بیری جیاوازی یەکێتی شۆرشگێران لە سەر یەک ریزی نێو ماڵی کورد لە رۆژهەڵات

0
175
کاتێک باس لە بیری جیواز یەکێتیمان دەکرێت مەبستمان شتێکی جیاواز و عەجیب و غەریب نیە کە ئێمە دامان هێنابێ پێشتر کەس نەیزانیبێ، مەبەستم ئەوەێە کە باسەکەی بە دیدی باو و نوێ و جیاوازەوە لای ئەوان دەکرێت.
ئەوی ئێمە جیاواز دەکات دیدی نیشتمانیە کە دوور لە هەر فکریتێ  تەقلیدی و عەشیرەی  و ناوچەگەرایە، نیشتمانی بوونمان بە باشترین بەدیل و زەروورەتی قۆناغەکە هەڵمابژاردوە، کە  رووبەرووی هەر جۆرە تەخرێبیک بووینتەوە، چە لە لایەن سیاسیەوە چە  تاکی گومەلگاوە،  یەکێتیمان دوای هەر جارە و سەر لە نوی بە ئیدەی نوێتر و باشتر بە گەرم و  گوڕتڕ زیاتر هاتوەتە    مەیدانی خەباتی کوردایەتی بۆ سەر خستنی شورشی کورد و یاک دەنگی ناو ماڵی کورد..
 جیاوازیە نوێ یەکێتی ئەوەیە کە لە پێناو یەک ڕێزی گشی ناو مالی کورد بە هەر بیر و  باوری فکری سیاسی و کار کردن لە پێناوی پاراستنی شکوی تاکی کورد هەنگاو بەرەو ڕزگاری و رزگار بوون/ دەنین، شاید زۆرێک لە  هاوریان و هەڤاڵان بۆیان پرسیار بێت کە بلێن ئەمش ئامانجی سیاسی و فکریتی حزبی ئێمەشە، بەڵام جیاوازیکەمان لەودایە کە ئەوەی تا ئیستا دێومانە داوا کراوە  یەکڕیزی لە  سەر بنەمای لێکچوون بوە کە ئەمەوێ بڵێم یەکڕیزیی لەسەر بنەمای لێکچوون فەشەلی هێناوە  و ئەوی ئەسلی یەکڕێزیە کە دەبی بکریت لە سەر بنەمای جیاوازیی دروست ئەکرێ نەك لەسەر بنەمای لێکچوون،
 ئەوەتەی  هەین و  مێژوو دەخونینەوە یەکڕیزی لە سەر بنەمای لێکچوون دروست کراوە،لە سەر بنەمای لێکچوونیش تەنیا یەکڕیزی کارتۆنی و میدیایە ، نەك یەکڕیزیی ڕاستەقینە، ئەوی کە قەت فکری لێ نەکرابوەوە  یەکرێزی جیاوازیمانە کە  هەمیشە پەرتەوازە، پاڵدان بە داگیرکەرانەوە  شەڕی میدیای و تەنانەت شەری برا کوژی رووی داوە، ئەم جیاوازی فکریەتی سیاسیمانە کە  هۆکاری یەک قەبوول نەکردنمانە کە تا ئمڕۆکە نەمان توانیوە لە بەر ئەم جیاوازیانە  هیچ کام لە مافەکانمان و خواستەکانمان بە سەر داگیرکەراندا بسپێنین.
 گەر چاویک لە گەلانی پێشکەوتوو کە لە ئاشتی  کۆمەڵایەتی دا دەژین و بریاردەری سیاسی دەرەوەی وڵاتەکشیانن بە هەموو جیاوازیەکانیانەوە لە ناو خۆیان یەکڕیزی خویان پاراستووە، نا یەکڕیزیمان وەک ئەوەیە کە هەر لایەنێ لە کاتی جیاواز دا بەردیکی لە داریک هەلکات کە تەنیا چەن گەلای  لی هەڵ دەوەرینی و ئەگریش ئەو بەردە  زۆر بە هیز بێت  شاخەیەکی دارەکە دەشکینی،  بەلام یەکڕێزی و  مەشارکەتی راستەقینەی سیاسیمان کاری هاوبەشی جیدیمان   وەک مشارێک واێە دارەکە بە نەرمی لە بنەوە دەبرێت و بناغەی داگیر کەران  ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ سستر دەکات و وردە وردە سێبەری زۆردایان لە سەر نیشتمانی ئێمە دەروخێت ئەو کات تامی یەکیەتی و یەک بوونمان دچێژین و هیز و ئیرادەی راستەقینەی هاوخەباتی و هاوکاری بۆمان دەر دەکەوێت  ،
 یەکێتیمان ئامادەیە و مل کەچی  هەر چەشنە ئیتیلاف و یەک گرتنێکە کە لە بەرژەوەندی گەڵ و خالکدا بێت و باوشی ئاواڵەیە بۆ رۆڵە دڵسۆزەکانی نیشتمان لە پێناو یەک خستنی ناو ماڵی کورد.

بۆ پێشەوە بۆ دیاری کردنی مافی چارەنووس

مەنسور تەها