راگەێندراوی رێکخراوی یاری کورد سەبارەت بە پیلانی دەوڵەتی کوماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر هێزەکانی روژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ باشور

0
519
کوماری ئیسلامی ئێران وەک دەوڵەتێکی دوژمن بە کورد لە هەر چوار بەشی وڵات  هەمیشە خەریکی پیلان گیران بووە دژی نەتەوە و نیشتمانەکەمان و خەباتگیرانی کورد لە هەموو جیهان.
ئەو دەوڵەتە دوژمن بە کوردە لە سەرەتای بە دەسڵات گەیشتنی هەتاکوو ئەورۆ لە هیچ دوژمنایەتیک دەرحەق بە نەتەوەی کورد قسوری نەکردوە و لە هەر شوینێک دەنگی حەق خوازی کوردێک بەر گوی کەوتبێ بە شێوەێک لە شێوەکان بەر پەلاماری دەوڵەتی ئاخوندی ئێرانی کەوتوە و زەهری خویان پێدا رشتوە.  

لە ماوەی رابردو هەوڵەکانی دەوڵەتی ئیرانی دژ بە هێزە سیاسیەکانی روژهەڵاتی کوردستان و بنکە و بارەگای ئەو هێزانە کە نیشتەجێن لە هەریمی کوردستان لە ژێر ناوی یاساێک بۆ هێرش کردنە سەر ئەو هێزانە کە هێز و بنکەیان لە هەرێمی کوردستان هەێە پەرەی ساندوە،لە ئەو پێوەندیە دەوڵەتی ئێرانی لە رێگەی هاوبیرانی کە سەر بە   شیعەکانی ئێراقن وەک فراکسیونی مالکی و هەشدی ناشەعبی یاساێکیان دەر کردوە بە مەبەستی فشار خستنە سەر هێزەکانی روژهەڵاتی کوردستان.

.

رێژیمی ئێرانی لە ماوەی زیاتر لە سێ دێە حاکمیەتی رەشی خوی بە سەر وڵاتەکەماندا جنایەت نیە دەرحەق بە گەلی کورد جێبەجێ نەکردبێ و لە هەموو کەرەستەێک کەڵکی وەر گرتوە بۆ لە ناوبردنی هێزە کوردیەکان لە هەر شوێنێک بۆی لوابێت بەڵام بە خوشیەوە نەیتوانیوە دەنگی نەتەوەی کورد بە ئارەزوی خوی کپ بکاتەوە و تێکوشەرانی کورد روژ لە گەڵ روژ زیاتر لە گەشە کردندا بوون و سیاسەتەکانی ئەو رژیمەیان لە قاو داوە.

.

ئەورۆکە پێویستە هێز و لاێەنە سیاسیەکانی روژهەڵاتی کوردستان بەرپرسانە و بە جدی بە یەکیەتی رێزەکانیان روبەروی ئەم پیلانە تازەیەی دەوڵەتی مەلاکانی ئێرانی و بەکرێگیراوەکانی ئەو رێژیمە لە عێراق ببنەوە ،هەر لە ئەم رێگاێەشەوە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەلی کورد لە باشور دەکەین دژی پیلانە قیزەونەکانی دەوڵەتی دوژمن بە کوردی ئێرانی بوستنەوە دەر حەق بە ئازادی خوازانی کوردی روژهەڵات کە ئێستا لە ئەو بەشەی وڵات بنکە و بارەگایان هەێە.

سەرکەوێ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی و سەرخۆ بوون
برۆخێ رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران

رێکخراو یاری کورد (یارسان)