بەشداری یاری کورد لە کونفراسێک کە بۆ نەتەوە بندەستەکانی ئێران لە برۆکسل و پەرلەمانی ئەوروپا رێک خرابوو

0
3791

رۆژی هەینی ٣.٥.٢٠٢٤ کۆنفرانسێک لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ نەتەوە بندەستەکانی ئێران بەڕێوە چوو کە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ئەحزابی کورد بەلووچ ، عەرەب ، ئازەری و ئەوروپی تێدا بەشدار بوون و کێشەی نەتەوە بندەستەکانی ئێرانیان خستە بەر باس و گفتوگۆ.
لە سەر داوای رەسمی بەڕێوەبەرانی کونفرانسەکە هەیئەتێک لە لایەن یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە سەرۆکایەتی رێزدار کاک عەلی فەزڵی کەواڵی بەشداری ئەو کونفرانسە بوون و  هاوڕێ  عەلی فەزڵی کەواڵی پەیامی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کوردی پێشکەش کرد کە لە لایەن ئامادەبوانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا.
جێ ئاماژەیە کە کوردانی بەشدار بوو لە ئەو کونفرانسە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بوون سەبارەت بە  پرسی نەتەوەیی کورد.

وتاری یاری کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا