بێرێزی بە کومەڵگەی یارسان و جل و بەرگی کوردی مەحکوم و شەرمەزار دەکەین

0
772

لە کەس شاراوە نیە کە کۆمای ئیسلامی و دەوڵەتی دوژمن بە کوردی ئێرانی لە سەرتای بە دەسڵات گەیشتنی هەتاکۆ ئەورۆ بە پێش چاوی  گەلانی جیهانەوە هەموو مافەکانی گەلی کوردستانی بن پێ خستوە و گەلی کوردستان چە وەک نەتەوە چە وەک مروڤ لە سەرتایترین مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی بێبەش و سەرکوت کراون.

ئەورۆ دەبینین پاش ٤٢ ساڵ حاکمیەتی رەشی مەلاکانی ئێران بە سەر وڵات و نیشتمانی ئێمەدا سمێڵی کوردێکی  یارسانی بە ناوی جەواد ئەحمەدی خەڵکی گۆران لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە نمادی کورد بوون و مقاومەتی یارانی سان سەحاکە دژی نەیارانی ئەم خاک و نیشتمانە بە نیشانەی بێرێزی کردن بە کورد و پێکهاتەی یارسان دەتاشن و بێ هورمەتی پێ دەکەن و لە هەمانکاتیشدا لە شاشەی تلوزیونی رەسمی کۆماری ئیسلامیەوە بەو پەری بێ شەرمیەوە بێرێزی بە لیباسی کوردی کە بەرگی پیرۆزی کچان و کورانی نیشتمانی کورد و یادگاری باب و باپیرانی ئێمەێە دەکرێت .

ئەم بێ رێزی کردن و زۆڵم و زۆرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران شتێکی تازە نیە و لە ڕابردوو بە دەیان جار رویان داوە و لە داهاتوویش بە دڵنیایەوە دوپات دەبنەوە .

دەست بردن بۆ بەها پیرۆزەکانی یارسان بە واتای دەست بردنە بۆ گەلی کوردستان و بێرێزی کردن بە یارسان بە واتای بێ رێزی کردنە بە گەلی بن دەستی کورد لە گشت کوردستانی گەورە هەر بۆێە ئەرکە لە سەر تاک بە تاکی نەتەوەی کورد خۆی لە هەر زۆڵم و زۆرێک کە بەرانبەر بە کوردانی یارسان دەکرێت بکاتە خاوەن و رێگا نەدەن کە دوژمن جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانی نیشتمانی کورد دروست بکات و بە ئەو شێوە نیشتمانی ئێمە تووشی دوبەرەکی و ناهومێدی بێتەوە.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد ئەم کردەوانەی دەسڵاتدارانی ئێران دژ بە گەلی کوردستان بە گشتی و بێرێزی کردن بە کۆمەڵگای یارسان بە تایبەتی زۆر بە توندی مەحکوم و شەرمەزار دەکات و لە هەمانکاتیشدا دواکارین کە گەلی کورد لە رۆژهەڵات بە یەکیەتی و یەک رێزێکی پتەو بە دروشمی بەسە چێ دیکە بێرێزی قەبوڵ ناکەین ببنە دەنگی ئەو برا کوردە یارسانەمان لە شاری ساوەی ئێران و دژی بێرێزی بە جل و بەرگی کوردی بوەستنەوە کە رەمز و سومبلی دوینێ و ئەورۆی ئێمەیە.

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد

18.1.2021