حسین یەزدانپەنا و شیرزاد خان شێرزادی کەڵهور کوجا مەرهەبا؟

0
568

 روباهک پر فریب و حیلە ساز ،،،،، رفت پای درخت و کرد آواز

گەلو شین گیرانی حسین لە ئەو ئاستەدا بۆ پیاوێک کە نە لە باری ئاینیەوە نە لە روانگەی زاراوەوە و تەنانەت ناوچەیەوە لە گەڵ حسین هیچ پێوەندیکی  نەبووە و نیە بۆ و بە چە مەبەستێک؟

شێرزاد خان شێرزادی پیاوێکی خۆشناو چاکەکار و یەکیک بوو لە گەورەکانی ئێڵی گەورەی کەڵهور لە دیاری گیەڵان غەرب کە لە چەند روژی رابردو کۆجی دوایی کرد و لە نێو ئاپورای خەڵکی ناوچەکە بە هەڵوەراندنی فرمێسک بە خاک سپێردرا.

حسین یەزدانپەنا خەڵکی موکریان و شاری بۆکان سەردەمێک پیاوی ئێران دواتر پیاوی موجاهدینی خەڵک و مهدی سامە سووتاوێکی سیاسی نەفس نزمێکی کۆمەڵایەتی جنایەتکارێکی مروڤ کوژ ، بۆ خۆیشی باش دەزانێ و ئاگاداری روداوەکانی کوردستان بە گشتی و روژهەڵات بە تایبەتیە کە بەرێزیان بە ئەو عەقڵیەتە کە هەیبوە و هەێەتی ناتوانێ و گەلیش رێگای پێ نادات لە داهاتووی روژهەڵاتی کوردستان شوێن و پێگەێکی هەبێت.

ئەو برادەرە لە نوەدەکانەوە بە هۆی ئەو دەستە گوڵانەی لە سلێمانی و زۆمی سەوز بە بای دا کە لە ئێرە جێگای باس کردنیان نیە بەڵگەی تەواومان هەێە بۆ ئەو تاوانانەی لە سلێمانی و دوروبەری ئەنجامی داوە و لە کاتی شەری نگریسی ناخۆ  هەڵهات و چوو بۆ هەولێر و لە هەولێریش لە بەر دڵی ذڵدارە تازەکانی  ناوی حزبێک کە برا گەورەکەی سەعید بە هەزاران هیواوە دیاری کرد کە ئێستا حسین وێنەکەی لە سەر خۆی هەڵواسیوە روژێک دەڵی دێژە پێدەری رێگای براکەێە و رۆژێک دەبێتە درێژەدەری رێگای قازی  لە بەر دڵی دولار و ئەربابە تازەکانی ناوی حزبی براکەی و لۆگوی حزبی براکەی  گۆری و لە یەکێتیەوە کردیە پاک و ئارمەکەشی(لۆگوکەی) زەرد نەکرد کردیە پرتقاڵی؟

