بەیانامەی رێکخراو یاری کورد و یەکێتی شورشگیرانی کوردستان بە بۆنەی سەرکەوتنی رفراندوم و پشتیوانی جەماوەری روژهەڵاتی کوردستان

0
266

هاونیشتمانانی هێژا خەڵکی خەباتگیری کوردستات

وەک هەموو لاێک ئاگادارن ٢٥ی سپتامبر خەڵکی باشوری وڵات بە جۆش و خروشەوە چوون بە پیری رفراندوم بۆ سەربەخوی وڵات و مافی دیاریکردنی چارەنووس.

خەڵکی کوردستان لە سەرتای دابەش بوونی بە سەر چوار وڵات و سێ نەتەوەی درندە هەتاکوو روژی ئەورۆ دەستی برایەتی و دوستایەتی بۆ ئەو وڵات و نەتەوانە درێژ کردوە و ویستویەتی بە ئاشتی و برایەتی لە گەڵیان بژیت بەڵام ئەوان بە گولە  بومب .شیما باران،ئەنفال ،زیندان و سێدارە وڵامی داخوازیە رەواکانی گەلی ئێمەیان داوەتەوە.

ئەورۆکەش وا ئەبینین گەلی کورد لە باشوری کوردستان دوای١٤ ساڵ شەراکەت لە گەڵ دەوڵەتی شیعەی عێراقی جگە لە نان برین . شەر . کێشە و نکوڵی کردن لە بەشێک لە خاکی پیروزی کوردستان وەک کەرکوک ،خانەقین،مەندەلی،بەدرە و جەسان و زۆرێک لە شارەکانی دیکەی نیشتمانەکەمان هیچیان بەر نەکەوت و دەوڵەتی شیعەی عێراقی بە هەمان عەقڵیەتی پێشوی فەرمانرەوایانی عێراق مامەڵەی لە گەڵ گەلی کوردستاندا کرد بۆێە گەلی کوردستان  بریاریدا کە چی دیکە پاشکوی دەوڵەتە مروڤ کوژ و هەڵقە لە گویەکەی تاران واتە حاکمانی بەغداد نەبن و رویان لە سەندوقی دەنگدان کرد بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووسی خویان .

ئەورۆکە ئێمە شاهیدی ئەوەین کە حاکمانی تاران،ئانکارا ،بەغدا و دمشق ترسیان لێ نیشتوە و هات و هاواریان لێ هەستاوە و سەرەڕای کێشەی نێوانیان روژانە لە پێوەندیکی توند و توڵدان بۆ ئەوەی جارێکتر ئاوات و خوزگە و شادی کوردان بکەنە شیوەن و هێزکانیان هێناوەتە سەر سنورەکانی وڵاتی ئێمە و هەرەشەی کوشتنمان لێ دەکەن وە ک ئەوەی هەتاکو ئێستا هێزیان لە دژی ئێمە تاقی نەکردبێتەوە.

بە پێچەوەانەی ئەو هەرەشە و گورەشەی داگیرکەران وا ئەبینین کە کوردستانیان لە روژهەڵاتی وڵات و پارچەکانیتری کوردستان شای و رەشبەڵک دەگیرن بۆ پشتیوانی لە رفراندومی باشوری وڵاتەکەمان و ئامادەگی خویان دەربریوە بۆ پشتیوانی لە باشوری کوردستان و روبەرو بونەوەی هەر ئەگەرێک لە دژی ئەو بەشەی وڵاتەکەمان.

ئێمە وەک ئەنجومەنی یەکێتی شورشگیرانی کوردستان و رێکخراو یاری کورد(یارسان)سڵاو رێز دەنیرین بۆ جەماوەری باشوری کوردستان کە بە خروشەوە چوونە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و بە هەموو دنیایان سەلماند کە ئەوان چیدیکە نایانهەوێت پاشکوی حاکمانی بەغداد بن و بە دەنگی خویان دڵی دگیرکەرانیان خستە لەرزەوە.

لە جێ خویداێە کە سڵاو رێز بنیرین بۆ خەڵکی روژهەڵاتی کوردستان کە وەک هەمیشە هازرن شان بەشانی براکانیان لە باشور لە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دیفاع بکەن و بە رژانە سەر شەقامەکان هاوسوزی خویان لە گەڵ پارچەکانیتری وڵات نیشاندا .

بژی ئازادی بژی سەربەخوی

سڵاو لە کورد و کوردستان

رێکخراو یاری کورد (یارسان) ئەنجومەنی یەکێتی شورشگیرانی کوردستان
٢٦.٩.٢٠١٧