لەسەر بانگهێشتی موجاهدینی خەلقی ئێران شاندێک لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و رێکخراوی یاری کورد کە پێکهاتبوون لە کاکی ڕۆستەم ئاڵماسی ڕێبەری یەکێتی و مەیسەم شەکەربەیگی بەشداریان کرد لە کۆنفراسێک لە پەرەلمانی لۆردەکانی ئەنگلیس.
لەم دیدارەدا کە دەیان پەرلەمانتار و لۆرد و شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی ئە وڵاتە ئامادەی بوون، لە سەر بارودۆخی ئێستای ئێران و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی و سیاسەتی ئێران لە ناوچەکە لەگەڵ گروە توندرەر ئایینیەکان گفتوگۆیان لەسەر کرا.
دەستپێکی کونفرانسەکە بە پێشکەش کردنی وتارێک لە لایەن خاتوو مەریم رەجەوی دەستی پێکرد کە پێشوازیەکی زۆری لێ کرا و لە درێژەی کونفرانسەکە کە کۆی وتارەکان باس لە بارودۆخی گەلانی ئێران لە سەر چەند خاڵی گرنگ درێژەی هەبوو.
ئەو خاڵانەی جێگەی گرنگ بوون و زیاتر گفتووی لە سەر کرا:
١: ڕاگرتنی ئامێری لە سێدارەدان و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی
٢: ناساندنی ڕژێم وەک هەڕەشەیەکی بۆ سەر ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە
٣: دان بە خەباتی گەلانی جوغرافیای ئێران بۆ ڕووخاندنی ڕژێم و چالاکی ئازایانەی گەنجان و شۆڕشگێڕانی لەگەڵ سوپای پاسداران و دەسگا ئەمنیەکانی سەر بەو وڵاتە.
٤: ڕوخاندنی ڕژێمی ئێران و دروستکردنی سیستەمێکی دیموکراتیک کە هەموو گەلانی ئێران بتوانن لە ئارامی بژین.