گەلوو ئاینی یارسان (کاکەیی)ئاینێکی کوردیە؟

0
924
کاکەیی( یارسان )ناوێکە کە  لە روژهەڵات و باشوری کوردستان بۆ باوردارانی  ئایینی یاری بەکار دێت کە لە ڕۆژهەڵات بە ئەهلی حەقیش ناودەبرێن. باوەردارانی ئاینی ئیسلام بۆ ناشیرین کردنی ئەم ئاینە کوردیە زۆر ناو ناویلکەی دیکەیان بۆ پەیرەوانی ئاینی یاری دروست کردوە وەک  ئەهلی حەق، عەلەوی و عەلی ئیلاهی ،شەیتان پەرست …. ، . ئەم گرووپە ئایینییە کە لە کوردستاندا سەریان هەڵداوە و گەشەیان کردوە، بەشێکن لە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی تایبەت بە خاک و نیشتمانی کورد  و لە زۆر ناوچەی کوردستان نیشتەجێن. کەلام و هۆنراوەکانی ئەم باوەرە پیروزە بە زمانی کوردی گورانی(ماچوو) نوسراوە و لە مێژووی وێژەی کوردیدا گرنگیی تایبەتیی هەیە.  پەیڕەوانی یارسان و ئاینی یاری  لە مێژووی کورددا کاریگەریی گرنگیان بووە و ئاینی یاری وەک نرخێکی نەتەوەیی دێتە ئەژماردن یاریەکان دەورێکی گرنگ و بەرچاویشیان بووە لە خەبات بۆ رزگاری کورد و لە هەموو شورەشە کوردیەکان بەشداری چالاکانەیان کردوە.
 یارسانەکان و باوەردارانی یاری بەهۆی تایبەتمەندیی ئایینەکە و دڕندەیی باوەردارانی ئاینی باڵادەست واتە ئیسلام بەشێکی زۆری بیروباوەڕ و مەراسیمەکانیان بە شێوەیەکی شاراوە و نهێنی بە جێ دەگەێنن، غەیری یارسانەکان، کەسیکیتر  زۆر ئاگاداری ناوەڕۆکی بیروباوەڕی یارسانەکان نەبووە. یاریەکان لە بەر مانەوەی خویان تەواوی نووسین و کەلامەکانیان بە نهێنی پاراستوە و هیچ کات هازر نەبوون بە جاپی بگەێنن تەواوی  کەلامە پیروزەکانی یاری کە هەموویان  دەستنووسن لای پێشەوایان و زانایان و باوەردارانی ئاینی یاری پارێزراون و وەک گەنجینەێک بۆ نەوەی کورد ماونەتەوە.
کاکەیی وەک زاراوە لە کاکەوە هاتوە  کە بۆ رێزگرتن لە کەسانی تەمەن گەورەتر لە خومان بە کار دێت  .
یارسان لە دوو وشە واتە  یار و سان پێکهاتووە کە یار بە واتای هەواڵ و دۆست و هاوبیر دێت و سانیش لە سولتان سەهاکەوە سەرچاوەی گرتووە کە رابەر و پێشەوای  بیروباوەری کاکەیی، یارسانە ، کەواتە یارسان واتا شوێن کەوتوان و یارانی سولتان سەهاک. .
