میرنشینی بابان هۆزی چۆڵمەکی ئەنفال و تەعریب کردووە لە ساڵی ۱۸۲۰

0
430
بۆ مێژوو
میرنشینی بابان هۆزی چۆڵمەکی
ئەنفال و تەعریب کردووە لە ساڵی ۱۸۲۰ز
چەند هاوکێشەیەکی قورسەلە دەست دانی خاک و نیشتمان!!!
حەزم لەکۆچکردنەو ڕقیشم لە جێهێشتنی خاک و نیشتمانە!!!
ئەنفال و تەعریب بوونی هۆزی چۆڵمەکی ئەگەڕێتەوە بۆ ڕێبازی کاکەیی لە سەردەمی میرنشینی بابان لە سنوری دەسەڵاتیاندا.
نەفرەت لە میرنشینی بابان لەبەر ئەوەی لە سەر ئاو خاکی خۆیان (یارسانیەکان) یان (کاکەیی یەکان)واتە (هۆزی چۆڵمەکی) لە هەر دوو گوندی چۆڵمەک لە ناوچەی بازیان و چەمچەماڵ دەربەر کردووەو بۆ کوردستانی ڕۆژ هەڵات کۆچی پێکردن کە خاوەن تاپۆی عوسمانی بوونە پێش دامەزراندنی میرنشینی بابان.

میرنیشینی بابان گوندی چۆڵمەکی بازیانی دابەش کردووە بەسەر شێخ و گوندی چۆڵمەک ناوچەی چەمچەماڵیشی دابەشکردووە بەسەر هۆزی هەمەوەند.لەبەر ئەوە نەبووە کە ئێمە کورد نەبین و نەتەوەیەکی جیاواز بین لە بەر ئەوە بووە کە هۆزی چۆڵمەکی لەو ڕۆژگارە لە سەر مەزهەبی کاکەیی بوونە کەواتە کاکەیی یان بە کافر و غەیرەدینیا زانیوە لە و ڕۆژگارە لە بەر ئەوە هۆزی چۆڵمەکی یان ئەنفال و تەعریب کردووە.

لەبەر ئەم ئەنفال و ڕاگوێزانە زۆر بەی ماڵ و ئەندامانی ئەم عەشیرەتە دیار نیە و لە ناو چووە نازانین چی یان بەسەر هاتووە و لە کوێ نیشتەجێن کەوتنە چ کونجێکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە.

کە ئەم خاکە پیرۆزەی پێ لە دەست داین لە بەر ئەوەی لە سەر مەزهەبی یارسانی بوونە لەو ڕۆژگارە.ئێستا بیر لەو مێژووە ڕەش و تاڵە ئەکەمەوە کە چەند ناخۆش بووە بۆ کاکەیی یەکان ژێر دەسەڵاتی میرنشینی بابان.

لە گەڵ ئەو نا خۆشی و ناڕەحەتیانەی کەبینیان لە سەر دەمی میرنشینی بابان  کە دەربەدەرکران و دەست بە سەر ئاوخاکیاندا گیرا لە و ڕۆژگارەدا هەر وازیان لە ئایینی کاکەیی نەهێناوە.

 تا لە ساڵی ۱۹۲۰ز لە گوندی عبداللە غانم لە ناوچەی تاڵەبانی سەر بە قەزای داقوق بوون بە سونی مەزهەب بە ئارەزووی خۆیان نەک بەزۆر لە ئاینی ئیسلام .

کاتێک هۆزی چۆڵمەکی بوون بە سونی مەزهەب لە ئایینی ئیسلام بستێک لە ئاو خاکەکەییان بەدەستەوە نەمابووچونکە پێشتر هۆزە کوردییەکان ناو میرنشینی بابان بەبیانوی ئەوەی کە هۆزی چۆڵمەکی کاکەیی بوونە دەستیان بەسەر ئاوخاکیاندا گیراوە.

میرنشینی بابان سەروەری کورد نەبوونە خوێن مژینی کورد بوونە.

هۆزی چۆڵمەکی سێ جار گوندی چۆڵمەکیان چۆڵ کردووە لە ترسی دەسەڵاتی کوردی دوو جاریان لە سەردەمی میرنشینی بابان جارێکیشان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی.

کاتێک هۆزی چۆڵمەکی ئاوەرەو دەربەدەربوون لە سەر ئاوخاکی خۆیان لە گوندی چۆڵمەک لە لایەن میرنشینی بابانەوە لە ساڵی ۱۸۲۰ز بەرەو ئێران بەڕێکەوتن.

 شێخ محی الدین دانیشتوی گوندی (کانی کەوە) کە هاوسێ گوندیان بووە بە  سەرۆکی هۆزی چۆڵمەکی یەکانی و گوتوە تاپۆکەتانم بدەنێ چاووم لە موڵکەکانتان ئەبێت تا ئەو کاتەی ئەگەڕێنەوە سەر ئاوخاکی خۆتان.

