بۆ سه ید ڕه حیم عه زیم به ناو كاكه یی له كه ركۆك!

0
385

ئه من لیره دا نامهه وی بچمه ناو زانست و ورده كاریه كانی ئایینی كاكه یی(یارسان)، ته نیا به پێی شاره زایی خۆم له و بۆاره دا كورته جوابێك به قسه ناوه خت و ناڕاسته كه ی ” سه ید ڕه حیم بده مه وه، بۆیه كاتی ئه م خۆ هه شاردانه وه و لادان به ناوی مانه وه بۆ ژیانی كاكه یه كان تێ په ڕیوه!؟ هه ر چه ند نه ته نیا له نێو كۆمه ڵگای كوردی كاكه یی، به ڵكۆ له نێو هه موو خه ڵكانی تر نه فه راتی هه ڵپه ره ست، ترسنوك، هه رزان قیمه ت و… به ئاسانی به ر چاو ده كه وی! به ڵام به نسبه ت سه ید ڕه حیم! بۆ له م كاته حه ساس و دژواره دا كه كورده كاكه یه كان به شیوه یكی ده ماوده م و ناڕاسته و خۆ گه یشتوونه ته ئه و ڕیگایه كه بتوانن له كوردستانیكی ئازاد، مافه مه ده نی، كۆمه لایه تی- ئایینی یه كانی خۆێان چاره سه ر بكه ن له لایه ن حكوومه تی كوردستانه وه،چی بۆ، كام دینامیسم كاری تی كردوو كه ئاوا مێژوو، نه ریه ت هه زار ساڵه ی كاكه یه كان(یارسان) كه پڕه له چه رمه سه ری، كوشتن و بڕین، ده ربه ده ری و ته نانه ت جنوساید، كه ئاوا به ئاسانی ڕوون و ئاود له گه ڵ یه كدا تێكه ڵ كرد و به خوه ردی خۆت و هابیران و قه ێره ت دا، زۆر ئاله م و ئاگا ده ڵێن كه مێژو تكرار نابێته وه، به ڵام ئایا ئه م كۆشت بڕینه كه له م ڕوژانه به هه موو جوریكه وه توشی برا كورده ئیزه دیه كانمان هاتووه جه ند باره بۆنه وه ی هه مان قه تل و ئام ده ورانی هاتنی ئایینی ئیسلام، ده وران سه فه ویه، ئوسمانیه، موقول، سه لجوقه كان و…هتد نی یه، نازانم ئاخۆ سه ی ڕه حیم له ترسی كوشت و بڕینی خۆێ و ده وروبه رانی ترساوه؟ یان له م كاته حه ساسه دا ده ی هه وی به بی ڕێزی و لكاندن ئایین كاكه یی به ئایینیكی دیكه ده هه وی گیانی كاكه یه كان بپارێزێد!؟ و یان له مانه گرنگتر ئه وه ێه كه؛ ماوه ێكه داخوازی كاكه یه كان له بواری ئایینی -كۆمه ڵایه تی تا ڕاده یك گه ێشتووه ته گوێ به رپرسانی حكوومه تی حه ریم، و یان سه ی ڕه حیم! ترسی له داهاتوی وه دێ هاتنی ئه و داخوازانه ێه كه ڕێگای هاتوو چوو بۆ ته كیه گاكه ی به ناو كاكه یی ته نگ تر بكاته وه!؟
له لاێكی دیكه وه شیاوی باس كردنه كه بڵێم ئه و ڕێگاو باس و ته نازوله كه سه ید ڕه حیم گرتوه ته پێش، نه ته نیا ڕێگه چاره ی ده ربازبوون به سه ر نه هامه تیه كانی كاكه یدا نی یه، به ڵكۆ له و شه رایته دا بێ هیچ شك و گۆمانێگدا به لای منه وه لادان له ڕێبازی مقاومه ت و ئسووله كانی كاكه یی و بیا وبه سه كانی پردیوه ره داێه!؟ بۆێه مێژووی كاكه یه كان له وه پڕ خوێن تره كه ئێمه و باقی كه مینه ئایینیه كانیی تر تێ كه وتوون! و یان به ڕوونی ده بینیم روژ نی یه كه له ق و پۆپه كانی گه وره ئایینه كان خوێنی یه كتر نه رێژنن و كوشتنی یه كتر حه ڵال نه كه ن! ئیتر چه مه نتق و عه قلێك حكووم ده كا كه تو خو ه ت بڕوه یته پاڵ یه كی له و لقانه دا كه به ده ستی لقێكی دیكه دا قه تڵ و عام بكریه ی و یان دوژمنی گه وراتر بۆ خوت و لایه نگرانت ساز بكه ی!؟ ئایینی یارسان یان كاكه یی كه هه ردو له یه ك قاڵب دان، تا ئیستا ماوه ته وه مه دیوون ئه و كاسانه یه كه بڕوای قورس و پته وێان به م ئایین و خۆڕاگریه بووه نه ك ئه وانه ێك ته نیا هه ڵ گری زاهری ئه م ناوه بن و ته نیا بۆ كه ڵك وه رگرتنی تایبه تی خۆێان له پاڵ ئه و دا بن.
به پێی مێژو ی ڕوداوه كان یه كیك له و ده و رانه دا كه كاكه یه كان بیره وه ری تاڵی مێژوویان لێ ناسڕێته وه ده ورانی سه رهه ڵدانی فه رمانڕه وای دینی سه فه وییه، كه پتر له 400 ساڵ له مه و به ر قه تڵ وعامێكی گشت گیر له ناو كاكه یی یان یارسان له له یه ن ده وڵه تی سه فه ویه ده ستی پێ كرد، بۆێه ئه و كوشت و كوشتارانه دا گه ێشته ڕاده ێك كه نژیك بو جه ماوه ری كاكه یی به ته واوی قڕ بكرێ، له و كاته دا بۆ، كه بیرمه ندان،پیران و به گشتی كاكه یه كان گه یشتنه ئه و قه ناعه ته كه له مه و دوا با ئیتر له ده ره وه باس له ئایین نه كه ین و وه كۆ سڕ لای خۆمان ڕای گرین هه تا بزانین ڕه وره وه ی زه مان به ره و كام لا ده چێد، هه ر بۆێه ئه م ده ورانه له ناو كتیب و په یڕه وانی ئایین یارسان به ده ورانی ” سڕ مه گۆ ” ناسراوه، واته باسی سڕ و نیوه ڕوكی ئایینكه مان نه كه ین!؟ به ڵام به پێی تێ په ڕیینی سه دان ساڵ له و ده ورانه دا ئیستا شه رایت گۆڕاوه و زوربه ی خه ڵكانی كوردستان و ڕوژهه ڵات و ته نانه ت وڵاتانی ده ره وه یش لانی كه م له ناوی؛ ئیزه دی، كاكه یی(یارسان)، شه به ك،دروزی…نه ته نیا ئاگادارن ، به ڵكۆ له بێ مافی و كوشت و بڕینشیان تی گه یشتوون،بۆێه حه ق وا نه بوو هه م ئه وه نده بۆ مه سله حه ت خۆێ چوك بكاته وه و هه م له لاێكی تره وه روحیات خۆێ له نێو خه رمانه پیروزه كه ی شاره زۆر بێ به ش بكات!؟ له هه مان كاتیشدا ، عاله م رووحی ئه و كه سه ێه كه له كاتێ سه خت و دژوار دا ڕێگه چاره بدوزێته وه ، نه به سووكی ڕێبازه كه شی بدوڕنێد! به ڵی سه ید ڕه حیم! سۆڵتان سه هاك له بنه ماڵه ی ڕێزداری كورد پێڕه وی ئایینی ئیسلام بۆ ، به ڵام به پێی بنه ماكانی پێش له خۆێ ئایینیكی دا مه زراند كه هه موو بیرو بناخه ی له گه ڵ ئایینی پیروزی ئیسلام نه ده هاته وه!؟ زور له چاودارانی كاكه یی له بنه ماڵه ێ تایفه ی كورد جافه كان بوونه، وه كۆ عابدینه و ئێڵ به گی جاف… به ڵام به هۆی هێندی هۆێه وه هاتوونه ته ناو ڕێبازی سۆڵتان سه هاك كه یه كی له بناخه دانه رانی ئایینی یارسان یان كاكه یی بووه له پردیوه ری هه وراماندا.
