان و بیرە چڵکنەکەتان لە نیشتمانی باو و باپیرانمان دور دەخەینەوە و دەسڕینەوە، هەتاکوو بتوانین بە ئاشتی و بێ خوێن رشتن لە سەر نیشتمانی خۆمان دور لە سێبەری رەشی ئێوە بژین.

رێکخراوی یاری کورد سەرەڕای مەحکوم کردنی توندی ڕفاندن و گولە باران کردنی کاکە نەبەز و کاکە هاتەم سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکانیان و کومەڵگەی کوردی یارسان و گشت گەلی کوردستان دەکات.

سەرشۆری و مردن بۆ تیروریستان و مروڤ کوژان

سڵاو لە شۆرش و بەرخوەدان لە پێناو ئازادی و دادپەروەری