سولتان سەهاک رێبەر و پێشەوای کوردان+ڤیدیو

0
1066

۩ ســــوڵتان ســــەهاک).

ســـوڵتان ســـەھاک یان ســـوڵتان ئیســحاق یان ســـوڵتانی صاق رابەر و نوێ کەرەوەی بیرو باوەڕی ئەھلی حەق یان کاکەییەکان یان یارســـان (1276-1395زایینی) شــەش ســەد ســاڵ پێش ئێســتا کە بە ســـوڵتان و پەیامبەری ڕاســـتەقینەی یارســان دەناسرێت.
ســـوڵتان ســـەھاک کوردە و دەڵێن بە نەســـەب دەچێتەوە سەر ئیمام مووســـای کازمی شـــیعەکان ( بەڵام من باوەڕم وایە کە بۆ خۆ پاراســتنی خۆیان ئەم نەســەبەیان داناوە) لە (1276 زایینی) لە ناحیەی بەرزنجەی ســەر بە قەزای ســەید ســادق ی پارێزگای ســلێمانی لە دایک بووە باوکی ناوی شــێخ عیســایە و دایکی ناوی ڕەزبار خاتوونە کە کچی حوســـەین بەگی جەڵـد بووە. کە ئەوکات ڕێبەر و دامەزرێنەری تەریقەتی قادریەکان بوو. باوکی تەکیە و موریدی ھەبوو ھەر زوو لەگەڵ باوکی ڕێک نەکەوتووە، بۆیە ناوچەی بەرزنجەی جێ ھێشـــتووە و ڕووی لە گوندی شـــێخانی کوردستانی ئێران کردووە و لەوێ نیشـــتەجێ بووە.
ئەمانەی خوارەوە هەر هەمویان بە ڕەچەڵەک یەک شـــتن، بەڵام لە هەر شـــوێنێک ناوێکیان هەیە > یارســـان، ئەهلی حەق، حەققە، کاکەیی، ئێزیدی، شـــەبەک، قەڵخانی، بەگداشــی، عەلەوی، قزڵباشـــی، مامە ڕەزایی کەلکە ســـماق، زەردەشـــتی کە هەموویان ئاینی ئێزدانین واتە خودایین