 تاریخ مێژووی دروست بوونی  یارسان کاکەیی بیر و رای جیاوازی لە سەرە ئەویش بە هوی نهێنی بوون و شاردنەوەی بیر و باوەری یارسان لە لاێەن باوەردارانیەوە .یاریەکان باوەریان واێە کە ئەگەر نهێنی باوەرەکەیان بدرکێنن ئەکەونە بەر هێرشی باوەردارانی ئیسلام و لە ناو دەچن بۆێە وشەێک هەێە لە نێو یارسانەکان بە ناوی( سرێ مەگوو )واتە نهێنیک هەێە نابێ بیدرکێنین.
یارسانەکان لە کاتی هاتنی سوپای داگیرکەری ئیسلام بۆ سەر خاکی پیروزی کوردستان سەخت بەرنگاری ئەو سپا داگیرکەر و درندەیەی ئیسلام بوونەوە و پەنایان بردە بەر چیا سەرکەشەکانی کوردستان و هازر نەبوون ببن بە کویلەی نەزانانی سەحرای عەرەبی.
                   ئەو کورتە کەلامە (هونراوەێە)لە کتێبی سەرئەنجام کتێبی پیروزی یارسان هەڵگیراوە کە لە سەردەمی هێرشی درندانەی ئیسلامەکان هونراوە .
کتێبی سەرئەنجام :-
ئەو واتەی یاران ئەو واتەی یاران
ئێمە دێوانەین ئەو واتەی یاران
هەنێ مەگێلێن یەک یەک شاران
تا زیندە کەریم ئایین کوردان
واتە یاران باوەرداران شوێن کەوتوانی ئایینی یارسان  ئێمە دێوانەین رای دەگەێنین کە ئەوە بیر باوەری یاریە دێوانەی خاک و نیشتمانی خومانین و شار بە شار کیو بە کیو دەگەرین هەتاکوو زیندوو بکیین ئایینی رەسەنی کوردان. ،
ئەو هونراوەیەی کە بالولی مایی یەکیک لە رێبەران و پێشەوایانی یارسان سرودویەتی بەڵگەێکی بە هێزە کە یارسانەکان بۆ مانەوەی داب و نەریت و ئایینی کوردان هازر بوون بە قوربانی دان و هەتاکوو روژی ئەورۆ لە سەر رێچکەی کوردایەتی ماونەتەوە و ئیجازەیان با ئاینی ترس و توقاندن نەداوە بە سەر ئاسمانی کوردەواریدا زاڵ بێت.
پیر شالیار پێشەوایکیتری یارسان (پیر لە ئایینی یارسان واتە پێشەوا رێبەر و پلەێکی ئایینیە لە یارسانا) لە هونراوەێکا باس لە دڕندەیی و کاولکاری سوپای ئەو کاتی ئیسلام دەکات بەرانبەر کوردان، لە ئەو هونراوە بۆمان رون دەبێتەوە کە سوپای ئیسلام چەندە وێرانکاری و جنایەتیان در حەق بە نەوەی کورد و خاکەکیان کردوە.
باوەردارانی یارسان پێیان واێە کە ئەم هونراوەێە لە سەر پێست نوسراوە و لە ئەشکەوتێک دوزراوەتەوە.:
“هورمزگان رمان ئاتران کژان
وێشان شاردەوە گۆرە گۆرەکان
زۆر کاری ئارەب کردنە خاپوور
گناو پاڵەیی هەتا شارەزوور
شەن و کەنیکا وەدیل بشینا
مەرد ئازا تلی وەرووی هوینا
رەوشت زەردەشت مانۆ وە بێکەس
بزیکا نیکا هورمزد وە هیچ کەس”

