گرنگی یەکڕیزی هێزی پێشمەرگەی حیزب و ڕیکخراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ئەورۆکە لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە:
ڕێژیمی ئێران هەمیشە هەوڵی لاواز کردنی هێزە کوردییەکانی خوەرهەڵاتی کوردستانی داوە و دابەشی کردوون. ئەگەر هێزی پێشمەرگەی حیزبەکان یەک بگرن و یەک بن، دەتوانن گوشاری زیاتر بخەنە سەر دەسەڵاتی سیاسی حیزبەکان و خەبات بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەڕێوە بچێت.
هێزێکی یەکگرتوو بەهێز و هاوئاهەنگ بە هێزە لە ڕووی سەربازی و ئەمنییەوە.
زلهێزە جیهانی و ناوچەییەکان پشتیوانی لە گروپە لاواز و پارچە پارچە کراوەکان ناکەن. بەڵام هێزێکی یەکگرتوو دەتوانێت سەرنج و پشتیوانی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت.
به داخەوه به درێژایی مێژوو هندێک ڕکابەڕی و ناکۆکی نێوخۆیی حیزبه کوردییه کان، خەبات و تێکۆشانی نەتەوەیی لاواز کردووه . یەکگرتوویی پێشمەرگە دەتوانێ ئەم کێبەرکێیە کەم بکاتەوە و سەرنجی زیاتر لە سەر خەباتی هاوبەش بێت.
خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە چاویان لە هێزی پێشمەرگە بووە. ئەگەر ئەم هێزانە یەکگرتوو بن، مۆڕاڵ و هیوای خەڵک بۆ ئێستا و داهاتوو زیاد دەکات و خەباتی مەدەنی خەڵک لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهێزتر دەبێت یەکگرتوویی هێزی پێشمەرگە نە تەنیا بە قازانجی حیزب و ڕیکخراوە کوردیەکانە ، بگرە لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیشەوە. هێز و وزە دەبخشێتە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
لە ئەگەری ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هێزێکی یەکگرتوو و ڕێکخراو دەتوانێت بە خێرایی بگەڕێتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆڵی یەکلاکەرەوە لە چارەنووسی کوردستاندا بە دەست بگێڕێت.
یەکگرتوویی پێشمەرگە یەکێتی حیزب و ڕیکراوەکانی لەگەڵ خۆی ڕێکدەخات نەک تەنیا لە بەرەکانی شەڕدا، بەڵکو لە بواری دیپلۆماسیشدا گرنگە. بەرەیەکی یەکگرتوو دەتوانێت ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە دانوستانە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بگێڕێت.
لە ئاکامدا یەکگرتوویی پێشمەرگە و هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێویستییەکی بنەڕەتییە بۆ درێژەدان بە خەبات و بەدیهێنانی ئایدیالی ئازادی و مافی چارەی خۆنووسین.
لە ماوەی ڕابردوو لە چەند سمینار و کونفرانس رێزدار کاک عەبدوڵا موهتەدی وەک سەرۆکی هێزێکی کوردستانی و لە هەمانکاتیشدا وەک خەباتکارێکی دێرین و بە ئەزموونی سەنگەری کوردایەتی باسی لە ئەوە کرد کە هێزی پێشمەرگە کە ئێستا وەک پێشمەرگەی حیزبەکان لە سەنگەری خەباتدا دەردەکەون دەبێت یەک بخرێن و بکرێن بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک هێزێکی نەتەوەیی سازمان بدرێن نەک وەک میلیشیای حزبی لە رێزی حیزبەکان بمینەوە.
درکاندنی ئەم وتانە لە ئەم بارودۆخە هەستیارەی کوردستان لە لایەن کەسێکی بەرپرس و خاوەن ئەزموون وەک رێزدار کاک ئەبدوڵا موهتەدی ئەوەمان پێ دەڵێت کە کاک عەبدوڵا موهتەدی هەست بە بەرپرسیاریەتی دەکات لە بەرامبەر خوێن و خەباتی گەلی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان ، بۆیە داواکارین لە بەڕێزیان کە هەنگاوی جددی و کرداری لە ئەم ڕاستایەدا هەڵبگرن و ئەو ئەرکە پیرۆزە بکەنە کردار و بە ئەنجامی بگەێنن ،دڵنیا بن گەلی کوردستان و تێکڕای خەباتکارانی رێ ڕزگاری کوردستان شانازیتان پێوە دەکەن و مێژویش لاپەڕەیەک زێرین لە سەرتان تۆمار دەکات.
ئێمە وەک یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد وێڕای دەستخۆشی و ماندوو نەبوون لە ڕێزدار کاک عەبدوڵا موهتەدی پشتیوانی ئەرکە پیرۆزەکەتان دەبین و لە ئەم ڕاستایەدا بە هەموو توانامانەوە هاوکاری و پشتیوانی بەرێزتان دەکەین.
بە هیوای تەمەندرێژی و سەرکەوتن بۆ بەرێزیان
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد.
16.2.2025