ڕاگەیاندراوی ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی سەرۆک ئۆجەلان

0
51

ڕۆژی پێنجشەممە پەیامی بەڕێز ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان، لە لایەن هەیئەتی دەم پارتی کە سەردانی گرتووخانەی ئیمراڵیان کردبوو پاش گەڕانەوە لە گرتووخانەی ئیمراڵی بە بەشداریی کۆمەڵێک کەسایەتیی سیاسیی و ژمارەیەک رۆنامەوانی بیانی و ناوخۆیی لە شاری ئیستەنبۆڵ، ڕوو بە بیروڕای گشتی خوێندرایەوە.

ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وەک دو هێزی کوردستانی کە خەبات دەکەن لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە رەواکانی گەلی کوردستان، بەچاوی ئەرێنی لە پەیام و بانگەوازەکەی سەرۆک ئوجەلان دەڕوانن و هیوادارن کە ئەم پرۆسەیە بە باشترین شێوە ڕەوتی یاسایی و  ئاسایی  خۆی بپێوێ و مافەکانی گەلی کوردستان کە بە دەیان ساڵە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە زەوت و پێشل کراوە لە ئەو بەشەی کوردستان بە دڵخوازی نەتەوەی کورد بە ئەنجام بگات و ئاشتی ئارامی باڵ بکێشێت بە سەر نیشتمانی ئێمەدا.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد.

1.3.2025