پەیامی یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد بە بۆنەی لە سێدارەدانی رۆڵەکانی نەتەوەی کورد

0
6358

خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان , گەلانی بندەست و لە ماف بێبەشی ئێران، کۆماری ئیسلامی ئێران دیسان روی راستەقینە و دڕندەی خۆی بەرامبەر ماف ئازادی گەلی کوردستان خستە ڕوو و چۆار رۆڵەی قارەمان چوار شۆڕە سواری رێ ئازادی کوردستان چوار سەرداری کورد که دوێنی له دوا کات و چرکەکانی ژیانیان زۆر بوێرانە چوونە بەر پەتی سێدارە و سەربەرزانە بروسکەی خۆڕاگری و ژیان و هیوایان بۆ کوردستانی پیرۆز نارد.
رێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە سەلماندنی کە هیچ بڕوایەکی بە مافی ڕەوای گەلەکەمان نییە و وڵامی کۆماری مەلاکانی ئێران بۆ داخوازیەکانی ئێمەی کورد تەنیا پەتی سێدارەیە .
لە سێدارە دانی رۆڵەکانی نەتەوەکەمان کاکە وەفا ئازەربار، پژمان فاتحی،مۆحسێن مەزڵوم
و محەممەد فەرامەرزی جینایەتێکی دیکەی رێژیمی داگیرکەری ئێرانیە بەرامبەر گەل و نەتەوەی کورد دڵنیان کە ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە نیشانەی هێز و قودرەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە جگە لە ترس و وەحشەت بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ڕەشی مەلاکانی تاران کە دڵنیان ئەورۆ یان سبەی لە کوردستانەوە و بە دەست لاوانی کورد تار و مار دەکرێت و کۆمارە مرۆڤ کوژەکەیان بۆ هەمیشە لە گۆر دەنرێت.
٤٤ ساڵە کۆماری ئیسلامی بە دەیان و سەدان جینایەتی لە ئەم شێوەی لە کوردستان جێبەجێ کردووە هیچ نەیتوانیوە گەل و نەتەوەی کورد لە ڕاستای داخوازیە ڕەواکانی بۆ گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری بێدەنگ بکات بگرە گڕی ئاگری شۆڕشی گەلی کوردستان گەیشتۆتە بەردەرگای مەلاکانی تاران لە شارە گەورەکانی ئێران وکۆڵەکەی دەسەڵاتە رزیوەکەیان بە لەرزە خستووە.
وێڕای خەم و پەژارە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدانی سەربەرزی ئەمجارەمان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسە و ڕۆخانی یەکجاری کۆماری دژ بە کوردی ئیسلامی ئێران رێبواری رێگای پیرۆزی شەهیدانی کورد و کوردستان بین.
سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی رێ کوردایەتی کاکە وەفا ئازەربار،پژمان فاتحی، مۆحسێن مەزڵوم
و محەممەد فەرامەرزی و گشت گیانبەختکردوانی رئ ئازادی و سەربەستی کورد و کوردستان

مەرگ و نەمان بۆ رێژیمی داگیرکەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوێ خەباتی گەلی کوردستان لە پێناو مافی دیاریکردنی چارەنووس
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد  29.1.2024