ژنانی گەلەکەمان دەیان و سەدان قارەمانەتیان تۆمار کردوە لە پێناو ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگای کوردەواری

0
782
بەیاننامەی دوولایەنی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە رۆژی جیهانی ژنان.

دەقی بەیاننامەکە 

بەرز وپیرۆز بێت هەموو ئەو رۆژانەی کە  لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادی مرۆڤەکان خەباتیان بۆی  کردوە،  یەکێک لەو رۆژانەی کە ژنان لە پێناو گەیشتن بە ماف و ئازادی و یەکسانی خویان خەباتیان بۆ کرد ٨ی مارس بوو، کە لە ئاست نێودەوڵەتیدا وەک رۆژی جیهانی ژنان ناوزەد کرا کە هەمووسالە وەک رێز گرتنێک لە خەباتی ژنان لەپێناو گەیشتن بە ماف و ئازادیەکانیان ئەو یادە بەرز وپیرۆز رادەگرین.

با لەم رۆژە دا هەموومان تێکرا و بە دڵێکی پڕ لە عەشق و ئەوین و خوشەویستی بە ئازادی و یەکسانی ژن و پیاو بەرەو پیری هەشتی مارس بڕوین و روژی جیهانی ژنان بکەینە سەرەتای ، بەرەنگاربوونەوە دژی توندو تێژی و پیاو سالاری و جیاوازیی رەگەزی ، لە پێناوە بونیاد نانی کۆمەڵگایەکی یەکسان.

مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد و بەتایبەت خەباتی لە پێناو گەینشتن بە مافەنەتەوایەتیەکانی گەلەکەمان شاهیدی ئەو راستیەن کە ژنانی گەلەکەمان دەیان و سەدان قارەمانیان تۆمار کردوە لە پێناو ئازادی و یەکسانی کۆمەڵگای کوردەواری، بۆیە هیوادارین تەنیا رۆژی ٨ی مارس وەک رۆژی ژنان جەژن نەگرین و هەموورۆژێک رۆژی ژنان بێت تا وەکو هەموومان بە ژنان ،پیاوان و خەڵکی ئازادی خوازی کوردستان لە روژی ٨ی مارس با هەموو تێکڕا دەنگی خومان هەڵبرین و نەهێڵین قانوون و یاسای ١٤٠٠ ساڵەی سەردەمی کوشتن و کویلە گرتن دژ بە ژنان و کچانی ئێمە چی دیکە جێبەجێ  بکرێت ،لەم روژە پیروزەدا پەیمان بدەین بە خۆمان و گەلەکەمان کە هەر کەسە و لە ماڵی خۆیەوە بۆ رزگاری و سەربەستی و مافی یەکسانی ژن و پیاو تێبکوشین و کەلتوری خەراب و دژی مروڤایەتی لە خۆمان و نەتەوەکەمان دور بخەینەوە.

لە کاتێکدا رۆژی جیهانی ژنان جەژن دەگرین کە زوڵم زۆر لە روژهەڵاتی ناوین لە سەر ژنان بەردوامە و تەنانەت لە زۆر بواردا بگرە خرابتریش بووە ،دەسڵاتدارانی وڵاتانی ناوچەکە وەک ئێران،عێراق،سوریە،عەربستان ،تورکیە،پاکستان ئەفغانستان ….هیدی  درندانەتر لە جاران بە حوکمی شەریعەتی ئیسلام بێ رحمانەتر لە هەمیشە هێرش دەکەنە سەر سەرەتاییترین مافی ژنان و بە شێوەی نامروڤانە ژن بەرد باران دەکەن یان لە کوڵانەکاندا کرین و فروشتن بە ژنانەوە دەکەن.

جارێکی دیکە بەناوی پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد، گەرمترین پیرۆزبای خۆمان ئاراستەی هەمووژنانی جیهان و بەتایبەتی ژنانی کوردستان دەکەین  .

بەرزو پیرۆز بێت هەموو ئەورۆژانەی کە مرۆڤەکان بۆگەیشتن بە ئازادی خەباتیان کردوە بەتایبەت ٨ی مارس رۆی جیهانی ژنان.

 

پارتی لیبرال دیمۆکراتی کوردستان

رێکخراوی یاری کورد

yarikurd parti libral