کوبونەوەی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان لە گەڵ پارلمانی نوروژ

0
380

روژی چوارشەم رێکەوتی ١٣.١.٢٠١٦ شاندێکی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان  پێکهاتوو لە بەرێزان  بەرزوو مورادی بەرپرسی ئەنجومەن ،خەزاڵ عەزەمی ئەندامی ئەنجومەن، فرسەت مورادی ئەندامی ئەنجومەن، عەلی فازلی ئەندامی ئەنجومەن، بە مەبەستی ناساندنی کێشەی کوردە یارسانەکان لە ئێران و هەریمی کوردستان و کەیسی یارسانە پەنابەرەکان لە وڵاتانی ئوروپا سەردانی پارلمانی نوروژیان کرد.

سەرەتا بریار وا بوو هەیەتی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان چاویان بە وەزیری کوچ و کوچبەران بکەوێ بەڵام نابراو بە هوی ناساقیەوە نەیتوانی میوانداری ئەنجومەنەکەمان بکات ماریانا ئوسن ئەندامی پارلمانی نوروژ و ئەندام لە کومیتەی لێکوڵینەوە و گوینوور ئلدەگارد ئەندامی پارلمانی نوروژ  لە جیاتی وەزیری کوچ و کوچبەران پێشوازیان لە ئەنجومەنەکەمان کرد.

لە دەسپێکی کوبوونەوەکەدا بەرێز بەرزوو مورادی بەرپرسی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان باسێکی لە مێژوی ئاینی یاری و جیاوازیەکانی لە گەڵ ئاینی ئیسلام بۆ ئامادەبوان کرد.

خەزال عەزەمی باسی لە کێشەی یارسانەکان بە تایبەت گەنجان لە ژێر دەسڵاتی کوماری ئیسلامی بۆ ئامادە بووان کرد و تیشکی خستە سەر ئەو هۆکارانەی کوردە یارسانەکان مەجبور بە تەرکی وڵات دەکات.

فرسەت موارادی ئەندامی ئەنجومەن باسێکی لە ئاوارە بوونی بەشێکی زۆر لە کوردە یارسانەکان کرد لە ساڵەکانی ٨٠ کان و ئەو نەهامەتیانەی توشی بوون لە سەردەمی ئاوارەیی.

عەلی فازلی لە کوتایی دانیشتنەکە باسی لە کوشتن و بێ سەر و شوێن کردنی کوردە یارسانەکانی کرد لە ماوەی ٣٧ ساڵ تەمەنی رەشی کوماری سێدارەی ئیسلامی ئێراندا.

نوێنەرانی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان نامەێکیان بە زمانی نوروژی پێشکەش بە پارلمانتارە نوروژیەکان کرد کە کوپیەکەی لە کوتایی ئەم راپورتە ئەخەینە بەر چاوی بینەران.

هەیەتی ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان بە تێکرا داوایان لە دەوڵەت و پارلمانی نوروژ کرد ئاورێکی جدی لە پەنابەرە کوردە یارسانەکان بدەنەوە بەرپرسە  نوروژیەکان قەولیان بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنەکەمان دا داواکانمان بگەێنە جێگاێ مەبەست.

ئەنجومەنی پاراستنی مافی یارسان کومیتەی نوروژ ١٣.١.٢٠١٦

jalasai stotrtinge 002

Yarsan

Siden den islamske revolusjonen i 1979 har Yarsan møtt fiendtlighet fra presteskapet i Iran. Yarsan religionen er ikke anerkjent som en minoritetsreligion i Iran.

Association for the rights of Yarsan Norway er en ikke politisk organisasjon som forsvarer og støtter deres rettigheter. Situasjonen for Yarsan folk har forverret seg de siste årene. Det har vært en stor økning i aksjoner mot kurdere som har Yarsan som religion.

Presteskapet i Iran har gang på gang presset Yarsan religiøse ledere for å skifte religion og konvertere seg til islam. De som nekter det, blir fengslet og torturert. Folk som har Yarsan som religion får ikke jobb i det offentlige før de konvertere til islam. Dette har resultert i en pågående kampanje fra presteskapet, som vil rydde Iran for Yarsan. Yarsan folk opplever intens forfølgelse, preget av bølger av massearrestasjoner, fengslinger og avhør av religiøse ledere over hele landet.

Budskapet er klart: Yarsan er ikke frie til å praktisere sin tro i landet.

Siden 1980 har regimet i Iran fratatt Yarsaniere adgang til høyre utdannelse, som et ledd i en bredere forfølgelse strategi. Yarsan er den største minorites religionen i Iran, som utsettes for omfattende religiøs diskriminering.

De har ikke tilgang til universitet og høyskoler om de ikke erklærer seg som muslimer.

Mvh

Association for the rights of Yarsan Norway

jalasai stotrtinge 003