قەڵخانی،گۆران ,یارسان (کاکەیی) و کورتە مێژوێک

0
713

قەڵخانی

قەڵخانی ئەشرەتێکی گەورەێە لە پارێزگای کرماشان و بە زاراوەی گورانی قسە دەکەن کە هەموویان سەر بە ئاینی یارین و لە وڵاتی کوردستان ژیان بە سەر ئەبەن و  دابەش بوون بە سەر چەند تیرەێکدا.

.

ناوچەکانی هەورامان و داڵاهۆ پەیرەوانی ئاینی یاری بە گشتی قەڵخانی دێنە ئەژماردن و ئەتوانین بڵین کە زۆربەی رێبەرانی یارسانیش لە لە تایفەی قەڵخانین و بۆێە لە زوربەی شوێنەکان بە کوردە یارسانەکان دەڵێن قەڵخانی.

گوران! لێکوڵەران و خاون برواکان لە  پێوەندی وشەی گوران رای جیاوازیان هەێە برێک پێان واێە کە  قەڵخانی و یارسانەکان کە بەشیک بوون لە نەتەوەی کورد و لە پێدەشت و چیاکان ژیاون هەر بۆێە بە گوران پێناسە کراون بەڵام سەرەرای ئەم بۆچونە گۆران پیناسەیکیتری هەێە کە زۆربەی سەرچاوە باوەر پێکراوەکان ئەڵێن گوران لە راستیدا بە واتای (گەوەر) یا (گەواران) دێت کە بە ئەو کوردانە دەگوترێت کە لە ژێر دەسڵاتی ئیسلام دا ژیاون و باوەریان بە حوکمی ئیسلام نەهێناوە و بۆ دەرباز بوونیش لە دەستی ئیسلامەکان بە نهێنی ژیاون و راز و نیازەکانیشیان هەر بە نهنی بووە بۆێە وشەێکیان هەێە بە ناوی (سری مەگوو) واتە نهنیک قەت بابێ بدرکێ .

برێک لە کوردە یارسانەکان بە تایبەت کاکەیەکانی باشوری کوردستان ئێستاش باوەریان واێە و هەمان( سڕی مەگوو) پەیرەو دەکەن و پێان خوش نیە کەسانی غیری یارسان یان هەر یارسانیک سمێلی نەبێت  بۆی نیە لە مەراسمی ئاینی کوردە یارسانەکان بەشدار بێت.

گۆران زمانەکان بەشیکی گرنگ و رەسەن و مێژوی خاکی کوردانن و لێکوڵەران و پسپوران باوەریان واێە وشەی!(گۆران) بە واتای ئاگرپەرەستی دێت،لە وڵاتی کوردان بە گورانەکان کەڵاو سپیشیان گوتوە .

گرنگترین شوێنی ژیانی گورانەکان (قەڵخانی) وەختی خوی بریتین بووە لە درنە و درنە شار لە لای ئاوی زمکان کە زۆربەیان قەڵخانیەکان گەورەترین ئەشرەتی گۆران زمان و تایفەی باوەجانی بە زاراوەی جافی لە ناوچەکانی دەیشتی هور و دەیشتی ور ناوچەکانی ازگڵە هەتاکوو لێرەواری چیای داڵاهو لە لاێەن ئەشرەتی باوەجانیەوە دەستی بە سەردا گراوە و ئەشرەتی قەڵخانی ناچار کراون پەنا ببنە چیای داڵاهو و بەرگری لە مانەوەیان بکەن.

گۆرانەکان لە سەرەتا لە ناوچەکانی کرماشان،کەرکوک،سلێمانی و موسڵ ژیاون و بە فەلاهەت و ئاژەڵداری ژیانی روژانەی خویان تێپەراندوە و زۆربەیان گەرمیان و کویەستانیان کردوە بەڵام بە هوی شەر و کێشەی ئاینی لە بەینی گورانەکان وەک یارسانی و جافەکان وەک ئیسلام زۆربەی گورانەکان ناچار بە کوچ  بوون و ئێستاش داستانی بێ بنەما لە ناو کوردە جافەکان سەبارەت بە گورانەکان و قەڵخانی هەێە سەبارەت بە چونیەتی ژیانی یاریەکان و درۆ دەلەسە خستنە پاڵی ئاینەکەیان کە هەمووی دورە لە راستیەوە.

رێزدار باقی محەمەد لە کتێبی مێژوی موسیقی کوردی دەنوسێ کە گۆرانەکان نزیک هەزار ساڵە وەک باوەرداری یارسان ناسراون و لە نێوان ئەو هەزار ساڵەش راز و نیازیان لە جەم خانە جێبەجێ کردوە و پیروزترین ئالەتی موسیقیش کە بە کاری دێنن ئالەتی تەنبورە و ئایەتە پیروزەکانی ئاینی یارسانیش بە زمانی گۆرانی دەنوسرێت کە بەشیکی دەست نەخوراوی زمانی کوردیە(ماچوو) .

موسیقی شعر و کەڵامەکانی یارسانەکان هەمووی بە زاراوەی گۆرانیە و هەموو راز و نیازێکی یارسانەکان بە زمانی کوردیە و یاریەکان باوەریان واێە کە خودای گەورە چۆن بە کورد خەڵکی کردون و زمان و خاکێکیان بۆ دیاری کراوە ئەبێ وەک هەموو مروڤەکان یکسان مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت و هەموو پیروزیەکانیان بە زمانی دایکیان بێت بۆێە ئەوانیش سلتان سەحاک لە هەورامانی سەرسەوز خاکی باب و باپیرانیان وەک قبلەی خویان هەڵبژاردوە.