سه ید ڕه حیم! له خوێندنه وه ی فه رمایشه كه ی دا ئاوا ده گه ێنی كه گۆێا ئایینی پیروزی ئیسلام و كاكه یی له ناوه ڕۆك له یه ك لیباس و ڕه نگدان! هه ر بۆیه به پێی باوه ڕی ئایینی یارسان یان كاكه یی بێ ڕێزی كردن به هه ر ئایین و مه رامێكدا خۆێ وه كۆ خه تا یان گۆنا له سه رت حه ساب ده كری و ئێمه ش هه ر به و پێوه ره دا وێرای ڕێز له ‌هه موو ئایین و ئایینزاكاندا،و لێره دا به تایبه تی ئایینی ئیسلام، له م بۆواره دا به شێكی له بیروباوه ڕه كانی ئایین كاكه یی ده خه مه به ر چاو خوێنه رانی به ڕیز، با سه ی ڕه حیم و خۆتان قه زاوه ت بكه ین له باره ی فه رق و نزیكایه تی ئایینی ئیسلان و كاكه یی : 1-ئایینی كاكه یی وه كۆ ئایینیكی سه ر زه وی و كۆمه لایه تی پێناسه ده كرێ 2- كتیبه پیروزه كانی له هه زار سال به م لاوه به كوردی كۆنی گۆران نووسراوه (هه ورامی ئیستا) و به م كتیبانه ده فته ری كاكه یی یان یارسان ده ڵین …3-بڕواێان به ئینسان خودایی هه ێه واته ئینسان به پێی كرده وه كانی ده توانی زاتی خۆدایی وه ر گرێد وه كۆ چاودار،كه رامه ت دار…4- بڕوای به گه ڕانی روح هه ێه به دووای مردن دا..له مانا عه ربیه كه یدا واته ؛ئه سل ته ناسوخ كه له عه مه لدا جیوازی هه ێه و به زبانی ئایینی كاكه یی پێی ده ڵێن ” دونادون” به ئینگلیسی ڕی ئینكارنیشن 5-ڕێبه ران ئه م ئایینه هه موو كورد بونه و هه ن ویه كی له تایفه كانی ئه وان تایفه ی به رزه نجیه له كوردستانی باشوور6-موتله قه ن نوێژ ناخۆێنن ، به ڵام كارهایكی دیكه ده كه ن7- ناچنه ماڵێ خوا بۆ ئه وه ببن به حاجی، ناوچه ی په رستشگا یان زیاره تگای ڕێبه ره ئایینیه كانیان زوره له به قداد، هاورامان، داله هو..8-سێ رۆژ روژوو ده گرن نه ك سی ڕۆژ9-ژن وپیاو له یاسای ئایینی كاكه یی مساوین كه له ناو كتیبه ئایینی كانیان نووسراوه، به لام به مرور زه مان ئایینی ئیسلان كاریان تێكردووه، یان پیاو ته نیا هه قی هه یه یه ك ژن بخوازێ نه ك زیاتر، ته ڵاق نابی به ئاسانی ڕێك بخری واته له نووسراوه ی ئاینه كه ده ستنیشان كراوه10-پروپاگه نده ی نی یه بۆ ئه وه خه لكیتر بێنه ناو ئایین كاكه یی ده بی خۆیان بڕوا په ێدا بكه ن…11-بۆ ماره كردن دووعای كوردی له ناو كتیبه پیروزه كان كاكه یی دا دانراوه ، له پێش به و پێیه بووه، به تایبه تی له كاتی ” سڕ مه گۆ” به ڵام ئیستا و ساڵ های ساڵه به به ره كه تی حاكمان به ناو ئیسلام له ‌ڕۆژهه ڵات و باشووری كوردستان ده بێ به پێی داب و نه ریه تی ئایینی ئیسلام به ڕێوه بچێ!؟12- فاته حای مردوو، قوسڵ، ناو ناو لێ بۆ منداڵان…هه مووی به ند وكڵامی خۆێ هه یه له ناو كتیبه پیروزه كانی كاكه یی…هتد
