کوردانی سویس لە بەر دەرکی نەتەوە یەکگردوەکان دژی دەوڵەتی تورک خۆپێشاندانیان کرد

0
460

روژی هەینی رێکەوتی ١١ی ئوکتبر ٢٠١٩ کوردانی سویسرا بە مەبەستی ئیدانە کردنی دەوڵتی فاشیستی تورک و  پشتیوانی لە گەلی کورد و شەروانانی دلیری رۆژئاوای کوردستان لە بەر دەرکی بنکەی نەتەوە یەکگرتوەکان و شاری ژنڤ گردبونەوەێکی جەماوەریان پێک هێنا،

کوردانی سویسرا بە دورشمی ئەردوخان فاشیست و روژئاوا ناکەوێت هەست و سۆزی خویان بۆ گەلی کورد لە رۆژئاوا دەر بری و رق و قینیان نارد بۆ دەوڵەتی دوژمن بە کوردی تورک و ئەردوغانی دڕندە.

لاێەنگران و ئەندامانی رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان  وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بەشداری چالاکانەیان لە ئەو گردبونەوەێەدا کرد و بڕیار واێە روژی شەمە دیسان بە هیز و خوروشێکی زۆرەوە بچنە سەر شاەقامەکان و پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد لە خۆرئاوا دەر ببرن و هێرشی دەولەتی تورک بۆ سەر  خۆرئاوای کوردستان ئیدانە بکەن.

رێکخراوی یاری کورد یارسان و یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان

١١،١٠،٢٠١٩ کومیتەی سویس