بەشداری کومیتەی بریتانیای یاری کورد لە ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

0
484

روژی یکشەم ٥.٦.٢٠١٦ لە شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا مەراسمێکی بە شکوو بۆ بەرز راگرتنی ٤١کمین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بەرێوە جوو.

رێکخراوی یاری کورد سەر بە کومەلگای کوردی یارسان (کاکەیی) بە رەسمی بانگهێشتی ئەو یادە پیروزە کرابوو و هەیەتێک لە کومیتەی بریتانیای رێکخراوەکەمان بەشداری ئەو روژە پیروزەیان کرد و لە لاێەن بەرێوەبەران و بەرپرسی کومیتەی بریتانیای یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

کومیتەی یاری کورد پەیامێکی پیروزباییان بە بۆنەی ساڵیادی لە دایک بوونی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پێشکەشی ئامادە بووان کرد کە دەقەکەی لە خوارەوەی ئەم نوسراوە دادەنەین.

بەرز و پیروز بێت ٤١کمین ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

رێکخراو یاری کورد ٦.٦.٢٠١٦

rostam yakyati 4

بەرێزان بەرێوەبەرانی مەرسمی ٤١ میمن ساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

٤١یەکمین ساڵی لە دایک بوونی هیزە تێکوشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان واتە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە ئێوە و هەموو نەتەوەی کورد پیروز بێت.

یەکیەتی نیشتمانی ئەو هێزەێە کە ملی بۆ نائومیدی و هەلومەرجی پاش نسکۆی شورش شل نەکرد و قوڵی خەباتی،لە شاخ و چیا سەربڵێندەکانی کوردستان هەڵماڵی.

یەکیەتی لە گشت قوناخە سەختەکان روڵێکی بەرچاو و نیشتمانپەروەرانەی گیراوە و لە سەردەمی شاخ و شەری پارتیزانی هیزی روژی تەنگانە بوون و لە سەردەمی راپەرینیش هەر ئەوان بوون بە ناردنی مەفرەزەکانیان بۆ داوینی کاروخ و بناری کیوەرەش ئاگری راپەرینیان هەڵکرد و دام و دەزگا داپڵوسێنەرەکانی بەعسیان لە خاکی کوردان راماڵی و نەوەی کوردیش توانی هەناسەێکی ئازاد لە بەهارێک بێ سیبەری رەشی  رێژیمی  عێراق هەڵمژێ.

دوای راپەرینیش یەکیەتی روڵێکی بونیادنەرانەی هەبووە لە دورستکردنی سەقامگیری و بوژانەوەی وڵات وئەو روڵە گرنگ و دڵسوزانەی یەکیەتی  لە پێناو پێشخستنی خاک و نیشمان هاشا هەڵنەگرە و نەیارەکانی یەکیەتیش دان بە ئەو راستیەدا دەنیەن و نکوڵی لێ ناکەن

ئیستاش نەوەی کورد لە هەموو کوردستان ئەو چاوەروانیەی لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان هەێە کە لە ئەو رۆڵە گرنگەی بەردەوام بێت و نەێەڵێت ئاواتی لە مێژینەی دوژمنان بێتە دی کە چاویان بە ئەو ئەزموونەی باشوری وڵات هەڵ نایەت و لە هەموو لاێکەوە لە ریگای چڵکاو خورەکانیانەوە هەوڵی تێکدانی ئەو هەریمە کوردیە دەدەن ..

یەکیەتی ئێستا هێزێک نیە تانیا بۆ یەکیەتیەکان بەڵکو جێگەی ئومێدە بۆ هەموو خەڵکی بەش خوراوی کوردستان و هەموو هێزە دێموکراتەکان و هەر لە بەر ئەو سەنگە قورەسەش کە لە مەیدانی خەبات هەیەتی شورشگیرانی نەتەوەی کورد شانازی پێوە دەکەن.

دڵنیان ئەگەر بمانەوێ لە خەبات و شانازیەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بنوسین پێنوسەکان کورت دێنن و  توانای نوسینی ئەو هەموو  خەبات و تێکوشانەیان نیە کە یەکیەتیەکان لە چیا، دەشت و دوڵ و شارەکانی کوردستان بە تۆماریان گەیاندوە.

جارێکی تر ئەو روژە مەزنە لە هەموو خەڵکی کوردستان و جەماوەری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیروز بێت .

بە هیوای رزگاری یەکجاری نەتەوە بەشخوراوەکەمان لە بندەستی

رێکخراو یاری کورد(یارسان)

١.٦.٢٠١٦

rostam marsem yakyati 1r.m.yakyati 3