بەشداری کومیتەی نوروژی یاری کورد لە ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

0
562

روژی یکشەم ٥.٦.٢٠١٦ لە شاری ئوسلوی پێتەختی وڵاتی نوروژ مەراسمێکی بە شکوو بۆ بەرز راگرتنی ٤١کمین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرێوە جوو.

رێکخراوی یاری کورد سەر بە کومەلگای کوردی یارسان (کاکەیی) بە رەسمی بانگهێشتی ئەو یادە پیروزە کرابوو و هەیەتێک لە کومیتەی نوروژی رێکخراوەکەمان بەشداری ئەو روژە پیروزەیان کرد و لە لاێەن بەرێوەبەران و بەرپرسی کومیتەی رێکخستنی نوروژی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

کومیتەی یاری کورد پروسکەی پیروزبایی بە بۆنەی ساڵیادی لە دایک بوونی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان  دایە دەستی بەرپرسی کومیتەی رێکخستنی نوروژی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی نوروژ .

جی وە بیر هێنانەوەێە کە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە روژی دامەزراندنیەوە هەتاکو روژی ئەو رۆ زۆر بایخ بە یارسانەکان دەدات و هەمیشە پاڵپشتیان بووە هەتاکوو بتوانن ئازادانە لە سەر نیشتمانی خویان پەرە بە داب و نەریت و ئاینەکەیان بدەن .

بەرز و پیروز بێت ٤١کمین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

رێکخراو یاری کورد ٦.٦.٢٠١٦

yakyati 1yakyati 2