حسین لە باتی ئەوەی لە ئەو ماوە دور و درێژەدا خۆی فێری زانست بکات و بتوانێ وەک مروڤێک بە رەوشت لانی کەم لە گەڵ خەڵکی دیکە هیچ نەیتوانی و ناتوانێ بگونجێ  بەڵام لە گەڵ دایک و باوک و تاقە براکەی خۆی روژانە لە نێو کۆڵانەکانی هەولێر شەرە شەقیان بوو بە شاهدی خەڵکی کوردستان چەندین بابەتیان دژ بە یەک نووسی هەتاکۆ لە کۆتایی سمکۆ برای و دایکی بە چۆکدا هێنا و وەک ئارام نازری بە زۆری ئەشکەنجە و لێدان لە پشت کامێرا ئەشهەدی پێ هێنان.
حسین چاوی لە پارتی دێمکراتی کوردستانی عێراق بریوە و رێک دەیهەوێ لاسایی ئەوان بکاتەوە چۆن بە هاتنە سەر حوکم لە باشور و داڵدەی بکوژانی مامە ریشە و دیان تاوانباری دیکەیان دا  توانیان بە ئەو سیاسەتە  قیزەونە سەروک ئەشیرەتە تاوانبارەکانی سەردەمی حکومەتی بەعس  بۆ لای خۆیان راکیشن و بیانپارێزن و لە بەرانبەر یەکیەتی نیشتمانی بوونە لەمپەرێک و هەتا ئێستاش لە سەر همان رێچە بەردەوامن و تا رادەێک لە کورت خاێەندا توانیان ئامانجی بنەماڵەییان بپێکن و گەلی کوردیش ماڵ وێران  و ژێردەستەی دوژمنانێک وەک ئەردوگان و ئەردوگانەکان بکەن،ئەورۆکەش حسین لە مێشک و تێروانینی خۆیدا وا سناریوێکی بۆ رۆژهەڵات پیشبینی کردوە قافڵ لە ئەوەی ئەو نەک تەنیا جێگا و پێگەیکی لە ناوچەکانی ئیلام و کرماشان نیە بەڵکو ئەگەر روژێک لە رۆژان قاجی بخواتە ناو خاکی روژهەڵات و شاری بوکانیش گەل و هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵات ئەوەندە بەلگەیان لە سەر تاوانەکانی هەێە دەر حەق بە لاوانی روژهەڵات هەر زۆۆ دەیگرن و لە دادگای شۆرش دادگایی دەکەن و بە سزای دەگەێنن .
حسین پێ واێە شیرزاد خان و یارانی شێرزاد خان لاوانی ئیلام و کرماشانیان لە بیر کردوە کە لە پێدەشتەکانی کەرکوک و مەخمور و هەولێر کوشتنی و بێسەر و شوێنی کردن و ئێستاش وەک ئێمە ئاگادارین لاوی یارسانی و ئیلامی لە ژێر دەستی حسەین و تاقمە تاوانبارەکەی بێ هیچ هۆویک بەند کراون و هازر نین رێگا بدەن کەس و کاریان بیانبینێ.
شێرزاد خان و ئێڵی گەورەی کڵهور ناوی دانە بە دانەی ئەو لاوانەی کە حسین و تاقمەکەی کوشتنی لە دەفتەری یاداشتەکانی خۆیاندا نووسیوە و هەڵیانگرتوە هەتاکوو  رۆژێک لە رۆژان لیپرسینەوە بکەن چۆن و بە چە هۆێک ئەوانەتان کوشت و بێسەر و شوێن کرد؟
بۆ نادر ئیلامی و عەلیرەزاتان رفاند عەلیرەزا لە کویە؟

حسین پێشتریش ویستی لە رێگای شێخانی بەریزی نەقشبەندی و پیرانی بەرێزی یارسان خۆی بخزێنیتە  ناوچەکانی هەورامان و داڵاهۆ شوێن و پێ بۆ خۆی خۆش بکات بەڵام هەر زۆۆ و لە ماوەێکی کورت دا لە ئامانجی شوم و شەخسیەتی نەبووی حسین تێ گەیشتن و  فرەیان داێە دەرێ  و خەڵکیان لە پلان و ئامانجی قیزەونی ئەم کابرایە تێ گەیاندە.

حسین تۆ زۆرت ماوە خۆت لە گەڵ شێرزاد خان بخەیتە تەرازوێکەوە شێرزاد خان پیاوی ناو مەجڵس و دیوەخانی گەورە پیاوانی کەڵهور بوو قسەی زۆر بە نرخ بوو بەڵام ئێمە قسەکانی تۆی دەم شڕ لە خوارەوەی ئەم بابەتە دا دەنەین با خەڵکی کوردستان و یارانی شێرزاد خان بزانن تۆ کێی و چە ئەخلاقێکت لێ دەبارێ.

 شێرزاد خان نەک تەنیا دوژمنایەتی ئاو خاک و ئێل و تەباری خۆی نەکردوە و وەک تەحسین شاوەیسیش مامە ریشیەی نەکوشتوە کە سبهەینێ رۆڵەکانی پێویستیان بە جاش و خۆفروش بێت لە پەنای خۆی داڵدەیان بدات بەڵکو ئەوان وەک ئەستێرەێک لە مێژووی کوردستان و کرماشان دا دایم لە دڵی گەل و نیشتمان دەگەێشنەوە،  تۆیش ئەو پیاوە نیت  ئەشرەتی گەورەی کەڵهور و بنەماڵەی شێرزاد خان نرخێکت بۆ دا بنەن.

 خۆت و تاقمەکەت ئاگادار دەکەین کە لە خەوی خۆش وەرنە دەرێ  دیار ئیلام و کرماشان شوێن و مەنزڵگای شێرانە و هیچ رێویک ناتوانێ  بە هیچ فێڵێک  و لە هیچ شوێنێکەوە درز بکاتە زێد و میلکان شێرزاد خان  و شێرزاد خانەکان.

ریکخراو یاری کورد یارسان ٦.١٢.٢٠١٩

بیرێزی حسین یەزدانپەنا بە پێشمەرگەێکی خەڵکی بۆکان کە لای بە ناو حزبەکەی خۆی پێشمەرگە بووە ماوەی ١١ ساڵ