بەشداری هاوبەشی کۆمیتەی بریتانیای یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و یاری کورد لە ساڵیادی تیروری دکتۆر قاسملوو

0
429

روژی دوشەمە رێکەوتی ١٣ .٧.٢٠٢٠ لاێەنگران و دۆستانی یەکێتی شۆڕشگێران و یاری کورد ویرای کوردانی بریتانیا بە مەبەستی شەرمەزار کردنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێوەندی بە تیروری نەمر دکتۆر ئەبدلرەحمان قاسملوو چوونە بەر دەرکی سفارەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بریتانیا و بە دروشمی قاسملوو زیندوە و نەمردوە و مەرگ و نەمان بۆ کۆماری سێدارە و تیروریستی ئیسلامی ئێران رق و کینەی خۆیان ئاراستەی کاربەدەستانی ئێرانی کرد.

دکتۆر ئەبدلرەحمان قاسملوو سکرتێری گشتی حیزبی دێمکراتی کوردستانی ئێران ٣١ ساڵ لەمەوبەر و لە روژێکی وە ئەورۆدا لە وییەنی پێتەختی وڵاتی ئوتریش لە لاێەن رێژیمی تیروریستی کۆماری ئیسلامی ئێران   تیرور کرا و جووە رێزی نەمرانی کورد و کوردستانەوە

کۆمیتەی یەکیتی شۆڕشگیرانی کوردستان و یاری کورد بریتانیا ١٣.٧.٢٠٢٠

Ingen beskrivelse er tilgjengelig.Ingen beskrivelse er tilgjengelig.Ingen beskrivelse er tilgjengelig.