ئەگەر لە گەڵ من نەبی و بە سازی من سەما نەکەی هەتمەن خائین و خۆفروشی

0
501

کوردستان وڵاتێکی گەورە و دەوڵەمەندە  کە بێ ویستی نەتەوەی کورد  بە سەر  چوار وڵات و سێ نەتەوەی دڕندە و بێ ئەقڵدا دابەش کراوە.

ئەم چوار وڵات و سێ نەتەوە بە سەدان ساڵە دەوڵەتن  و دەسڵاتی وڵاتەکانیشیان هەر لە لاێەن خۆیانەوە بەرێوە دەچیت و لە سەر دەریای نەوت خەوتوون بەڵام نەتەوگەلێکی  بێ ئەقڵ و شەڕ ئەنگیزن و ئەو بێ ئەقڵی و شەر ئەنگیزیەش لە باپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە هەتاکوو ئەورۆ جگە لە کوشتن و بڕین و زیندان و ئەشکنجە و ماڵ وێرانی هیچ شتێکیان لە زێدی خۆیان بنیاد نەناوە کە مافی ئیناسنێک تێدا پارێزراو بێت.

وڵاتانی ئێران ،عێراق،تورکیە و سوریە لە جیاتی ئەوەی پەرە بە زانست بدەن و قوتابخانە و زانستگە دورست بکەن و علیم و زانست پێش بخەن سامانی وڵاتەکانیان خەرجی مزگەوت ، مەزارگە  ئاینیەکان، مەلا ، ئایین و بەندیخانە  کردوە ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی  رۆژی ئەورۆ خەڵکی ئەو وڵاتانە توشی شەری ئاینی ، تایفی و قەومی بێتەوە بە هەزاران مرۆڤ بکوژرێن و برێندار بن و بە ملیونها خەڵکیش ئاوارە و ماڵوێران بوون و بەندیخانەکانی ئەو وڵاتانەش ئەورۆکە پڕە لە  مروڤگەلێک کە پەروەردەی ئەو مزگەوت و مەلایانەن کە سامانی وڵات بۆ نەزان کردنیان بە فێرۆ دراوە.
ئێمەش وەک نەتەوەی کورد بێ ویستی خۆمان بە زۆر بوبێت یان بە رازی مل پێچ کراوین کە بچین  لە علم و زانستێک  ئەوان واتە داگیر کەرانی کوردستان پێ پەروەردە کراون پەروەردە و بەهرەمەند بین هەر بۆێەش هەر کەسێک وەک ئێمە بیر نەکاتەوە و بە زمانێکی جیاوازتر لە باند و حزب و حزبوڵوکەمان قسە بکات مەقەستێک هازر دەکەین بۆ بڕینی زمانی و سەرکوتی دەکەین.
ئەگەر ئێمە وەک نەتەوەی کورد بە گشتی و باوەردارانی ئاینی یاری بە تایبەتی تۆزێک مێژوی یاری و یارانی سولتان سەحاکمان خوێندبێتەوە بۆمان دەر دەکەوێت کە لە وڵات و خاکی کوردستان هیچ ئایین و فکرێکترمان دەست ناکەوێت کە تایبەت بێت بە خاک و نیشتمانی کورد جگە لە ئاینی یارسان کە ژمارەشیان لە کوردستان یەکجار زۆرە و ئەورۆکەش لە ژێر ناوی یارسان ،ئەلەوی،ئەحلی حەق،کاکەیی لە کوردستان دەژین.
سولتان سەهاک وەک پێشەوا و رێکخەری ئایینی یاری لە کەڵامێکێا ئەفەرموێ من کوردم و جەدم جێ کوردەن، ئەمە نیشانەی ئەوەێە کە هەر کەسێک سەر بە ئاینی یاری بێت و پەیرەوی لە سولتان سەهاک بکات کوردە و جەدی لە کوردە و خۆ دزینەوە لە ئەم راستیە لە ژێر ناوی پاراستینی کومەڵگەی یارسان  و گرێدانی باوەری یاری بە ئێرانی و عێراقی چیتیەوە ئەچێتە خانەی خەیانەتەوە بە باوەر و پیروزیەکانی یارسان و گەلی کوردستان.
ئەگەر ئێمە ئەرۆ باس لە فەرمودەکانی سولتان سەحاک و بابا سەرهەنگی دودان دەکەین و لە پێناو پیرۆزیەکانی ئاینی یاران کە  خاک ، نیشتمان و زمانی کوردیە لە هیچ کەس و لاێەنێک ناترسین کە باس لە ئەو راستیە بکەین کە کوردین و جەدمان لە کوردە   ئەگەر رۆژێک لە رۆژان وێنەێکمان لە گەڵ تێکوشەرێکی رێگای ئازادی کورد و کوردستان  گرت تیروری شخسی دەکرین و لێرە و لەوێە بە خائین و هەڵقە لە گۆی بێگانە پێناسە دەکرین بەڵام کۆڵ نادەین و مل بۆ هیچ کام لە ئەو نخبە برون مرزیانە شل ناکەین و لە ئەرکی خۆمان کە هەمان کورد بوون و کوردستان دوستیمانە بەردەوام دەبین و هەموو هێز و لاێەنە کوردیەکان بە بەشێک لە جەستەی یار و یارسان دەزانین و دوژمنان و داگیرکەرانی خاک و وڵاتەکەمان بە دوژمن دەزانین    