بە باوەری من ئەم بۆ چوونە زۆر راستە کە دڵێت کوردەکان ئەورۆ بە هەر جۆرە ئاواز و بەزمێک لە گەڵ موسیقی جێبەجێ دەکرێت و لێ دەدرێت ئەڵێن گۆرانی و گورانەکانیش لە روانگەی مێژویەوە زۆر لە مێژە لە گەڵ موزیک و گورانی تێکەڵن و ئاڵەتی موزیکیش لایان پیروزە بۆێە ئەتوانی بۆچونێکی راست بێت کە کوردەکان وشەی گورانی بەکار دێنن بۆ ئاواز و گورانی.

یارسان                                                      

وشەی یارسان لە دو وشە پێک هاتوە یار+سان و سان لە نێو میدیایەکان (ساتراب) بە واتای دەسڵاتدار و حاکم هاتوە ئوروپیەکانیش باوەریان واێە کە ساتراب هەمان فەرمانرەوایی مادە و یارسان وشەێکە کە بۆ باوەردارانی و پەیرەوانی سولتان سەحاک بە کار دەبرێ و بە واتای باوەردار(مورید) سان دێتە ئەژماردن و هوی ناونانی سولتان سەحاکیش هەر بە ئەو بۆنەوەێە . سولتان کاتێک لە شوێنی لە دایک بوونی شارەزور روی کردە پردێوە لە هەورامان جەمخانەێکی دورست کرد و باوەردارێکی زۆری لە دەوری خوی خڕ کردەوە و لە نەتیجەدا بووە ساتراب و فەرمانرەوای هەورامان و واتە بووتە سان و یارانی سانیش بە یارسان ناوبانگیان دەر کردوە.

یارسانەکان بە ئەم ناوانەش بانگ دەکرێن ئەهل حەق،کاکەیی،آیین یاری،هاواری و قەڵخانی زۆر جار زۆر کەس کە شارەزایی باشیان لە یارسانەکان نیە بە علی اڵلهی واتە پەیرەوانی علی پێناسەیان دەکەن بەڵام ئەوە بۆچونێکی هەڵەێە و دورە لە راستیەوە.

کاکەیی! ناوی بەشێکیتر لە گۆرانەکانە کە باوەریان بە ئایینی یارسانە و زۆر بە باوەر و نەگۆرن (کاکەیی) لە بەینی کوردەکان و بە تایبەت یارسانەکان وشەی کاکە بە برای گەورەتر لە خویان دەڵێن کاکە، بۆێە هەر کەسێک باوەر بە ئاینی یاری دێنێت پێ دەڵێن کاکە ئەوە نیشانەی ئەوەێە کە پێوەندی دوستی و ئاینی لە نێو یارسانەکان زۆر قورس و قایمە و پیروزە.

هەر بۆێە کەسێک باوەر بە ئاینی یاری دێنێ بە برای گەورە یارسانەکان دێتە ئەژماردن و دەبێ رێزی تایبەتی لی بگیردرێ.

ئاینی یارسان وەک هەموو ئاینەکانیتر ئاینی خوی وەک حەق و حەقیقەت دەبینێ بۆێە زۆر جار بە ئەهلی حەق پێناسە دەکرێن باوەردارانی و یارانی سان سەهاک یارسان یار و هاورێ سولتان دێنە ئەژماردن بۆێە وشەی یاری ناوێکیتری یارسانەکانە.

هاوار  

                                                           

هاواری ! زۆربەری رێبەرانی گەورەی یارسان و باوەردارانی یاری لە ناوچەی هاوارەوە هاتوون و هەر لە هاواریش ژیاون بۆێە برێک یارسانەکان بە هاواری بانگ دەکەن.

هاوار گوندێکی خوش و رازاوەێە و ئاوی زوری هەێە و بۆ مانەوەی یاریەکان زۆر جێگاێکی لە بار بووە بۆ شەر کردن دژی نەیارەکانیان.

جێ وە بیر هێنانەوەێە کە گۆرانەکان کە هەڵگری بیر و باوەریکی کوردین و زۆربەی باوەردارانی ئەو ئاینەش کوردن پێشتر ژمارەیان زۆر زیاتر بووە لە ئێستا وەک دەبینین ژمارەێکی زۆر خەڵک هەن لە پارێزگای موسڵ و پارێزگای ئیلام کە گۆرانن و لە پێشدا سەر بە ئاینی یارسان بوون بەڵام بە هوی فسار و دەسڵاتی ئاینی ئیسلام گۆرانەکانی موسڵ ئاینی خویان لە یارسانەوە گوریوە بە ئیسلام و شاخەی سونی.

گۆرانەکانی ئیلامیش بە هوی زور و زەختی ئیسلامەکان لە ژێر ئایدولێژیای شیعە مەزهەب ناچار کراون ئاینی خویان لە یارسانەوە بگورن و ببن بە ئیسلامی شیعە بەڵام نازناویان وەک گۆران ماوەتەوە و ئیستاش خەڵکێکی زۆریان هەر لە ئەو پارێزگاێە دەژین کە بە گۆران بانگ دەکرێن.

ئەو گۆرانانەی لە سەر ئاینی یارسان ماونەتەوە و ئیستاش زۆر سفت و قایم و خۆراگرن لە ناوچەکانی کەرکوک هەڵەبجە، خانەقین، مەنەلی و کرماشان ژیان بە سەر ئەبەن و هیوادارین کە لە ئێستا بە دواوە هیچ هێزێک نەتوانێ بە زۆر ناسنامە و بیر و باوەری یارسانمان لێ بستێنێتەوە و گەلی کوردیش پشتیوانی لە ئەو کەلتور و فەرهەنگە بکات کە هی خویەتی و پشت بە ئاینی بێگانە نەبەستێ بۆ لە نێو بردنی ئاینی کوردان. .،

.عەلی فەزڵی کەواڵی

sadat yarsan