بەشداری یاریکورد لە خۆپیشاندانێک لە هەولێر

0
315

سەعات 2ی نیوەڕۆی رۆژی جومعە 17 خەزەڵوەری 2713 ، لە شاری هەولێر خۆپیشاندانێکی گەورە بۆ مەحکومکردنی لەسێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان پارت و لایەنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە بەردەم پارکی شانەدەری شاری هەولێر، بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا هەیئەتێکی رێکخراوی یاریکورد، بەشداری کرد و چالاکانە رۆڵی لە خۆپیشاندانەکەدا گێڕا.

خۆپیشاندەران بە گوتنی دروشم دژی کۆماری ئیسلامی، داوایان لەو دەوڵەتە کرد رەوتی سێدارە و پێشێلکردنی مافی کورد رابگرێ.

رێکخراوی یاریکورد

17 خەزەڵوەری 2713

8/11/2013

rpe 2

repevan