جێژنی خاوەنکارتان پیرۆز

0
650

ئەمساڵ جێژنی خاوەنکار، جێژنی مەزنی ئایینی یاری کاتێ بەرێوە دەبەین کە ژیانی کۆمەڵگەی یارسان پڕ لە ژان و خەمە. ئەوەی کە بەسەر پەیرەوانی کاکەیی و ئێزەدی هات، کۆمەڵگەی یارسانی رەشپۆش کردووە، خەڵکی یارسان هەرگیز لە بەرپرسانی ئەو جینایەتە خۆش نابن.
خاوەنکار و فەلسەفەی سەرهەڵدانی، بەرخۆدان و خەباتە لەهەمبەر جەهل و نەزانیدا. ئێمە ئەوە دەکەینە سەرمەشق و دەبێ خۆمان بۆ خەباتێکی مەزنتر ئامادە بکەین، وەک چۆن پێشینیانی ئێمە لەبەرانبەر زوڵم و زۆرداری لەناو نەچوون، ئەمڕۆش تیرۆریستانی ئیسلامی ناتوانن ئێمە لە ناو ببەن.
لەگەڵ ئەوەی یادی شەهیدانی کوردستان و ئەو پێشمەرگانەی کە هەر ئێستا لە سەنگەرەکانی خەبات، دژ بە جینایەتکارانی داعش خەبات دەکەن بەرز رادەگرین، هیوادارین لە داهاتوودا بتوانین جێژنی خاوەنکار لە کوردستانێكی سەربەخۆ بکەینەوە. لە کۆتاییدا بە بۆنەی جێژنی خاوەنکار، پیرۆزبایی لە هەموو پەیرەوانی ئایینی یاری دەکەین و هیوای ساڵێکی خۆش بۆ پەیرەوانی ئایینی یاری و نەتەوەی کورد دەخوازین.

یاریکورد
سەید فەرهاد حەیدەری
٥.١١.٢٠١٤
Dar Henarkalasher