ڕێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان زۆر بە توندی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر باشوور و گەلی کوردستان مەحکووم دەکن

0
1125

داگیرکەرانی خاکی پیرۆزی کوردستان لە سەرەوەی هەموویان کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران بە تەواوی هێزیانەوە حەولی لە نێوبردنی نەتەوەی کورد و دەسەکەوتەکانی دەدەن و لە ئەو پێناوەشدا دەستیان لە هیچ جینایەتێک دەرحەق بە نەتەوە و نیشتمانی کورد نەپاراستووە .
کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەرەتای ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دژی رێژیمی داگیرکەری بەعس و راماڵینی ئەو رێژیمە لە سەر خاکی پیرۆزی کوردستان هەتاکوو ئەورۆ بە دەیان کاری تیرۆریستی و دژە مرۆڤایەتی لە هەریمی کوردستان جێبەجێ کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە تێکۆشەرانی کورد و خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی سیاسەتی دوژمنکارانە و نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی ئێران.
دوینێ لە کردەوەیەکی تیرۆریستی و ترسەنۆکانەدا هێرشی مووشەکی کردە سەر هەولێری پایتەخت و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
رێکخراوی یاری کورد و یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردوە تیرۆریستی و نامرۆڤانەیە جەخت لە ئەوە دەکاتەوە کە نەبوونی یەکیەتی و ئەڵتەرناتیڤیکی بتەو لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئەو بۆشاییەی دروست کردووە کە دوژمنان و داگیرکەران کوردستان لە سەرەوەی هەموویان کۆماری ئیسلامی ئێران بتوانن لە ئەو بۆشاییە کەڵک وەربگرن و هێرشی لە ئەو شێوە دژی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان ئەنجام بدەن.
کاتی ئەوە هاتوە کە تێکڕای گەلی کوردستان و خەباتکارانی رێگای ئازادی رێزەکانی خۆیان یەک بخەن و بە یەکڕیزی بەگژ داگیرکەرانی کوردستاندا بچنەوە و رێگانەدەن دوژمنان و داگیرکەران جارێکی دیکە هێرشی لە ئەوشێوە بکەنە سەر خاک و نیشتمانی کوردان.
یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و ڕێکخراوی یاری کورد

16.1.2024