یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد (یارسان) ئیعدامی مستەفا سەلیمی مەحكوم و شەرمەزار دەكا

0
487

مستەفا سەلیمی كە ماوەی 17 ساڵ لە زیندانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێراندا بوو، لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوو وە لە ئاكامی ڕاپەڕینی زیندانیەكان لە زیندانی سەقز وێڕای 70 زیندانی دیكە توانیان لە زیندان درباز بن و هەڵ بێن ، بە پێی‌ هەواڵەکان نابراو لە سەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان باشور و خوەرهەڵاتی کوردستان جارێکیتر دەست بە سەر دەکرێت و هەر زوو  دوای  دەست بەسەر کردنی، لەدادگاێكی نمایشی و دور لە ئەخلاقی ئینسانی حوكمی ئیعدامی بە سەردا دەسەپێندرێ. رۆژی شەممە 23ی خاكەلێوەی 1399 ، لە زیندانی سەقز حوكمی ئیعدامەكەی جێ‌ بە جێ‌ دەكرێ‌.

ئەگەر ئاورێک لە دەسڵاتی رەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەر گەلانی ئێراندا بە گشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی بدەینەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە ریژیمی مەلاکان تەواوی هێزی خۆیان تەرخان کردوە بۆ دوبەرەکی ساز کردن و ئاژاوە نانەوە لە نێوان گەلان و پیکهاتە جیاوەزەکانی ناوچەکە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئارەزووی خۆیان لە ئاوی لێل بە راهەتی نێچیر بگرن.

گرتن و لە سێدارەدانی بە پەلەی مستەفا سەلیمی بەرنامە و پلانێکی دیکەی ریژیمی دوژمن بە کوردی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ دابڕانی کورد لە یەکتر و نانەوەی ئاژاوەێکی درێژ خایەن لە نێوان گەلی کوردستان ،بۆێە ئەرکە لە سەر هەموو هێز و لاێەنە سیاسیەکان و گەلی کوردستان پێش روداوەکان نەکەون و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی پوچەڵ بکەنەوە .

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان و سەدان بەکرێگیراوی لیرە و لەویە هەێە کە با ناوی دیار و نادیارەوە شەو و رۆژ لە هەول دان رێزەکانی گەلی کوردستان تێک بدەن و بە نانەوەی ئاژاوە و دوبەرەکی کورد لە ئامانجەکانی دور بخەنەوە هاتاکوو بتوانن لە سەر نیشتمانی ئێمە  بە راحەتی و بە ئارەزووی خۆیان ئەسپی خۆیان تاو بدەن،

سازمانی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان زۆر بە توندی لە سێدارەدانی مستەفا سەلیمی  مەحكوم و رسوا  دەكا و لە هەمانكاتدا پێشوازی لە لێژنەێکی بێ لاێەن و دڵسوز پێکهاتوو لە هەموو هێزە کوردستانیەکان و کونگرەی نەتەوەیی کوردستان دەکەین بۆ بەدودا چون لە چۆنیەتی دەستگیر کردنی دوبارەی نابراو لە لاێەن رێژیمی ئێرانەوە..

 مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو داگیرکەرانی کوردستان

سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو ئازادی و سەربەخۆی

یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان، سازمانی یاری کورد یارسان

یەکشەمم 24 ی خاكەلێوە 1399