بەرێز جەلال تاڵەبانی: حوشترێك ئەکەینە دادوەر بۆ دەستنیشانکردنی سنووری کوردستان

0
618

داود باغستانی، بەرپرسی پێشوی دەزگای ئیسرائیل کورد و جولەکەیەکی بەڕەچەڵەك کورد، کە ئێستا نیشتەجێی تورکیایە، لەهەڤپەیڤینێدا، لەگەڵ پێنوسەکاندا ڕایگەیاند” لەساڵی ٢٠٠٥ دا، تەواوی لایەنەکان، بۆ دەنگدان لەمەڕ نوسینەوەی دەستوور و سەرکەوتنی پرۆسەکە کۆببوونەوە. تاکە کێشەیەک کەمابۆوە، سنوری کوردستان بوو”.

باغستانی ووتی” لەمیانەی ئەو گفتوگۆیەدا، تاڵەبانی، جارێکیتر، کە پێشتریش ئەنجامی دابوو، سنوری کوردستانی وەك سەردەمی عوسمانییەکان و لەناو ولایەتی موسڵدا، شیکردەوە. بەڵام، عەرەبەکان، هیچیان بەم چارەسەرە ڕازی نەبوون کە مام جەلال ووتی. بۆیە، ئەویش ووتی: کێشە نییە! دادوەرێك دەهێنین و با سنورەکە، لەڕووی یاساییەوە یەکلایی بکاتەوە”.

باغستانی، بەپێنوسەکانی ڕاگەیاند” عەرەبەکان، هەموویان بەتەواوی بەم پێشنیارە تێك چوون و بوو بە مقۆ مقۆ. پاشان ئیبراهیم جەعفەری، ووتی: بەڕێز مام جەلال، ئێمە، دەزانین تۆ دادوەرێك دەهێنیت کە خۆت دەیناسیت و لە بەرژەوەندیی کورد، بڕیار دەدات. مام جەلالیش، یەکسەر و بەبێ وەستان وەڵامی دایەوە و ووتی: نانا، دڵنیابن دادوەرەکە لەخۆتان دەبێت”.

باغستانی درێژەی بەقسەکانی داو، ووتی” ئەوان تێکڕا ووتیان، چۆن؟ یانی ڕازی دەبیت دادوەرەکە لەئێمە بێت؟. مام جەلالیش ووتی: بەڵێ. بێگومان ڕازی دەبم. وتیان، چۆن و بەچی و بەکێ ڕازی دەبیت؟ مام جەلالیش ووتی: حوشترێك دەهێنین، لەدەشتەکانی خوار موسڵدا، بەرهەڵدای دەکەین. لەهەر جێگایەك وەستا و نەڕۆیشت، ئەوە بەسنوری کورستان دادەنێین. ئێستا ڕازین ئەم دادوەرە کەلەخۆتانە، سنورەکە دیاری بکات؟”.

باغستانی ڕایگەیاند” هەمووان، سەریان داخست و هیچیان نەوت”.