 

واتە”پەرستگاکانی هورمزد(ئاهورامەزدا) لە ناو بران ئاگری گڕدانەکان خاپوور کران و کوژرانەوە .پیاوە گەورەکان ناوداران خویان هەشاردا و بزر بوون عەرەبە درندە و زۆردارەکان چیا و دوڵ و دەشت هەتاکوو شارەزوری پیروزیان وێران و خاپور کرد.
کیژوڵە جوان و ژنە باشەکانیان بە کویلە برد بۆ عەرەبستان پیاوە ئازا و دلێر و جوامیرەکان لە خوێن گەوزان و لە ناو چون بە دەست عەرەبی بەد رەوشت.
  زەردەشت و ئاینی زەردەشتیش بێ ناز و بێ کەس و کار کەوت و ئەهورا مەزدای مەزنیش بەزەیی بە کەسدا نەهات. ،
ئەم نوسراوەیەی پیر شالیار بە جوانی ئەوەمان بۆ رون دەکاتەوە کە بیر و باوەری یاری و یارسان پێش هاتنی ئیسلامیش لە کوردستاندا بووە و دواکەوتووی زۆر بوون.
شاخوەشین یەکیک لە رێبەران و پێشەوایانی یارسان لە ئەم سرودەیا ئەفەرموێ
ئەسڵمەن ژێ کورد
ئەسڵمەن ژێ کورد
بابم کوردەن و ئەسڵمەن ژێ کورد
.واتە ئەسڵ و رەگ و رێشەی من کورد و باب و باپیرانیشم هەر کورد بوون.
شاخوەشین لورستانی و هەموو دامەزرێنەر و رێبەرانی یارسان لە هەموو کەلامە پیروزەکانیان تەکیدیان لە ئەوە کردوەتەوە کە ئەوان کورد و رەگ و رێشە و باب و باپیرانیان کورد بووە .
١-ئەم هونراوە کۆنانەی رێبەرانی ئاینی یاری ئەوە دەر دەخات کە ئیمە پارێزەری داب نەریتی کورد و کوردستانین و بە پێچەوانەی ئەو تاقم و گروپە ئیسلامیانە کە ئێمە بە کافر و نەجس پیناسە دەکەن بوون بە خوفروش بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و ژیانی ئاسودەی خویان روژانە لە مزگەوتەکانەوە هێرشی نارەوا دەکەنە سەر باوەردارانی ئاینی کوردان
٢-برێک کەس و لاێەنیش کە ئەیانهەوێت ئاینی یاری بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خویان بە کار بێنن و کوردانی یاری لە رێبازی کوردایەتی دوربخەنەوە کەلامەکانی یاری و سرودە کۆنەکانی ئەم باوەرە ئیجازەیان پێ نادات و هەر کەس لە ریبازی پێشەوایانی یارسان لا بدات بە واتای ئەوە دێت کە لە کوری یاران دەر چووە..

 .”

. ئەورۆ ئێمە وەک یارسان کاکەیی گەورەترین شانازیمان ئەوەێە کە توانیمانە بیر و باوەری کوردان واتە ئاینی یاری ئاینی کوردان بپارێزین و وەک دەسکەوتێکی نەتەوەیی شانازی پێوە بکەین.
ئێستاش دروستە ئێمە وەک یارسان ئەم نرخە نەتەوەیەمان پاراستوە نەمانهێشتوە بکەوێتە بەر کاولکاری ئاینی ئیسلام و عەرەبی داگیرکەر ئەورۆکە ئەرکە لە سەر هەموو نەتەوەی کورد بە تایبەتی ئەوانەی کوردایەتی بە ئێمە دەفروشن و هەر کاتێک دەرفەتیان بۆ بلوێ سەرێک لە مەکە و مەدینە هەڵدێنن و بە دەور ئەو مروڤەدا ئەسورنەوە کە ناسنامەیانی ویران و کاول کرد، کە ئەو نرخە نەتەوەییە واتە ئاینی یاری بپارێزن و پارێزگاری لێ بکەن.
هەر مروڤێکی کورد چاوێک بە هونراوەکانی پێشەوایانی ئاینی یاریدا بخشێنی بە باشی بۆی دەر دەکەوێ کە هوی چیە پێشەواکانی یارسان ئاخرین ماڵ و مەنزڵگایان بووتە داوێنی چیا بەرزەکانی کوردستان و هەر لە داوێنی ئەو جیایانەش چاویان لە سەر یەک داناوە.
من باوەرم واێە کە ئەگەر ئەو پرسیارە ئاراستەی ئەو پێشمەر و گریلایانە بکەی بۆ چی و بە چە هۆێکەوە لە سەر بەرزترین لوتکەی وڵات گیانیان سپارد زوو وڵامی پرسیارە بی وەڵامەکان لە زمانی هەموو نەمرانی وڵاتەوە وەر دەگریتەوە.
عەلی فەزڵی کەواڵی