aynehyarsan

دوای ئەوەی کە سوڵتانە موســوڵمانە عوســمانلیەکان بۆیان دەرکەوت کە براو خزم و کەســـە نزیکەکانیان لە پشــتەوە خەنجەری غەدرو خیانەتیان لێ دەدەن، بۆیە بڕوایان پێیان نەما، بیریان لە ئەوە کردەوە کە لە غەزاو فتوحات هەتیوو دیلێکی زۆریان هەیە لەو منداڵانەی کە هەر عوسمانلیەکان خۆیان لە شــەڕو شــۆڕ باوکیان کوشــتبون و دایک و خۆشــکیشــیان کردبوون بە کەنیزەک و جاریە لە کۆشــکەکانی خۆیان، هەڵســان بەپەروەردەکردنی ئەو مێر منداڵانە کە لە شــەڕەکانی بەلقان و یۆنان گرتبویانن، هەموویان هێنان بۆ ســـەربازگەی تایبەت و بە زۆر کردیانن بە ئیســـلام و فێری مەشــقی ســەربازی و جەنگیان کردن، لە ژێر ناوی (لەشــکری ئینکشـــاری) لە هەمان کاتدا هەموو پێداویسـتی خۆشی و ژیانیان بۆ دابین کردن، بەڵام لە هەمووی گرینگتر ئەوە بوو کە فێریان کردن کە دڵســۆز بن بۆ فەخامەتی ســوڵتان، واشـــیان تێ گەیاندن کە ئەگەر بەخشـــندەییو ڕەحمی ســـوڵتان نەبوایە ئەوان هەموویان لە برســـان دەمردن یان دەبوون بە ســواڵکەر، دوای ئەوەی کە بەم جۆرە گەورەیان کردن هەندێکیان لێ هەڵبژاردن و کردیانن بە پاســەوانی تایبەتی ســوڵتان، بەم جۆرە سوڵتانەکان توانیان بۆ سەدان ساڵ حوکم بگێڕن، کە خزم و کەس نەتوانن زەفەریان پی ببەن. ناچاری و خۆشی و دەسکەوتی دونیاش وای لەم منداڵانە کرد کە ببن بە باشترین خزمەتکارو پاســـەوانی باوکە کوشــتە و دایکە حەیا بەری خۆیان.
من کە چاوم دەنوقێنم و بە قوڵایی مێژوی کورد دا دەچمە خوارەوە، هەمان نمونەی منداڵەکانی بەلقانم دەیتەوە بەر چاو، ئارەقە دەکەم و تەریق دەبمەوە کە ئێمەی کوردیش ئێستا بووین بە پاســەوانی باوکە کوشــتەی خۆمان، بێ ئەوەی هیچ شەرمێک بکەین گۆڕو مەزارگەی باپیرانمان بەردباران دەکەین کە گوایا ( ســەلکی کافرن)، هەر بەرامبەر ئەویش پەڕۆکی ســەوز دەهێنین و لەم کێلانەی دەئاڵێنین کە گوایا هی (ئەســحابەکانن)، باپیرانمان بە مەردانە شـــەڕیان کرد، بۆیە شــوێن نیە لەم کوردستانە شــوێنەواری شــەڕی ئەو کاتەی لێ نەبێت، دوژمن کە کوردستانی داگیر کرد هەموو نێرەوەزەکانی ســەربڕی و کچ و ژنەکانیشیان کردن بە کەنیزەک و جاریەو لە گەڵ خۆیاندا بردیان بۆ (نجد و حیجاز) بەلام هەر بە ئەوەندە نەوەســـتان، تاوەکو قاوغێکی وەهمیان وەک ( هێلکە شــەیتانۆکە) لە ســـەر پشـــتی ئەو کەســـانە دروس نەکرد کە لە کوردستان مابوونەوە بۆ ئەوەی کە نەتوانن پشـــتیان ڕاســـت بکەنەوە و نەتوانن جارێکی تر ســـەر هەڵببڕن بەرانبەر ئەو لەشـــکرەی کە لە ســعودیەوە هاتبون بۆ تاڵان و بڕۆ، بۆ ئەوەی هەتا هەتایە نەتوانین هەڵبســـتینە ســەر پێ و بەڵکو وەک منداڵی ســـاوا تەنها بە گاگۆڵکێ بڕۆین. بۆیە تاوەکو لە ناو ئەو قاوغە نەیەینە دەرەوە ســەربەســـت و ئازاد نابین.
ئێســتا تورکیا باشــتین و گەورەترین دەوڵەتیان هەیە لە ســەر ڕووی دنیا، بەڵام چەندین جار بەرپرســەکانیان بە ئۆردوگانیشــەوە دەڵێن (ئەگەر خواش دەوڵەت بۆ کورد دروســت بکات، ئێمە دژی دەوەســتین و دەیڕوخێنین، هەرچەند ئەوان ئیســلامیشــن بەڵام خوایەکیان ناوێت کە لە بەرژەوەندی تورک نەبێت، بەڵام کورد ســەرەڕای ئەوەی کە هیچیشــی نیە ئێســتاش ناوێرێت بڵێت خوایە بۆ وا ئێمەت ڕەزیلی دەســتی تورک وعەڕەب کرد.

لە کۆتایی دەمەوێت زۆر ســوپاسی بەڕێز (عەلی فەزڵی کەواڵی) بکەم کە خۆی یارســانە و ئەهلی حەقە خەڵکی شــارە شــیرینەکەی کرماشـــانە و دانیشــتوی ووڵاتی نەڕویجە کە هاوکاری کردم و پرســیارەکانی وەڵام دامەوە، خۆشـــی فەیســبوکی هەیە بە ناوی (گەرمیان کەواڵی هەمەوەندی).

نوسەر رزگار زاهیر