پەیامی یەکێتی شۆڕشگێرانی کوردستان و سازمانی یاری کورد بە بۆنەی هاتنەوەی جێژنی پیرۆزی سێ رۆژەی خاونکار

0
332

سەرهەنگ دەودان سەرهەنگ دەودان
ئەز کە ناممەن سەرهەنگ دەودان
چەنی ئێرمانان مەگێڵم هەردان
مەکۆشم بەرێ ئایین کوردان

ئەمسال لە هەلومەرجێکدا جەژنی خاوەنکار پیرۆز دەکەین کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و جوگرافیای سیاسی کوردستان بە تایبەتی تووشی شەڕ و ئاڵۆزی بووە و چاوەڕوانی گۆڕانکاری گەورە و بنەڕەتی دەکرێت لە کوردستان و ناوچەکە
گەلانی وەزاڵە هاتوو لە زوڵم و زۆرداریی داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی کوردستان بە گشتی و داگیرکەری ئێرانی بەتایبەتی،بە هۆی سیاسەتی دژە مرۆڤانەی دەسڵاتدارانی ناوچەکە تووشی دەیان گرفتی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بوون و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ئاڵۆگۆڕێکی جیددی لە ناوچەکە و وڵاتی ئێران بێتە دی.
ڕاپەڕین و خەبات بە دژی زۆرداری بەشێکە لە فەلسەفە و باوەری ئایینی یاری و پێڕەوانی ئایینی یارسانی ئەرکدار دەکا تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوە لە گەڵ تاریکی و داکۆکی لە ڕووناکی و لە ڕۆڵەکانی نیشتمان بە گشتی و شەهیدان و گیانبەختکردوان بە تایبەتی ، دژ بە داگیرکەری ئێرانی خەبات بکەن و بە هەموو تواناوە بۆ ڕزگاری نەتەوەیی شانبەشانی پێکهاتەکانی دیکەی خاکی پیرۆزی کوردستان خەبات بکەن و نەسرەون هەتا بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجەکانی نەتەوەی کورد کە ڕزگاری و سەربەخۆییە.
دژایەتیکردنی ڕژیمی مرۆڤ کوژی ئیسلامی ئێران لە گەڵ پێڕەوانی ئایینی یاری و نەتەوەی کورد بە گشتی، حاشاهەڵنەگرە و کەم نین ئەو کەسانەی تەنیا بە هۆی یارسانی بوونەوە ڕووبەڕووی زەبر و زەنگ و کوشتن و شکەنجە و زیندان و ئێعدام بوونەتەوە و دەبن.
ڕێکخراوی یاری و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان جێژنی پیرۆزی خاونکار دەکاتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی جارێکی دیکە داوا لە نەتەوەی کورد بە گشتی و تێکڕای خەباتکارانی رێ ئازادی کوردستان بە تایبەتی بکات هەتاکوو درەنگ نەبووە رێزەکانی خۆیان یەک بخەن و بە یەکیەتی و یەکگرتوویی ڕوبەڕوی ئەگەرەکان ببنەوە .
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد سەرەڕای پیرۆزبایی گەرم لە باوەڕدارانی ئایینی یاری بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سئ رۆژەی خاونکار سڵاو و درود دەنێرێ بۆ گیانی پاکی ئەو مرۆڤە قارەمان و جوامێرانەی گیانی خۆیان کردە قەڵخان هاتاکوو کوردستان لە داگیرکاری ڕزگار بێت و نەتەوەی کورد بە ئازادی و سەربەستی بژیت.
جارێکی دیکە جێژنی پیرۆزی خاونکار بەرز و پیرۆز بێت.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد
٩ نوامبری ٢٠٢٤ی زایینی