 کاتێک میرنشینی بابان ڕوخاو هۆزی چۆڵمەکی گەڕانەوە بۆ گوندی چۆڵمەک چوون بۆلای شێخ محی الدین وتیان کوا تاپۆکەمان بمان دەرەوە شێخ محێدینیش وتی نەماوە و فەوتاوە.

کاتێک دوای گەڕانێکی زۆر دوورو درێژ لە ئەستانبووڵ دەرکەوت کەشێخ محی الدین کانی کەوە چوو بوو ناوی ۸ شێخی خزمی خۆی لەسەر تاپۆکەی عوسمانی تۆمار کردبوو .

ئەمە مامە شێخ چاوی لە پوڵکەیان بوو تاگەڕانەوە لە ئێران بۆسەر موڵکەکەیان.نەک شێخ محی الدین چاوی لە موڵکەکەیان نەبوو بگرە گەورەترین خیانەتی لێکردن.

ئەمە شێخە لە خواترسەکەبوو.

ئیتر لەبەر ئەم خیانەتە هۆزی چۆڵمەکی دەست بەرداری هەموو موڵکەکانی بوو لە هەر دوو گوندی چۆڵمەک.ئیتر هۆزی چۆڵمەکی وتیان موڵکەکانمان چ شێخ چ هەمەوەند بیبات بۆ ئێمە جیااوازی نیە.

خوای گەورە وای لە شێخ محی الدین کردووە کە لە دوو ژن تەنها دوو کچی بووە کوڕێکی پێ نەداوە هەروەها برایشی نەبووە خاوەن ٤ چوار گوند بووە لە دوای مردنی شێخ محی الدین

 شێخ نجم الدین ماڵۆڵە یەکێک لە ژنەکانی شێخ محی الدین مارە ئەکات و یەکێک لە کچەکانیشی مارە ئەکات بۆ شێخ لە تیف کوڕی ئیتر هەموو زەوی و موڵکەکانی ئەبێت بە موڵکی شێخ نجم الدین گوندی ماڵۆڵە. 

لە دوای ڕوخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ۱۸٥۰ز دەوڵەتی عوسمانی فەرمانێکی دەرکرد بە گەڕانەوەی هۆزی چۆڵمەکی بۆ عێراق بەڵام لە دوای فەرمانەکە بەشێکی کەمی هۆزی چۆڵمەکی گەڕانەوە بۆ گوندی چۆڵمەک.

لە کاتی گەڕانەوەیان لە کوردستانی ڕۆژ هەڵاتەوە بۆ گوندی چۆڵمەک لە کوردستانی باشور چوونە ناو گوندەکەیانەوە بینیان کە شێخ و هەمەوەند دەستیان بەسەر ئاو خاکیاندا گردووە لە هەر دوو گوندی چۆڵمەکی بازیان و چەمچەماڵ.

هۆزی چۆڵمەکی قەد ژێر دەستەیی قبوڵ نەکردووە لەبەر ئەوە لە گوندی چۆڵمەکەوە کۆچی کردووە بۆ گوندی کوڵەکانی و شۆراو لە ڕۆژهەڵاتی قەزای داقوق و لە وێیشەوە بۆ ڕۆژئاوای داقوق بۆ ناوچەی کاکەیی و لە وێیشەوە بۆ ناوچەی تاڵەبانی و لە وێیشەوە بەشێکیان بۆ قەزای حەویجە و بەشێکیشان بۆ ناوچەی چەمچەماڵ.

نەتەوەکانی وەک فارس و تورک و عەرەب ئەوەندەی دەسەڵاتی میرنشینی بابان غەدری لە هۆزی چۆڵمەکی نەکردووە.

کاتێک ئەو چۆڵمەکیانەی کۆچیان کرد بۆ قەزای حەویجە زەوی کشتوکاڵی یان بەسەردا دابەشکرا لە لان ڕژێمی کۆماری عبدالکریم قاسم لە ساڵی ۱۹٥۸ز.بەڵام میرنشینی بابان ئەنفال و دەربەدەری کردون لەسەر ئاوخاکی خۆیان.

لە بەر ئەوە کاکەیی یەکانی شار و قەزاو ناحیە و گوندەکانی تری کوردستان کە ئێستا بە ناوچەی دابڕاو ناو ئەبرێت توشی شاڵاوی ئەنفال و ڕاگوێزان نەکەوتن لە و ڕۆژگارە لە بەر ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی میرنشینی بابان نەبوونە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی بوونە،

 چەندین پۆستی گەورەیان پێدراوە لە ناو دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی.

کەچی لە ناو میرنشینی بابان کاکەیی یەکان ئەنفال و ئاوارە و دەر بەدەر بوونە لەسەر ئاو خاکی خۆیان.

هەر کەسێک غەدر بکات لە خەڵکی بەزۆر ئەوا خوای گەورە خۆی لە ناوی ئەبات بەڵام مرۆڤ ئەبێت سەبری هەبێت.لە دوای ئەو هەموو غەدرە کە میرنشینی بابان بەرامبەر بە چۆڵمەکی یەکان کردی خوای گەورە  میرنشینەکەی ڕوخا.