بانگەوازێک بۆ پاراستنی ئایینی کاکەیی له هەڕەشەی لەناوچوون

0
829

ئازادیی پەیڕەوکردنی ئایین و و جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینیەکان، ئازادی گۆڕینی یایین و مەزهەب، وەک یه‌كێك له‌ مافه‌ سەرەکی و بنەڕەتیه‌كانی هه‌ر مرۆڤێك، لە جاڕنامەی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، مسۆگه‌ر کراوە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی “خەندان” بلاوکراوەتەوە، بەگوێرەی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “خەندان” بلاوکراوەتەوە، ژمارەیەک کاکەیی له کەرکوک ئیسلامبوونی خۆیان دووصاتكردووه‌ته‌وه‌.
هەموو لایه‌ك، له‌ بار و دۆخی پەیڕەوانی كەمایەتییه ئاینییەکان، بەتایبەت ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ بۆ جنیوساید و قڕ كردنی کوردانی ئێزەدی درا و، هه‌روه‌ها له‌ و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ کۆمەڵگای یارسانییەکان (کاکەیی) و شەبەک و مەسیحی له کوردستانی باشوور، تووشی بون، باش ئاگادارین.

بەدرێژایی مێژوو په‌یرەوانی ئەم ئایینه کوردییانە، رووبه‌رووی هەڕەشەی لە ناچوون بوونه‌ته‌وه‌ و، زۆر جار به شمشیر و، زۆر جاریش به‌ ناچاری.

ئێمە سەرەڕای پێداگرتنمان لەسەر ئازادی هەلبژاردنی دین و مەزهەب، ناساندنی كه‌مینه‌ی كاكه‌یی وه‌ك به‌ شێك له‌ ئیسلام، به‌ دەستدرێژیه‌كی روون و ئاشكرا، بۆسه‌ر شێواندنی مێژووی گەلی کورد دەزانین و هه‌ر له‌ رێگای ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌، وێرای ره‌ت كرد نه وه‌ی وته‌كانی “رەحیم ئەزیم”، که کاکەیی ئیسلامه، ئه‌و كرده‌وه‌ش به‌ توندی شەرمەزار دەکەین.

ئێمه داواکارین گەلی کورد له باشووری کوردستان بەگشتی و کۆمەڵگای کاکەیی بەتایبەت له ئاست ئەم هەڵوێسته نەشاز و ناحه‌زه‌دا، بێدەنگ نەبن. گەلی کورد به ئایینی (ئێزیدی) و (یاری)ی کاکەیی وەک بەشێکی ڕەسەن له کلتوور، ئایین و مێژووی پڕ له خەبات و قورباندانیدانی، شانازی دەکات.

بۆێه پاراستنی مێژوو، کلتوور و ئایین و پێناسه‌ی گەله‌كه‌مان، ئه‌ركی هه‌ر كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ره‌.

له‌ رێگای ئه‌م بانگه‌وازه وه‌، هه‌روه‌ها داواكارین كه‌‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان، كاری جدی بكات بۆ بەرپەرچدانه‌وه‌ی هه‌موو هەوڵه‌ نابه‌جێ و ناحه‌زانه‌ی ده‌درێ، بۆ شێواندنی پێناسه‌ی ئایینی (یاری) کاکەیی.

۱ـ دکتور فریدون مرادی پزیشک، دەرمانساز و چالاکی مافەکانی مرۆڤ – سوید.
۲ ـدکتور هاوار مرادی پزیشک و چالاکی مافەکانی مرۆڤ – سوید.
۳ـ جانی دیلان رۆژنامه وانی ڕادیو ده نگی – ئەمریکا
٤-دکتور سەیوان فرج ڕه زا مامۆستای زانکۆ له کوردستان.
۵ ـقادر الیاسی هۆنەرمەند و گۆرانیبێژ – نرویج
٦ـ بابان الیاسی خۆیندکاری دکتورا و بەرپرسی ناوەندی زاگروس بۆ مافی مرۆڤ له سویسرا
۷ـ علی فازلی له رێبه رایه تی رێکخراوی یاریکورد له نرویچ
۸ـ فازل مرادی تۆژێنەر و خۆیندکاری دکتورا له زانکۆ له ئەلمانیا
۹ـ فاتح ێ‌رش چالاکی سیاسی له سوید
۱٠ـ پرویز سلیمی له رێکخراوی خاجی سووری – نرویج
۱۱ـ جمیل احمدی چالاکی سیاسی له ئیرلەندا
۱۲ـ نامدار سفری چالاکی سیاسی له سویسرا
۱۳ـ سفر ئه زیزی چالاک و چاودێری سیاسی له دانیمارک
۱٤ـ موستفا اکبری له ڕێبەرایەتی رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان له سوید
۱۵ـ منیجه محمدی خۆیندکاری بەشی قانون له زانکۆی گۆتنبرگ له سوید
۱٦ـ عادل مرادی له کۆمەڵەی کوردی ماد له سوید
۱۷ـ سمین الیاسی چالاکی سیاسی له نرویچ
۱۸ـ مامۆستا سامی رفئەت ئەندامی ئەنجوومەنی قەزای داقوق
۱۹ـ هەورامان درودی چالاکی سیاسی له سوید
۲٠ـ سارا ئەزیزی چالاکئ مافەکانی مرۆڤ له هولێر
۲۱ـ منوچهر عزیزی له رێبه رایه تی رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان له دانیمارک
۲۲ـمنسور جوانمیری له رێبەرایەتی رێکخراوی دیموکراتیکی یارسان له سوید
۲۳ـکاکی روستم الماسی له ڕێبەرایەتی رێکخراوی یاریکورد له بریتانیا
۲٤ـ فهیمه احمدی چالاکی مافەکانی مرۆف له سوید
۲۵ـ قباد چراغی کۆمەلەی یارسان له دانیمارک
۲٦ـ جمال جوانمیری خۆیندکاری ماجیستر له نرویچ
۲۷ـ سامان کاکەێێ له کۆمەڵەی کاکەییه کانی سوید
۲۸ـ نوژر شکری بەرپرسی شەریکه له نرویچ