ئاینی یارسان(کاکەیی)هیچ خاڵێکی هاوبەشی لە گەڵ ئیسلام هەێە؟

0
1729

ماوەێکە برێک خەڵک لە یارسانەکان لە پڕدا خویان لێ دەگورێ و  لە رێگای میدیا رەسمیەکانەوە یا خود لە رێگاێ بەڵاو کراوەێکەوە بە ناوی رێبەر یان سەروک خویان بە خەڵک ئەناسێنن و ئەڵێن ئێمە واتە یارسانەکان(کاکەیی) بەشێکین لە ئیسلام و شاخەی شیعە.

پێم خوش بوو چەند فەرق و جیاوازیک لە نێوان ئاینی یاری و ئاینی ئیسلام بخەمە روو با بزانین داخوا ئەم دو بیر و باوەرە هیچ لیکچونێکیان هەێە.

بە ئەو هیوایەی کە خوێنەرانی بەرێز کەڵکی لێ وەر بگرن و بزانن ئەو کەسانەی ئەڵێن یارسان(کاکەیی )ئیسلامن راستە؟

خاڵی یەک

١-رەسەنایەتی و بنچینەی ئاینی یاری و فەرهنگ و داب و نەریتی ئەم ئاینە کوردیە  لە سەر خاکی کوردستان سەری هەڵداوە و گەشەی سەندوە و هەر بە زمانی کوردیش رەگ و ریشەی پێ گەیوە.ئەوە لە هاڵێکداێە کە ئایین و بیر و باوەری ئیسلام لە سەحراکانی عەرەبستان و بە زمان و فەرهنگی عەرەب دامزراوە.

خاڵی دوو

٢- باوەردارانی ئاینی یاری هیچ باوەرێکیان بە بەهەشت و دوزەق نیە و باوەرێان بە تەناسخ روحە و باوەریان واێە ئەگەر کەسێک بمرێت روحی ئەو دیسان زیندوو دەبێتەوە و لە لەشی کەسێکیترا دیسان پەرە بە ژیان ئەدات.

بەڵام ئیسلام لە ئەو بڕواێەدایە کە بەهەشت و دوزەق بوونی هەێە و دوای مردن پیاوەکان ٧٢ هوریان (کچی جوان)لە بەهەشت بەریان دەکەوێت.

خاڵی سێ

٣-پێشەوای یارسانەکان سولتان سەهاکە کە مەزارگەکەی لە هەورامان و خاکی کوردستانی روژهەڵاتە کە یارسانەکان بە قیبلەی خویانی دەزانن.لە هاڵێکدا پیشەوای ئیسلامەکان محەمەد بن عەبدوڵاێە و مەزارگەی لە عەرەبستانە و قیبلەی خەڵکی ئیسلامیشە.

 خاڵی چوارم

٤-کتیبی پیروزی یارسانەکان دەفتەرە کە بە زمانی کوردی و زاراوەی گۆرانی نووسراوە.بەڵام کتیبی پیروزی ئیسلام قورئانە و بە زمانی عەرەبی نووسراوە.

خاڵی پێنج

٥- باوەردارانی ئایینی یاری هیچ کات نوێژ ناکەن و تەنانەت نوێژ کردن وەک گوناهێک(تاوانێک)بۆیان دێتە ژماردن.بەڵام لە باوەری ئیسلام لە روژدا ٥  پێنج جار نوێژ ئەخوێنن و وەک ئەرکی ئایینیش چاوی لێ ئەکەن

خاڵی شەشەم

٦- لە باوەری یارسانەکانا دانانی ریش بە پێچەوانەی ئەرکە ئایینی و فەرهەنگیەکانی خویان  دەزانن بەڵام دانانی سمێڵ بە ئەرکی ئاینی  دەزانن و زۆر ریزی لێ دەگرن.لە هاڵێکا لە باوەری ئیسلام ریش پیروزە و بە ئەرکی ئایینی دادەنرێ و سمێڵ بە پیس و نەجس و خەلافی شەرعی دەزانن.

خاڵی هەوت

٧- یارسانەکان سێ(٣) رۆژ روژو دەگرن ئەویش لە فەسڵی زستان و بە رێورەسمێکی تایبەتی لە ژێر ناوی جێژنی خاونکار،بەڵام ئیسلامەکان لە ساڵێکدا سی (٣٠) روژ روژو دەگرن و ئەتوانێ لە هەر وەرزێکی ساڵ بە پێ سروشت رو بدات.

خاڵی هەشتم

٨- لە ئاینی یارسان ژن و پیاو یەکسانن و پیاو تەنیا بۆی هەیە یەک ژنی هەبێت.ئەوە لە هاڵێکداێە لە ئاینی ئیسلام هیچ بروایکیان بە یەکسانی ژن و پیاو نیە و ژن بە نیوەی پیاوە ئەژمێردرێ و پیاو بۆی هەێە ٤ ژنی رەسمی هەبێت و ژنی کاتیش هیچ سنورێکی بۆ دیاری نەکراوە.