به وته ێكی دیكه،هه ر چه ن ڕێژه ی جه ماوه ری كورد كاكه یه كان له ڕۆژ هه ڵاتی كوردستاندا (ئیران) زۆره و زۆر له جوقرافیای ژیانیان سابت و له یه ك شوێن هه ڵ كه وتووه،به ڵام به داخه وه له و ماوه ی 35 ساڵه له ژێر ده سلاتی ” داعه شی ئیسلامی ئیران” نه ته نیا هیچكام له م خاڵانه ی سه ره وه كه باس كراوه به دێ نه هاتووه، به ڵكۆ به ربه ره كانیش له گه ڵیدا كراوه بۆ له ناوبردێنێدا، به ڵام به و ئه په ڕ ی خۆشییه وه كه م و زۆر ڕێبازه كه پاڕیزراوه و ته نانه تیش ئاشكار بووه و ڕێگردن له و داب و نه ریه تانه ی كاكه یی له ئیران ته نگی له كۆماری دا عه شی ئێران هه ڵچنیوه! بۆێه نابێ چاوه ڕوانی وه رگرتنی به راتیكی چاكت له دوژمندا هه بێ!؟ له سه ری دیكه وه،نزیك یازده ساڵه زۆربه ی هه ره زۆری ناوچه ی كاكه ییه كان له ژێر ده سڵاتی كوردی دان، و یان هاتوو چووی ئازادیان هه بووه بۆ ناوچه كوردییه كاندا،له یه كلا وه هه م ده سڵاتداران هه ریم كه م ته رخم بوونه به نسبه ت كاكه یه كان و هه م خودی كاكه ییه كان،هه رچه ن من به هۆی هێندێك شاره زاییم له گه ڵ بافتی كۆمه ڵایه تی ئه وان له زۆر بواردا، چاك ده زانم ئه وان له و ڕێبه ریه ئایینیه كه له ناو كاكه یه كانی ڕۆژ هه ڵاتدا هه یه به هۆی دووری جوقرافیایی كارێان تێ كردووه، و یان باشتر بڵێم له ڕیبه ڕیك وه كۆ كه سایه تی” میر ته حسین ” كه ئیزه دیه كانی ڕێك خستووه بێ به شن، به ڵام ڕێگه ێشی ئه وه نی یه كه هه ر وه ها دوور له عه مه ڵ قسان بكه ن و یه كتر ته دید و تاوانبار بكه ن، و منافسه ی ناپیاوی ببێته ناو كه ڵتووره خاوینه كه ی كا كه یی، هه ر وه ها نامه و گوله …له ماڵ فه له كه دین كاكه ییه كان دابنرێ و به گژ یه كدا بچن،بۆێه ده بی ئه گه ر له و پرژ و به ڵاویه دا دڵتان نزیك یه ك نه كه نه وه ،هه ر كاتێك شمشێری داعه شه كان له 100 كیلۆمتر ماڵتان به رز ببێته وه دوو دووشاو تێكه ڵ ده بی و ئه مه یش هیچ قازانجیك بۆ كاكه یی تێدا ده ست ناكه وێ!؟
