لیزا فەلەکەددین کاکەیی: کاکەیی ئاینێکی تایبەته نەک عەشیرەت

0
335

کەرکووک ٨ی ئایلول/سێپتەمبەر (PNA)- لیزا فەلەکەددین کاکەیی دەڵێت، “بەناوی خۆمەوە داوای لێبوردن لە ھەموو کاکەییەکان دەکەم و کاکەیی ئاینە نەک عەشیرەت بۆیە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتیان کاکەیی ئیسلامە خۆیان بوونە بەئیسلام نەک ھەموو کاکەییەکان.

لیزا فەلەکەددین کاکەیی بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری رایاگەیاند: “بەناوی خۆمەوە داوای لێبوردن لە ھەموو کاکەییەکان دەکەم و کاکەیی ئایینە نەک عەشیرەت بۆیە ئەو کەسانەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایانگەیاند کاکەیی ئیسلامە خۆیان بوونە بەئیسلام نەک ھەموو کاکەیی و قسەکانیان تەعبیر لە خۆیان دەکات و نیگەرانیشی لای زۆربەمان دروست کردووە ئەو لێدوانانە.”

گوتی: “ئەو کۆنگرەیە کاردانەوەی لە دواوە دێت چ لە کوردستانی باشوور چ لە کوردستانی رۆژھەڵات چ لە دەرەوەی وڵات چونکە ئێمە چەندین ساڵە بەرگری لە بوونی خۆمان دەکەین وەکو کاکەیی لە وڵات کەچی تووشی شۆک بووین ئەو لێدوانەمان بینی لەلایەن چەند کەسێکەوە کە گوایە کاکەیی ئیسلامە بەڕاستی پێم سەیرە و مەبەستەکەشیان نازانم چیە ئەو قسانە دەکەن بەڵام ئەتوانم بڵێم قسەکانیان دوورە لە راستیەوە و پێم وایە ئەمە دەستێکی لە دواوە بێت.”

روونی کردەوە: “کاکەییەکان بەھۆی بوونی ئایینی جیاوازە لە دوای ھاتنی داعش بۆ شاری موسڵ ئاوارە بوون و جگە لەوەش چەندین مەزارگەی تایبەت بە کاکەییەکان لەلایەن داعشەوە تەقێنرانەوە ئەی ئەگەر تایبەت نیە بە کاکەیی بۆچی یەک کەسی ئیسلام تاکو ئێستا نەچوونەتە ئەو مەزارگانە کەواتە ئێمەش وەکو کاکەیی تایبەتمەندی خۆمان ھەبووە.”
پەێامنێر