شەری برا کوژی لە ژێر هەر ناوێک دا بێت مەحکومە و تاوانە

0
211

بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمی لە لایەن حیزبی دێموکرات کوردستانی ئێرانەوە، ئەمڕۆ بەیانی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان هێڕشیان کردۆتە سەر پێشمەرگەکانی حیزب دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی کیلەشین، سەر بە شاری شنۆ و تا ئێستا ٢ پێشمەرگە شەهید بوون و گەلێک برێنداریش هەن، لایەنی پ ک ک لای خویەوە ئەو هەواڵە ڕەد دەکاتەوە.

‌ئامانج و ئەنجام هەر چی بێ و کێ دس پێشخەری ئاگری شەری کورد کوژی بێت، براکوژی تاوان و دووبارەکردنەوەی مێژوویەکی ڕەشە.
ئێمە بەرێوەبەرانی رێکخراو یاریکورد ئەو شەر و تێکەڵچونەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ژێر هەر ناوێک دا بێت مەحکوم دەکەین و داواکارین بە زوترین کات رێگا چارەی سیاسی بۆ بدوزێتەوە .
‌.
‌‌ رێکخراو یاریکورد لە ناخی دڵەوە سەرە خوشی خوی ئاراستەی بنەماڵە و هاوسەنگەرانی شەهیدەکان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
رێکخراو یاریکورد ٢٤.٥.٢٠١٥.