بەیاننامەی هاوبەشی کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان لە نەرویج

0
172
هەروەک ئاگادارن رژێمی تورکیا هەموو رێگایەکی دژی کوردان گرتۆتەبەر.
سەرەڕای هێرشی سەربازی بۆ سەر گەلی کوردستان و وێرانکردنی شارو
گوند، ئینجا بە هێزی پۆلیس و میت کەوتە پەالماردانی دەسکەوتە سیاسی و
کۆمەاڵیەتیەکانی گەلی کوردستان و گرتن و رەوەدوونانی هەڵبژێردراوانی
خەڵک. تا ئێستا زیاتر لە 05 سەرۆکشارەوانی، سەدان راوێژکارو سەدان
رۆژنامەوان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوەو راپێچی زیندانەکان کراون. لەناو
ئەوانیشدا هەردوو هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەی ئامەد گوڵتەن کشاناک و
فورات ئانلی. حکومەتی ئاکپارتی لە ماوەی دوو مانگی رابردووەوە دەستی
بەسەر 13 شراەوانی هەدەپەدا گرتووە.
ئەم هێرش و پەالمارانە هەر بە سەرۆک شارەوانیەکانەوە نەوەستا، بەڵکو
راوێژکاران و ئەندامانی پەرلەمانیشی گرتەوە. رۆژی 4ی نۆڤەمبەر دەزگا
سەرکوتکەرەکانی تورکیا پەالماری ماڵی هاوسەرۆکانی هەدەپی دا. هەردوو
هاوسەرۆک سەالحەدین دەمیرتاش و فتغان یەکسەکداغ و چەندین پەرلەمانتاری
گرت و راپێچی زیندانی کردن. ئەمە دوای ئەوەی کە حەسانەی دیپلۆماسیی لە
01 پەرلەمانتاری هەدەپە سەندەوە.بێگومان ئامانجی رژێم ئەوەیە کە هەدەپە
بێکاریگەر بکات و دواتریش لە نوێنەرایەتی کوردستانیان و ژیانی سیاسییی
تورکیادا دووریان بخاتەوە. بەمجۆرەش لە الیەکەوە رێگا لەبەردەم بەشداریی
دیموکراسیانەی گەلی کوردستان لە بەڕێوەبردندا بگرێت و، هەمانکات رێ بۆ
دەسەاڵتێکی سەرەڕۆو تاکالیەنەی ئەردۆگانی خۆش بکات.
ئاشکرایە کە سیاسەتی ئینکاری و لەناوبردن و سەرکوتکردن کە رژێمی
تورکیاو حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دیان ساڵە دژی گەلی کوردستان
پەیڕوەی ئەکەن، هیچ ئامانجێکی بە دەست نەهێناون. بۆ لەمەودواش ئەو
ئامانجەیان هەر نایەتە دی کە کۆڵ بە گالی کوردستان بدەن و لە خەبات و
تێکۆشان بۆ ئازادی و رزگاریی ساردی بکەنەوە.
ئێمە کوردانی دانیشتووی نەرویج داوا لە سەرجەم کوردانی نەرویج و هەندەران
ئەکەین کە هەڵوێستەکانیان دژی هەوڵە نەزۆکەکانی ئەردۆگان و ئاکپارتی
یەکبخەن. بە هەموو توانا پشتگیریی هەدەپەو پەلەمانتار و سیاستمەدانیان بکەن.
بە هەرشێوازێکی خۆپیشاندان و کاری دیپلۆماسی و میدیایی و هەموو بوارە
دیموکراتیەکانی تر، دەوڵەتان ڕای گشتی خەڵکی ئەوروپا لەم هێرشە سیاسی و
سەربازیانە تورکیا ئاگادار بکەنەوەو بە تونسی شەرمەزاری بکەن.
هەروەها ئێمە داوا لە حکومەت و رای گشتی نەرویجی ئەکەین کە بەرامبەر ئەم
هەوڵە دیکتارتۆری و فاشیستیانەی رژێمی تورکیا بێدەنگ نەبن. بە پەلەو بە
ئاشکرا هەڵوێست بنوێنن و بە شێوازی یاسایی و ئابووری و دیپلۆماسیی و
میدیایی خۆیان، هەوڵ بە پێشگرتنی ئەم رەوتە ترسناکەی تورکیا بگرن.
کۆمیتەی هاوبەشی دیپلۆماسی پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان لە نەرویج

لەم پارت و رێکخراوانە پێکهاتووە:

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان/ کنك

بزوتنەوەی گۆڕان

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

پارتی کڕێکارانی کوردستان / پەکەکە

پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک/ پە یە دە

پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان / پژاک

رێکخراوی یاری کورد

یەکگرتووی ئیسالمیی کوردستان

حیزبی شیوعی کوردستان

حیزبی سوسیالست دیموکراتی کوردستان

تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان

پارتی سەبەخۆیی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

ڕێکخراوی سەوزی ئەوروپی /کوردستانی

حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران ) کۆمەڵە

ali-abdul-1oslo-tazahorattazahorat-oslo