خاڵی نۆ

٩- لە ئاینی یاری هیچ بریارێک لە هەرام و هەڵاڵ کردنی گوشتی حەیوانەکان بۆ نموونە بەراز نەدراوە و خواردنی بەراز بە شتێکی غەیری ئایینی نابینن و یارسانەکان لە خواردنەوە مەشروباتی ئەلکولی مەنع نەکراون.ئەوە لە هاڵیکداێە ئیسلامەکان خواردنی گوشتی بەراز و مەشروباتی ئەلکولی بە هەرام و پێچەوانەی یاساکانی ئایین دەبینن.

خاڵی دەێەم

١٠- یارسانەکان هاتنی ئیسلام بۆ سەر خاکی کوردستان وەک داگیرکاری و کاولکاری دەبینن و هیچ برواێکیان بە هیچ کام لە پێشەواکانی ئیسلام نەبووە و نیە دەنگی مزگەوت و مەلا وەک هەرەشەێک ئەبینن بۆ سەر ئاین و فەرهەنگی خویان.بەڵام خەڵکی موسڵمان هاتنی سپای عەرەب و هێزەکانی ئەوان بە پیروز ئەزانن و باوەرێکی قوڵیان بە پێشەواکانی ئیسلام هەیە و پێان واێە هەر کەسێک بەرگری سپای ئیسلامی کردوە کافرە و ئەبێ بکوژرێ و مزگەوتیش وەک شوێنیکی پیروز چاو لێ دەکەن.  .

سەرەڕای ئەوانەی لە سەرەوە باسم لێ کردن زۆر دەلیلی دیکە هەێە کە ئەو راستیەمان بۆ دەر بخات کە ئایینی یاری فەرق و جیاوازیکی یەکجار زۆری هەێە لە گەڵ ئایینی ئیسلام.

لە ئەو بەرێزانە دەپرسم و داواکارم رونی بکەنەوە بزانین سەرچاوەی ئەوان بۆ ئیسپات کردنی قسەکانیان چیە؟

کامە ریگا و رێسای  ئەرکانی یاری ئەو ئیجازەیەیان دەداتی وا سوک و ئاسان ئایینی یاری بلکێنە ئاینێکەوە کە ئێستا و رابردو و مێژوەکەی بە خوێن رشتن دروست بووە.

ئێمە باوەردارانی یارسان و نەتەوەی کورد بە گشتی لە مێژوی پڕ مەینەتی خۆمان هەمیشە  قوربانی دەستی ئاینی ئیسلام و باوەردارانی ئەو ئایینە بووین و لە روانگەی ئەوانیشەوە ئێمە کافرین،نەجسین،شەیتان پەرەست و پیس و گەڵاوین.

ئەگەر تۆزێک سەیری مێژووی ئیسلام بکەین بە زەبری شمشێر،تاڵان،تەجاوز،سەربڕین و بە کۆیلە گرتن کە ئەورۆکە لە ناوچەی برا یەزیدیەکان و خاکی پیروزی کوردستان شاهیدی ئەوەمان بۆ ئەدەا کە تەواوی خەڵکی ناوچەکەیان خستوەتە بەر ‌هێرش و تەجاوزی خۆیان و تەحمولی هیچ باوەرێکیتریان نەکردوە و ناکەن.

کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وەک دەوڵەتێکی ئیسلامی هەتاکوو ئیستا سەدان کەسی لە باوەردارانی یارسان لە بەر ئەوەی هازر نەبوون واز لە ئایین و باوەری خۆیان بهێنن لە سێدارە داوە و ئێستاکەش ئەو زوڵم و زۆرداریەی مەلاکانی ئێران وەک خۆی ماوەتەوە و یارسانەکان لە ژیر فشارێکی یەکجار زۆری  روحی و رەوانیدان.

لە کۆتایی بە باوەری نوسەر ئەو کەس و لایەنانەی ئایینی پیروزی یارسان وەک ئاین و فەرهەنگێک تایبەت بە خاکی کوردستان ئەلکێنن بە ئاینی ئیسلامەوە گەورەترین زوڵم لە حەقی یارانی سان سەهاک دەکەن .

هیوادارم کە روژێک لە روژان بە هەلوێستی خویاندا بچنەوە و لێکوڵینەوەێکی زانستیش بکەن لە پێوەندی ئایینی یارسان هەتاکوو مێژوی ئاشتی خوازانەی یارسان بناسن و ویژدانیان رێگایان پێ نەدات بیلکێنە ئاینیکەوە کە خاک و ماڵی کوردانی کاول کردوە و بە هەزاران کچی ئەم نیشتمانەی بە کۆیلە بردوە بۆ سەحراکانی عەرەبستان  .

عەلی فەزڵی کەواڵی.

١٣.٣.٢٠١٧

ali fazeli