کورتەێک لە مێژوی چوڵمەک (چوڵمەکیەکانی چەمچەماڵ)

0
619
بۆ ئاگاداری خوێنەرانی بەرێز ئەم بابەتە درێژەی دەبێت هەتاکو مێژوی چوڵمەکیەکان بە باشی بۆ کوردە یارسانەکان رۆن بێتەوە
هۆزی چۆڵمەکی ئەگەڕێتەوە بۆ تفەنگچی(قەڵخانی) لە هۆزی سنجاوی لە ئالی گۆران لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر مەزهەبی سوڵتان سەهاک یان سوڵتان ئیسحاق بەرزنجی واتە مەزهەبی کاکەیی.

ئەم هۆزە لە چوار تیرە پێکهاتووە ( دەڕۆستەمان و دەفرەشەینان و دەمرەهان و دەوەیسان ) واتە ( ڕۆستەم و شریف و مراد و وەیس ) باوکیان ناوی حسێن خانە واتە حسێن بەگ.

ئاخافتن و قسەکردنیان بە دیالێکتی ماچۆ بووە ئەم هۆزە.

لە دەوروبەری سەرەتای ساڵی ۱٥٦۷ زایینی هۆزی چۆڵمەکی لەناوچەی کرماشانەوە کۆچیان کردوە بۆ ڕۆژهەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە پاریزگای کەرکوک.

 لە ناوچەکەدا دوو گوندیان دروست کرد بەناوی چۆڵمەک چونکە گەرمیان و کوێستانیان ئەکرد یەکەمیان لە ڕۆژهەڵاتی چەمچەماڵ دووەمیان لە ناوچەی بازیان لە ڕۆژ ئاوای شاری سلێمانی.

ئەم کەسایەتی و ناودارانە بوونە سەرۆک و کوێخاو دەم سپی هۆزی چۆڵمەکی یەک لەدوای یەک

یەکەم– جانەوەیس بەگ– دووەم– کوێخا ڕەمەزان — سێیەم –کوێخا مەلاک چوارەم — فقێ وەیس –پێنجەم — کوێخا نادر– شەشەم–کوێخا سڵێمان —

 حەوتەم– مامە حەمەعلی شاناز — هەشتەم –کاکە ڕەمەزان عزیز سڵێمان — نۆیەم — مامە حمەعزیز مارفەگێتە –دەیەم– کوێخا حمەشریف خلیفە –یەزدەیەم–ملا محمد هەڕاوە — دوازدەهەم — کوێخا ڕەحیم چۆڵمەکی.

لەوکاتەدا ژمارەی ماڵەکان دەگەیشتە ۲٥۰ دوو سەد و پەنجا ماڵ.

لە دەوروبەری ساڵی ۱٨۲۰ زایینی میری بابان ئەفسەرێک و حەوت سەربازی نارد بۆ کۆ کردنەوەی باج لە گوندی چۆڵمەک  دانیشتوی گوندەکەش نەیان توانی باجەکە دابین بکەن لە بەر ئەوە لەگەڵ میرنشینی بابان پەیوەندیان تێک چوو لەسەر باج.

چونکە ئەو باجەی ئەوان داوایان ئەکرد دانیشتوی چۆڵمەک نەیانتوانی دابینی بکەن بۆ ئەفسەرەکەی میرنشینی بابان کە داوای کرد لە کۆتایدا کوێخا رەمەزان بە ئەفسەرەکە ئەڵێت ناتوانین ئەو باجەبدەین گەلێ زۆرە پێمان هەڵناسوڕێ.

 لە کۆتایدا ئەفسەرەکەی بابان بە کوێخا ڕەمەزان ئەڵێ ئەگەر باجەکە نەدەن ئەوا ئەوا تەعدای ناموستان لێ ئەکەم ئینجا کوێخا ڕەمەزان ئەڵێ بۆستە ئێستا بۆتان دابین ئەکەین.

 ئینجا کوێخا ڕەمەزان مشاوەرە لە گەڵ خزم و کەسەکانی ئەکات ڕێک ئەکەون لە سەر کوشتنی ئەفسەرەکە،

 ئەڵێن حەوت سەر بازەکە ناکوژین چونکە سەربازەکان تاوانیان نیە.

ئینجا لە ناکاو پەلاماری ئەفسەرەکەو سەربازەکان ئەدەن لە ناو دوێخانەکەی کوێخا ڕەمەزان،

 ئینجا دەست بەسەریان ئەکەن و یەکسەر ئەفسەرەکە ئەکوژن و حەوت سەربازەکەش دەست و پێیان ئەبەستن بەڵام نایان کوژن،

 ئینجا تەرمەکەی ئەشۆن و کفنی ئەکەنو ئەیخەنەگۆڕ لە گۆڕستانی چۆڵمەک.

 ئینجا هەر لەو شەوەدا ئەگەڕێنەوە بۆ کرماشان بۆ زێدی ڕەسەنیان.

لەدوای ڕوخانی میرنشینی بابان لەساڵی ۱٨٥۰ زایینی بەشێک لە هۆزی چۆڵمەکی ئەگڕێنەوە بۆ گوندەکەیان  گوندی چۆڵمەک.