كورته و پێشنه هاد: وێڕای رێز بۆ هه موو ئایین و ئایین زاكان، به ڵای منه وه به پێی یاسای ئینسانی وا بزانم ئه گه ر له نیوان هه ر بیرو ئایینیكدا یه ك میلی متر فاسله یان به ینی هه بۆ ده بێ ئه و پێوه ره له به ر چاو بگێردرێ، ئایینی كاكه یی هه لقولاوی ناوچه ی كوردستانه به هه موو بیرو باوه ڕه كانێدا، هه ق واێه ئه ڕو حكوومه تی هه رێم خۆێ ده ست پێشخه ر بێ بو چاره سه ر كردنی داخوازه ئایینی فه رهه نگیه كه ی كاكه یه كاندا،چاك ده زانم شویینی دانیشتنیانی كاكه یه كان زۆر پرژ و به ڵاوه ، به ڵام هیچ یاسایك ناڵی به هۆێانه وه هه قتان نیه له خه ێری ئیمه بێبه ش بن و له شه ڕی ئێمه دا ده بی به شدار بین!هیوادارم له و ده رفه ته بۆ كورد هه ڵكه وتووه ، ده سلاتدارانی كورد بتوانن ماڵی كورد چاكتر ڕێك بخه ن، و له م ڕاسته شدا كاكه ییه كان ته نیا چیتر له وه له دا له دام و ده سگای حكوومه تی كوردی به شوعار نه بیسن كه؛ كاكه یی كوردی ڕه سه نن، كاكه یی هه ڵگری زبان و كه لتووری كوردین، كاكه یی ئایینی كوردیان هه یه و…زۆر باسێكی دیكه..با حكوومه ت له كرده وه دا بچێته ناو داخوازیه كانی ئه م كه مایه تیه ئایینیه دا و له و پرژ و به ڵاویه دا ده ربازیان بكات نه ك درێژه دان به و قه یرانه دا !؟ هه ر وه كۆ ئیزه دیه كان چوون هه ق خۆیانه، مه سیحیه كان هه ق خۆیانه..با كورده كاكه یه كانیش ئه گه ر له ناو خوێان ڕێك ناكه ون لانی كه م 2 نه فه ر ئینتسابی له ناویان هه ڵبژێرێن بو كاروباری كاكه یه كان، و له هه مانكاتیشدا ده بی كاكه یه كان به هه ر فكر و بیری ڕێكخراوه یی وحێزبی ئیختلافاتی خۆێان ولا بنن بۆ دوزینه وه ی ڕێگا یكی چاره سازدا كه بتوانن كاكه یی وه كۆ كه مینه یكی ئایینی له ده ستووری كوردستاندا بگونجینن، بۆیه چاك زانیومه و ده زانم به شێك زۆر له كه مته رخه میه كان هه ر له ئه ستووی خودی كاكه یه كاندا به ڕێوه چووه تا ئیستا، به ڵام بۆ یه ك گرتنه وه هێشتا دره نگ نیه و نابی دلسه رد بین واته له م كاته حه ساسه دا تا ته نوور گه رمه نانی خۆتان بچه سپێنن، و به نسبه ت ڕاگه ێاندراوه كه ی سه ید ڕه حیم! هیودارم تێ بگات كه ئه وه نه ڕیگای نجات بو؟ و نه فرت و فێلیكی مه نتقی بۆ كاكه یه كان!، ته نیا هیوادارم ڕۆژێك دره نگ نه بێ كه له كورده كاكه یه كان داوای ڵێبووردن بكات، و قسه كانم به وته كانی بناخه ی ئایینی زه ردوشت و كاكه یی كۆتایی پێ دێنێم، زه ردوشت ده ڵێ: ( كردار چاك، ڕه فتار چاك، پندار چاك)، له ئایین كاكه یی هاتووه:( كاكه یی یان یارسان، چوار بنه ڕه تی هه یه ده بی به جێ بهینی واته: ڕاستی، پاكی، نیستی، ڕدا (یارمه تی)…

اردڵان كاكه یی له وڵاتی ئه مریكا 9-9-2014