لە ماوەی ڕابردو کچە کوردێک بە ناوی بهناز حسینی لە چەند بابەتێک لە میدیا کوردی و فارسیەکان گرنگترینیان لە شاسەی بی بی سی و ئێران ئینترناشناڵ بە پێ توانا و زانیاری  لە پێوەندی بە ئایین و فەرهەنگی یارسان بابەتگەلێکی باس و  بەڵاو کردەوە و توانی پێناسەێک لە یارسان بخایە بە چاوی بینەران و گوی زۆر کەس ئاشنا بکات بە وشەی یارسان کە هەتاکوو ئەورۆ پێ ئاشنا نەبوبو.
پێناسە کردنی ئاینی یاری لە لاێەن کیژوڵەێکی کوردی تازە پێ گەیشتوو ئەویش لە میدیاێکی جیهانی پڕ بینەر وەک بی بی سی بە زمانگەلێکی جیاواز بە ئەو شێوازە جوانە خۆی لە خۆیدا کارێکی گەورە و بێ وێنەێە کە تاکوو ئێستا کەمتر بەر چاو کەوتوە  بۆێە جێگای دەست خۆشی و ستایشە.
ئەوەی ئەرۆ من و دەێان کەسی دیکەی نگران کردوە ئەوەێە کە برێک کەس و لاێەن بوونەتە دەم راستی کومەڵگەی کوردی یارسان و خۆیان بە نخبەگان برون مەرز پێناسە دەکەن بێ گویدانە گرنگی کاری کەس و کەسانێک وەک بهنناز حسینی تەنیا لە بەر خود بینی خۆیان و تاقمی دیاری کراویان هەمان فەرهەنگی داگیرکەران پەیرەو دەکەن و هەر زوو شمشێرەکەیان بۆ پەراندنی ملی بیر جیاوازەکانتر  ساو ئەدەن و پێش بە گەشە کردنیان دەگرن و لە کار و خەبات پاشەکشەیان پێ دەکەن
من پرسیارێک ئاراستەی ئەم نخبەگانە دەکەم ئێوە تا ئێستا وەک خۆتان گوتەنی مێشکی پشت جوڵانەوەی یارین لە برون مەرز  ئەویش لە وڵاتگەلێک ئازاد و دێمکرات وەک ئوروپا تونیوتانە چەند بهناز پەروەردە بکەن کە بتوانێ بچێت خۆی بخزێنێتە ناو میدیاگەلێک وەک بی بی سی و باس لە ئاین و باوەری یاری وەک هەویەتێکی کوردی بکات؟
بە دڵنیایەوە نەک تەنیا نەتانتوانیوە و ناتوانن ئەو کارە بکەن بەڵکوو ئەوە جاری یەکمتان نیە کە تروری شەخسی ژنگەلێک بکەن کە ویستبێتی بێتە سەحنەی سیاسی و قوڵی هەڵماڵێ و شان بە شانی پیاوان بۆ چارە نووسی گەل و نەتەوەکەی و باوەری یاری تێ بکوشێ.
ئەم کردەوانەی ئەو بە ناو نخبەگانە لە ماوەی ڕابردو بە ئەو نەتیجەمان دەگەێنێ کە ئەوان نەک تەنیا نەیانتوانیوە هەنگاوەلێک موسبەت و دڵخۆشکەر بۆ کومەڵگەی کوردی یارسان هەڵهێنن بەڵکوو بە تۆمەت هەڵواسین و تیروری شەخسی کەسانێک وەک بهناز حسینی بە دەێان بهنازیان لە کار و خەبات دور خستوەتەوە و بگرە خەریکن بە بیانووی جیاواز و بێ بنەما سنوورێک لە بەین کوردانی یارسان و نەتەوەی کورد بکیشن.
هیوادارم کە بهناز و بهنازەکان بە باوەر بە خۆ بوون هیچ کاتێک مل بۆ داخواز و ویستی کەسانێک بیر نەخۆش شل نەکەن و هەر بە ئەو شیوەێە وەک تەوار هاتونەتە مەیدانی خەبات ببنە دەنگ و رەنگی یاران و بە کار و خەباتیان پاشەکشە بە ئەو کەس و کەسانە بکەن کە پێشەیان بۆتە سەرکۆنە کردنی بیر جیاوازەکان و تیروری شەخسی .

بەرخوەدان ژیانە، بژی بهناز و بهنازەکان سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو مافی دیاری کردنی چارەنووس

عەلی فەزڵی کەواڵی ١٥.١٢.٢٠١٩