کاتێک ئەبینن گوندەکەیان داگیر کراوە لە لایەن حەمەی هەیەر لە تیرەی سەفەرەوەن لە هۆزی هەمەوەند کە ئێستا لەناو نەوەکانیدا بە حەمە ئاغا ناوی دەبەن.

حەمەی هەیەر لەگەڵ هۆزی هەمەوەند نەچووە بۆ لیبیا بۆیە لەلایەن میرنشینی بابانەوە زەوی و ئاوی چۆڵمەکی پێبەخشراوە وا دیارە زۆر نزیکی میرنشینەکەبوە.

کاتێک حەمەی سڵێمان باوکی موشیر ئاغای هەمەوەند کە له لیبیا گەڕایەوە بیستی حەمەی هەیەر بۆتە خاوەندێ چوو بۆ گوندی چۆڵمەک چوە ماڵ حەمەی هەیەر چووە دوێخانەکەیەوە بە پێڵاوەکانێوە چوەسەر ڕایەخەکانی دانیشت یەکسەر پێی وت حەمە ئەم ئاغایتە لە کۆرەوە هاوردیە حەمەی هەیەریش دەمانچەیەک بە قەدێوە بوو وتی بەزەی ئەم دەمانچە بوومە ئاغا گەورەم.

ئینجا دەوڵەتی عوسمانی بڕیاری گەڕانەوەی هۆزی چۆڵمەکی دا لەلایەن سوڵتانی عوسمانی بۆ عێراق لەدوای ڕوخانی میرنشینی بابانەوە بۆ گوندی چۆڵمەک دوای ئەوە چەند ساڵێک دانیشتن لە گوندەکە لە گەڵ تیرەی سەفەرەوەن لە هۆزی هەمەوەند بەڵام پەیوەندیان تێکچو لەڕووی کۆمەڵایەتیەوە.

حەمەی هەیەرکاتێک گوندی چۆڵمەکی داگیرکرد لە ڕۆژهەڵاتی شاری چەمچەماڵ.

 لەساڵی ۱۹۰٦ زایینی لەگەڵ هۆزی هەمەوەند چوون بۆ ئێران بۆ ئیش وکاری خۆیان کاتێک کە کەڕانەوە بۆ کوردستانی باشور لە نزیک هەڵەبجەی شەهید لەگەڵ پیاوێک لەهۆزی نەورۆڵی بوە دەمەقاڵیان، لەئەنجامدا حەمەی هەیەرو و کریم کوڕی ئەکوژێت تەرمەکانیان فڕێ ئەدەن و بێکەس ئەکەون هۆزی نەورۆڵی بەخاکیان نەسپارد،

کاتێک کاکەیی یەکانی هاوار بەم کارەساتەیان زانی چوون تەرمەکانیان هەڵگرد و شۆریان و کفنیان کردوو لە گۆڕستانی هاوار بە خاکیان سپارد

 ئەمە سیفەتی هۆزی کاکەیی یە بەرامبەر ئەوکەسەی کە خاکەی داگیر ئەکات دوژمنداری لە گەڵ ئەکات، کاکەیی لە ڕۆژی تەنگانە یارمەتی ودووژمنەکەی ئەدات ڕابردوو لە بیرەکات.مێژوو بە بەڵگە ئەمەی سەلماندووە.

حەمەی هەیەر کاتێک گوندی چۆڵمەکی داگیر کرد لە هۆزی کاکەیی ئەو خاکە نەبووە قسمەتی کە گۆڕی ئەوی تێدا بێت کەدەستی بەسەردا گرد

بەڵکو حەمەی هەیەر قسمەتی بوو لە بەشێکی تری خاکی کاکەیی دوور لە داگیر کاری لە گوندی هاوار بە ئازادی بنوێت و ببێتە دوا مەنزڵگای لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید،دوور لە زێدی خۆی کە چەمچەماڵە.دوور لە هۆزەکەی دوور لە نەوەکانی.

لەدەروبەری ساڵی ۱٨٦۱ زایینی کۆچ ئەکەن بۆ گوندەکانی کوڵەکانی و شۆراو نزیک بە ڕۆژهەڵاتی شاری داقوق

 لە ناوچەی کوڵەکانی و شۆراو تێکەڵ بە هۆزی زەنگەنە و قەرەسەنی و گۆمەیی و زەند و جاف ئەبن و ئەبنە خزم و دۆستی یەکتر.

 

سەید محمد بەرزنجی قایەچی یەکێکە لە نەوە ناودارەکانی شا ئیبراهیم بەغدادی یە. ناوچەی کاکەیی لە ڕۆژ ئاوایی داقوق بە سەروەت و سامانی خۆی ئەکڕێت بۆ نەوەکانی و عەشیرەتەکەی بۆ نمونە تەنها عەرەبکۆی بە ۱٤۰۰۰ چواردە هەزار لیرەی ڕەشادی عوسمانی کڕیووە داوای لە هۆزی کاکەیی کردووە کۆچ بکەن بۆ ناوچەی داقوق و زەوی بەسەردا دابەش کردون و جێگیری کردن دوور لە کۆچەری سەید محمد بەرزنجی قایەچی زەوی و ئاوی کەسی داگیر نەکردووە هەمووی بە سەروەت و سامانی خۆی کڕێتی لە کەرکوکەوە کۆچی کردووە بۆ ڕۆژئاوای قەزای داقوق.